بەهۆی برسێتییەوە لە جیهاندا لە هەر خولەکێکدا ١١ کەس گیان لەدەستدەدەن

ڕێکخراوی ئۆکسفای بەریتانی ڕایگەیاند، بەهۆی برسێتییەوە هەموو خولەکێک ١١ کەس لە جیهاندا گیان لەدەستدەدەن، ئەو ژمارەیەش زیاترە لە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لە ڕۆژێکدا.

ڕێکخراوی ئۆکسفای بەریتانی ڕایگەیاند، بەهۆی برسێتییەوە هەموو خولەکێک ١١ کەس لە جیهاندا گیان لەدەستدەدەن، ئەو ژمارەیەش زیاترە لە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لە ڕۆژێکدا.

ناوەندی هەواڵ

ڕێکخراوی ئۆکسفام کە بە ڕێکخراوی دژی برسێتی ناسراوە، ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە رووبەڕووی دۆخێ برسێتی و قاتوقڕی بوونەتەوە، بەڕێژەی ٦٪ لە چاو ساڵی ڕابردوودا زیاتر بووە.

 

ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ١٥٥ ملیۆن کەس لە ٥٥ دەوڵەتی جیهان، ڕووبەڕووی مەترسی برسێتی و قاتوقڕی بوونەتەوە.

 

ئەوەش ئاشکرا کراوە، دیارترین ئەو وڵاتانەی ڕووبەڕووی برسێتییەکی قورس بوونەتەوە بریتین لە ئەفغانستان و یەمەن و باشوری سودان و کۆنگۆی دیموکراتی.

 

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قات وقڕییەش، ڕێکخراوەکە پێشنیازی کردووە بۆ کۆمەڵگەی نێودەڵەتی کە هاوکاری ئابوریی و مرۆیی بەپەلە پێشکەش بە ناوچە کارەساتبارەکان بکەن.

 

داواشی لە هەر حەوت دەوڵەتە پیشەسازییە زەبەلاحەکەی جیهان کردووە، کۆمەکی پڕۆسەی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بکەن لە جیهانداو ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.

 

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا ئۆکسفام ئاماژەی بەوەکردووە، ناتوانرێت کۆتایی بە برسێتی بهێنرێت، ئەگەر ڕێوشوێنی بەکۆمەڵ نەگیرێتە بەر، بۆ کۆتایی هێنان بە هۆکارەکانی زوڵم زۆرداری، کە بووەتە سەرچاوەی برسێتی و قاتوقڕی لە جیهاندا.