بەهار و سروشت جوانییەکە بە ڕەنجی ژنان چندراوە
سروشتی گوندەکان کە سەرنج ڕادەکێشێت، ئەنجامی ماندووبوونی ژنانە بە درێژایی ساڵ.

سیلڤا ئیبراهیم
کۆبانی-لەسەرەتای دروستبوونی مرۆڤایەتییەوە پەیوەندی ژنانی گوند لەگەڵ سروشت بەیەکێک لەو پەیوەندیانە دادەنرێت کە دۆخی خۆی پاراستووە، سەرمایەداری کاریگەری لەسەر نەبووە، ژنانی گوند کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵداری بەبەشێکی گرنگی ڕۆژانەیان دەزانن.
لەگەڵ هاتنی بەهار کە لە ٢١ ی ئادارەوە دەست پێدەکات، ڕووبەری سەوزایی گردەکان و کێڵگەکانی دەشتی شارۆچکەی کۆبانێ لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داپۆشراوە لە وێنەیەکدا کە سنگی بینەر بۆ ئەو سرووشتە سەرنجڕاکێشە ڕوون دەکاتەوە، لە دار و باخ و دانەوێڵەی گەنم و جۆ و گوڵەکان کە لە قەراغ ڕێگاکاندا بڵاو بوونەتەوە، ئەوەی گوندی کۆبانێ جیادەکاتەوە ئەوەیە کە هاوڵاتیان لەناوەڕاستی کێڵگەکانیاندا خانووی خۆیان دروست دەکەن ،هیچ ماڵێک لەگوندەکان بەتاڵ نییە لەباخ و ئاژەڵ و باڵندە.
جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کە ئەوانەی زیاتر سەرقاڵی ئەم سروشتەن ژنانن، کۆمەڵێک ژن دەبینیت گژوگیا لە باخەکان پاک دەکەنەوە و چاودێری نەمام دەکەن لە شووشەخانەکاندا ،بەخێوکردنی مەڕ و مانگا، مریشک و مراوی و جگە لە کارەکانی ماڵ و چێشت لێنان لەسەر ئاگر ،دوای کۆکردنەوەی دار و زۆرێک لەو کارانەی کە ڕۆژانە ئەنجامی دەدەن بەبێ ئەوەی هەست بە بێزاری بکەن چونکە بەشێکی زۆری ژیانی ڕۆژانەیان پێکدەهێنێت.
سامیە ئیبراهیمی تەمەن ٤٠ ساڵ، هاوڵاتی گوندی عجاج لە ڕۆژئاوای کۆبانێ، ڕۆژانە وەک هاوتەمەنەکانی لە خەو هەڵدەستێت لەگەڵ هەڵهاتنی خۆر هەڵاتووە، دەڵێت: گەشتی کشتوکاڵی لە سەرەتای ساڵەوە دەست پێدەکات واتە لە مانگی کانوونی دووەم تاوەکو کۆتایی پاییز لە کاتی کۆکردنەوەی دار و بڕینی درەختەکان.
کەش و هەوا هۆکارێکی سروشتییە کە کاریگەری لەسەر دیاریکردنی جۆری دانەوێڵە و بەرهەمی کشتوکاڵی هەیە، هۆکاری سەرەکییە لە دروستبوونی خاک و پارێزگای فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یەکێکە لەو ناوچانەی کەشوهەوایەکەی یارمەتیدەرە بۆ چاندنی جۆرەها درەختی میوە و باخی هەموو وەرزەکان جگە لە بەروبوومی باران و کێڵگە.
ئەو پشت بە سەوزە و میوەی باخ و درەخت دەبەستێت و وتی: ئێمە نەمام لە ژووری پلاستیک دەچێنین، بۆ ئەوەی لە سەرمای زستان بیانپارێزین تا گەشە دەکەن و ئامادە دەبن بۆ چاندنی لە باخدا تا مانگی نیسان کە کەش و هەوا مامناوەند بێت، ئەم نەمامانە بریتین لە تەماتە، بیبەر، باینجان، پیاز، سیر، جۆری ئەو درەختانەی پشتیان پێ دەبەستن سێو و هەنارن،بۆ ئاودێری پشت بە ئاوی بیرەکان دەبەستن.
سامیە ئیبراهیم جگە لە کشتوکاڵ، ئاژەڵ بەخێو دەکات، بۆ ئەوەی بژێوی خێزانەکەی لە بەرهەمە شیرەمەنییەکانی خۆی بەدەست بهێنێت، جگە لە مریشک و مراوی کە هێلکە و گۆشتیان بۆ دابین دەکات، هەموو جۆرە خۆراکێک لە گوندەکان سروشتییە و بۆ تەندروستی مرۆڤ سوودبەخشە و هیچ زیانێک بە ژینگە ناگەیەنن.
سامیە ئیبراهیم بەهرەی کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵی لە دایکی وەرگرتووە، ئێستا بە میراس بۆ کچەکانی فێردەکات ،جێی ئاماژەیە جگە لەوەش پەروەردەی کچەکانی فەرامۆش نەکردووە بەڵکو هانی دان بۆ درێژەدان بە خوێندیان، پێچەوانەی ئەو بیروبۆچونە باوەی هەندێک لە کۆمەڵگە گوندنشینەکان کە ڕێگری دەکات لە تەواوکردنی خوێندن، بۆ کاری کشتوکاڵی و کارەکانی تر، کچەکانم لە کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری یارمەتیم دەدەن، لە دوای تەواو بوونیان لە ێەرکەکانی خوێندنیان،لەگەڵ کچەکانی بەردەوام دەبن لە کارکردن تا ساتەکانی خۆرئاوابوون و ژیانی ئەو نموونەیە بۆ ژیانی هەموو ژنانی گوند کە ئەوان سروشت بە بەشێکی گەورەی ژیانیان دادەنێن و ناتوانن بەبێ ئەو ژیانە بژین.
سامیە ئیبراهیم لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ژیان لە گوند ئاسوودەیی بۆ سروشت دەبەخشێت، بەڵام تاکە کێشە کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە ئەو ڕێگایانەن کە هاتوچۆیان سەختە بەهۆی باران بارین لە زستاندا، ژیانی گوند باشترە، ناتوانم لە شاردا مبژی، لە گوند لەدایک بووم و گەورە بووم و لەگەڵ سروشتی ئەو گوندە ڕاهاتووم، شار وەک زیندان وایە بۆم.