بەدرێژایی ساڵان، سووڕی ئاوارەبوون ژنانی حەلەبی گرتووەتەوە

ژنانی گوندەکانی حەلەب لە سووریا لە سووڕێکی بەردەوام و بێکۆتایی ئاوارەبووندا دەژین، لە ڕێگەی دابینکردنی سەلامەتی بۆ خێزانەکانیان لە ژینگەیەکی ناسەقامگیردا وەستاون، لەگەڵ ئەوەشدا هیوا بەردەوامە لە دڵیاندا بۆ ژیانێکی سەقامگیرتر.

غوفران هەبەس

 

حەلەب - ژنان لە گوندەکانی حەلەب لە سووریا ئەڵقەی دووبارەی ئاوارەبوونی زۆرەملێ دەژین، وەک ئەوەی قەدەریان بۆ ژیانێک بێت کە بارگرانی و سەختی بێت، ئاوارەبوونێک کە دووبارە و سێبارە دەبێتەوە، لەگەڵ خۆیدا ئێش و ئازارێکی بێکۆتایی هەڵدەگرێت، کە لەگەڵیدا نوێ دەبێتەوە هەموو هەنگاوێکی گەشتەکەیان گەڕانە بەدوای پەناگەیەکی پارێزراوە.

 

ژنان لە شەڕ و ململانێکان ڕووبەڕووی چارەنووسێکی سەخت دەبنەوە لە نێوان ترس لە نەزاندراوەکان و هەوڵدان بۆ پاراستنی خێزانەکانیان لەگەڵ هەر ئاوارەبوونێکدا، تیشکێکی نوێی هیوا بۆ سبەینێیەک دەچێنن کە ژیانێکی سەقامگیرتریان بۆ بهێنێت و خەونی وڵاتێک کە لە ئامێزیان دەگرێت و دوور لە بڵێسەی شەڕ و ئازاری ئاوارەبوون.

 

 قەمەر عەبدولغەفور، ژنێکی ئاوارەی گوندەکانی حەلەب، وتی: لە ساڵی ٢٠١٢دا هەموو شتێک ئاماژەی بەوە دەکرد کە ژیانمان بۆ هەمیشە دەگۆڕێت، جگە لە جێهێشتنی ماڵەکەمان، دوای ئەوەی بووین بە قوربانی ئەو ململانێیەی کە خاکەکەمانی لەیەکتر جیاکردەوە بۆردومان و وێرانکاری لە هەموو لایەکەوە دەوری داین، ئەو ساڵە سەرەتای گەشتێکی ئاوارەبوون، بوو کە نەمدەزانی دووبارە و سێبارە ئەزموونی دەکەم و بەردەوام دەبووم لە گەڕان بەدوای شوێنێکدا کە هەست بە پارێزراوی بکەم، تەنانەت ئەگەر کاتییش بێت.

 

وتیشی: هەر جارێک ئاوارە دەبین، هەست دەکەم لە سفرەوە دەست پێدەکەم، دەچمە گوندێکی نوێ، کە کەسی تێدا ناناسم، و لەوێ جگە لە هیوای سادەی خۆم بۆ دۆزینەوەی شوێنێک کە بتوانم هەناسە بدەم، بە ئارامی و خەوتن بە پارێزراوی لەگەڵ منداڵەکانم هیچی ترم نییە، بەڵام دڵەڕاوکێم هەیە تەنانەت لە ئارامترین شوێنەکانیشدا.

قەمەر عەبدولغەفور بە غەمبارییەوە درێژەی بە قسەکانی دا، لە کاتێکدا فرمێسک بە ڕوومەتەکانیدا دەڕژا، وتی: ئەوەی زۆر ئازاری ئەم ئاوارەبوونە دووبارەبووەیەیە ئەوەیە کە ئێمە لە زیندانێکی فراواندا دەژین، نازانین چۆن لێی دەرباز بین، ڕووبەری ژیانمان زۆر بچووکتر دەبێتەوە لەوەی کە هەبووە، توانای هەڵهاتنمان نییە بۆ شارێکی دوور، هەرکاتێک هەوڵمدا لەگەڵ خێزانەکەمدا بەدوای ڕێگەیەکدا بگەڕێم بۆ هەڵهاتن بۆ شوێنێکی پارێزراوتر، بۆم دەرکەوت کە هەموو پەنجەرەکان داخراون، لەم گوندە بچووکانەدا قەتیس بووین و هیچ ڕێگەیەکمان نییە جگە لە ژیان، بۆردومانەکە بەدوای ئێمەدا دەهات، ململانێکان بەردەوام دەبوون و هیچ چارەسەرێک نەبوو کە یارمەتیدەرمان بێت.

 

سەبارەت بەو ئاستەنگانەی لە کاتی گەشتەکانی ئاوارەبووندا ڕووبەڕووی بووەوە، وتی: یەکێک لە سەختترین ئاستەنگەکان ئەوە بوو کە نەمتوانی دەرفەتی خوێندنی هەمیشەیی بۆ منداڵەکانم دەستەبەر بکەم، هەموو جارێک ئاوارە دەبین لەگەڵ ژیانمان هەڵدێن ئێمە هیچ بەڵگەنامەیەکمان نییە و ناتوانم شوێنێکی جێگیرییان بۆ مسۆگەر بکەم لە خوێندنگەکان، ئەمە ڕاستییەکی پڕ لە ئازارە کە ناچار بووم مامەڵەی لەگەڵ بکەم بۆ گەرەنتیکردنی داهاتوویەکی پارێزراو یان پەروەردەیەکی سەقامگیر بۆیان، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو جارێک هەوڵدەدەم خوێندنگەیەک بدۆزمەوە کە قبوڵیان بکات، بەڵام زۆربەی کات شوێنێک بۆ ئەوان نییە، هەندێک لە منداڵەکان لە ماڵەوە بە شێوەیەکی نافەرمی فێربوون، بەڵام ئەمە بەس نییە چونکە دەبێت مانگانە تێچووەکەی بدەم و پێم نییە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی هەست بە بێدەسەڵاتی بکەم لە بەرامبەر ئەمەدا.

 

ئاوارەبوونی بەردەوام تەنها بە قەمەر عەبدولغەفور سنوردار نییە، زۆرێک لە ژنانی ناوچەکانی حەلەب بەدەستیەوە دەناڵێنن، ئەم زنجیرە ئاوارەبوونە تا ئەمڕۆش بەردەوامە و ژنان لە ناو شەڕی توندوتیژدان کە لە تەواوی شاری حەلەب بەڕێوەدەچێت.