"بۆ ئەوەی بژین پێویستە خودی خۆمان هاوکاری خۆمان بکەین"

دەلال حەمەد، کە بەهۆی شەڕەوە ناچاربوو ماڵەکەی بەجێبهێڵێت، ئاماژەی بەوەکرد، لە کامپەکانی حەلەب کە بەستراوەتەوە بە حکومەتی شامەوە، بێبەشن لە خزمەتگوزاری تەندروستی، خۆراک، پەروەردە، ئاوی پاک و کارەبا، پێویستییان بە هاوکاری هەیە بۆ دابینکردنی ژیان.

غوفران هەبیس

 

حەلەب- ئەو شەڕەی کە لە ناوچەکانی حەلەب لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی شام ڕوودەدات، بەتایبەتی کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی ژنان و منداڵان هەیە، لەبەرئەوەی لە کامپەکاندا خزمەتگوزاری تەندروستی و تایبەتمەندی و کارەبا و ئاوی خواردنەوە نییە، ژنان باری هەموو سەختییەکان لەسەر شانیان هەڵدەگرن.

 

دەلال حەمەد، دایکی ٧ منداڵە، کە ٥ ساڵ لەمەوبەر ئاوارە بووە و ناچار بووە ماڵ و ژیانی بەجێبهێڵێت، وتی: بەهۆی بۆردومان و شەڕەوە ناچار بووین ژیانمان بەجێبهێڵین، لەگەڵ خێزانەکەمان بەردەوامین لە ژیانێکی سەخت لەناو چادرەکاندا کە هیچ ئاسایش و تایبەتمەندییەکی تێدا نییە، ژیانی کامپ پڕە لە سەختی، ڕۆژەکانم بە گشتی بە دوای گەڕان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان و ژیانێکی ئاسودە بەسەر دەبەم.

 

کێشەی کارەبا و ئاو

دەلال حەمەد ئاماژەی بەوەکرد، پچڕانی کارەبای زۆر هەیە و وتی: هەمیشە کێشەی نەبوونی کارەبا و ئاومان هەیە، کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا زۆرە، گەرمای خۆر لە مانگەکانی هاویندا دەمانسوتێنێت و هەمیشە مێشوولە لە ناو کامپەکاندا هەن، لە زستاندا سەقفی چادرەکان لە بارانی بەخوڕ نامانپارێزێت.

 

بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان ئەستەمە

دەلال حەمەد ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی بارودۆخی ئابورییەوە ناتوانن وەک پێویست بچنە نەخۆشخانە و وتی: ناتوانین چاودێری تەندروستی لە ناو چادرەکاندا وەربگرین، لەبەرئەوەی ناوەندە پزیشکییەکان لە کامپەکانەوە دوورن، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی و کێشەی تەندروستی زیاترە، ناتوانم بچمە نەخۆشخانە کاتێک منداڵەکەم کێشەی تەندروستی هەیە، کاتێک منداڵەکەم ناچار بوو بە دەرزی دەرمان وەربگرێت، بۆیە نزیکەی نیو کاتژمێر لەسەر ڕێگاکە بە پێ ڕۆیشتم بۆ تەنها بینینی پزیشکێک.

 

"پێویستی بە دەستوەردانی بەپەلەی مرۆڤ هەیە"

دەلال حەمەد ئاماژەی بەوەدا، لە کامپەکاندا خەڵک لە حاڵەتی دڵەڕاوکێ و دەروونیدا دەژین و وتی: بەهۆی ئەو ژیانەی منداڵەکانم تێیدا دەژیم، هەمیشە هەست بە تاوانباری دەکەم، بۆ خواردن دروست کردن، پلاستیک بۆ ئاگر کردنەوە بەکاردەهێنین و منداڵەکانم کۆی دەکەنەوە، هەندێکیان دەچنە کێڵگە کشتوکاڵییەکان بۆ کۆکردنەوەی ئەو سەوزانەی کە لە باخچەکەوە فڕێدراون، ژیان لە چادردا واتە ئازار، ئێمە لە دۆخێکداین کە پێویستی بە دەستوەردانی بەپەلە هەیە، دەمانەوێت ژێرخانەکان باشتر بکرێت، ئاوی پاک بهێنرێت، دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و بەپەلە بن، لە کەمپەکاندا پێویستە ئاسایش بۆ ژنان زیاد بکرێت و هەست بە دلنیایی ژیانیان بکەن.