بۆ سەلامەتی منداڵەکەم ڕێگەم بڕی

دایکان بۆ سەلامەتی و پاراستنی منداڵەکانیان، ڕێگەی دوور دەبڕن تا بگەنە بنکە تەندروستییە دوورەکان.

ناوەندی هەواڵ

 

ئانێت دەڵێت: "ڕۆشتم بۆ بنکەی تەندروستی لە ئۆگەندا لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩، چونکە گرنگە تۆ پشتگیری منداڵێکت هەبێت بۆ نەخۆشییەکی مەترسیداری وەک ڕەبۆ، وە من هیچ گرنگیم بە دووری نەدا، چونکە ئەوەی دەمویست سەلامەتی و کوتانی منداڵەکەم بوو".

 

هەروەها وتیشی: ئامادەم وەک خۆبەخشێک پشتگیری هەموو ئەو دایکانە بکەم کە ڕێگەیان دوورە و ناتوانن بگەنە بنکەی تەندروستی، دراوسێکەم دوو منداڵی دوانەی هەبوو هاوکاریم کرد، ئەوەش بە یارمەتیدانی ئەو بۆ هەڵگرتنی یەکێک لە منداڵەکان".

 

ئەو دایکەش داوا دەکات کە سەرەڕای هەموو پەتاو مەترسییەکان دایک و باوکان سوورن لەسەر بەردەوامیدان بە بەرگری کردن لە منداڵەکانیان، داوا لە هەموو حکوومەتەکان دەکەین کە بەو شێوەیە کاربکەن و هاوکار بن.

 

ت.پ