ڕۆژانە
-

پێشانگای وێنە دەربارەی پرسی ژن لە شاری بۆکان بەڕێوەچوو
پێشانگای وێنە لە سەر پرسی "ژن" کە لە کولتووری کوردیدا ناوەندی شانۆی گرتووە، لە نێوان ١٢-١٤ی کانوونی یەکەم لە هۆڵی سیمورگ لە شاری بۆکان کرایەوە، لە پێشانگاکەدا ٦٨٨ تابلۆی ٤٠ هونەرمەندی گەنج نمایشکرا بوون.
-

٢٠ چالاکوان لە دژی دەستبەسەرکردن لە ئێران بانگەوازییان کرد
چالاکوانانی کورد و ئێران داوایان لە ڕژێمی ئێران کرد دەستبەجێ ئەو دەستبەسەرکراوانە ئازاد بکات کە ڕۆژی ١٢ی کانوونی یەکەم دەستبەسەری کردن و ڕایانگەیاند: دەستبەسەرکردنیان بەشێکە لە سیاسەتی بەرتەسککردنەوەی کۆمەڵگە و بێدەنگکردنی دەنگی ناڕازییان.
-

ئەنجامنامەی کۆنفرانسی یەکڕیزیی ژنانی کورد لە ئەوروپا ڕاگەیەندرا
ئەنجامنامەی کۆنفرانسی یەکڕیزیی ژنانی کورد کە لە ئەوروپا کە لە هۆڵەندا ئەنجامدرا ڕاگەیەندراو دووپاتکرایەوە کە ئامانجی کۆنفرانسەکە بونیادنانی یەکێتیی نەتەوەیی ژنانی کوردە لە ئەوووپا.
-

تولای حاتەم ئۆغولاری: کاتی جێگیرکردنی مافەکانی گەلی کوردە لە یاساکاندا
تولای حاتەم ئۆغولاری، ھاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی ڕایگەیاند پێویستە ئەو کۆمیسیۆنەی لە پەرلەمان پێکھێنراوە دەستبەجێ ڕێکخستنەوە یاسایییەکان بکات و وتی، دەسەڵات بە ئەنقەست قۆناغەکە پڕۆسەکە دوا دەخات.
-

نووسەرێک لە بەرگریکردن لە پرسەکانی ژنانی تونس دیواری بێدەنگی دەشکێنێت
حەبیبە مەحرەزی، نووسەری تونسی بێدەنگی دەوروبەری پرسی ژنانی شکاند و جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان نیوەی کۆمەڵگە پێکدەهێنن و نەبوونی ئەوان مەترسی لەسەر خۆشگوزەرانی و سەقامگیریی ئەو کۆمەڵگەیە دروست دەکات.
-

ماڵی منداڵان: هەم پەناگە و هەم خوێندنگە
ماڵی منداڵان بۆ ئەو منداڵە بێسەرپەشتانە دروستکراوە کە لە شەڕدا دایک و باوکیان لەدەستداوە. تەنها پەناگەیەک نییە، بەڵکو ژینگەی ژیانیشە کە منداڵان بە پارێزراوی تێیدا بژین و پەروەردە وەردەگرن و بە تێگەیشتنێک لە کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک گەورە دەبن.
-

دوای ئەوەی بە توندی لێیدرا چالاکوان نێرگس محەمەدی دووجار گەیەندراوەتە نەخۆشخانە
بنەماڵەی نێرگس محەمەدی، چالاکوانی داکۆکیکاری مافی ژنان ڕایانگەیاند، دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ئازاری سەختی پێگەیشتووە، دووجار گەیەندراوەتە ژووری فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە.
-

گوڵستان کلچ کۆچیگیت: سیاسەتی ١٠٠ ساڵە مایەپووچ بووە
گوڵستان کلچ کۆچگیت، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی وتی: سیاسەتی سەد ساڵەی تورکیا مایەپووچ بووە، خواستمان سەردەم و قۆناغ و تورکیایەکی نوێیە.
-

ئەندازیارێکی فەڵەستینی وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵەکانی بۆ پاراستنی میراس خەڵاتی "نابغەکانی عەرب"ی بەدەستهێنا
سوعاد عامیری فەڵەستینی خەڵاتی "نابغەکانی عەرەب" لە چاپی سێیەمی خۆیدا لە بەشی بیناسازی و دیزاین بەدەستهێنا، ئەمەش وەک ڕێزلێنانێک بۆ بەشدارییە ناوازەکانی لە پاراستنی میراسی بیناسازی فەڵەستین.
-

مانگی سووری کوردی هەڵمەتی هاوکاری بۆ چەمچەماڵ دەستپێدەکات
مانگی سووری کوردی دەستی کردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ پێدانی هاوکاری بۆ دانیشتوانی شارۆچکەی چەمچەماڵی شاری سلێمانی کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
-

نێرگس محەمەدی و عالیە موتەلەب زادە ڕووبەڕووی تۆمەتی نوێ بوونەوە
نێرگس محەمەدی و عالیە موتەلەب زادە، دوو چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لە پەیوەندییەکی کورت لەگەڵ خانەوادەكانیان ڕایانگەیاند، لەکاتی دەستگیرکردنیان ئەشکەنجە دراون و ڕووبەڕووی دوو تۆمەتی نوێ بوونەوە.
-

ڕۆژنامەنووسان جیهان و نازم بەبیر دەهێندرێنەوە
مەکەگەو دەفەگە بەرنامەی بەبیرهێنانەوە بۆ ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان ساز دەکەن کە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ کرانە ئامانج.
-

ڕادیۆی ستار ئێف ئێم نۆ ساڵە دەنگی ژن و ژیانە
سۆلین سەرهان بەڕێوەبەری ڕادیۆی ستار ئێف ئێم ڕایدەگەیەنێت، بە دروشمی "دەنگی ژن و ژیان" دەستی بە پەخش کردووە بۆ ئەوەی ببنە دەنگی ژنان و شۆڕشی ڕۆژئاوا.
-

پیاوێک لە دیمەشق هاوژینەکەی کوشت
شەڕ سێبەرێکی دوورودرێژ دەخاتە سەر ژیانی ژنان و وایان لێدەکات ببنە سەرچاوەی سەرەکی پشتیوانی بۆ ئەو خێزانانەی کە لە قەیرانەکانیاندا خەبات دەکەن، لەبری ئەوەی بەدوای چارەسەردا بگەڕێن، ژیانی ژنان دەخرێتە مەترسییەوە، ئەوانیش زیانبەرکەوتوو دەبن.
-

تاڵیبان سێ مامۆستای دەستگیر کرد
تاڵیبان بەڕێوەبەری خوێندنگەی ئامادەیی میر ئادینەی کچان و یەکێک لە مامۆستاکانی و هەروەها بەڕێوەبەری خوێندنگەیەکی زمانی ئینگلیزی دەستگیر کرد.
-

ڕاپرسییەک: زیاتر لە نیوەی بەڕێوەبەرو بەرپرسی هۆبەکان لە هەڵەبجە ژنن
یەکێک لەو شتانەی لەهەڵەبجە سەرنجت ڕادەکێشێت، هەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ژنانە کە بەرپرسیاریەتیان لە ئەستۆدایە، بەشێکی زۆری بەڕێوەبەرو بەرپرسی هۆبەی بەشەکان لەناو بەڕێوەبەرایەتییەکان ژنن، ئەمەش وایکردوە ژنان دەستێکی باڵایان هەبێت لە بەڕێوەبەردنی شارەکەیان.
-

بە دەستپێشخەریی ژنانی کوردی ئەوروپا کۆنفڕانسێکی نەتەوەیی بەڕێوەچوو
بە دروشمی “بە یەکێتیی ژنانی کورد بەرەو کوردستانێکی ئازاد دەستپێشخەریی ژنانی کوردی ئەوروپا کۆنفڕانسێک لە شاری دیسنی هۆڵەندا ئەنجامدرا.
-

کژار دەستگیرکرانی چالاکوانی شەرمەزار کرد
کژار لە ڕاگەیەننراوێکدا هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانیشەرمەزار کردو پشتیوانی خۆی بۆ چالاکوانە دەستگیرکراوەکانی ئێرانی دەربڕی.
-

گۆڤاری "آفاق المرأة" ژمارەی شانزەیەمی خۆی بڵاودەکاتەوە
گۆڤاری "آفاق المرأة" ژمارەی شانزەیەمی کە بریتییە لە پێشکەشکردنی ناوەڕۆکی هزری و کولتووری و پەروەردەیی تازە کە باس لە پرسە هاوچەرخەکانی نیگەرانکەری ژنان بلاوکردەوەو ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگەیە لە گرنگی ڕۆڵی ژنان.
-

ناوەندی یەکێتی ژنانی سلێمانی چالاکییەکی دەستڕەنگینی بۆ ژنان ڕێکخست
ئەمڕۆ لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی، ناوەندی یەکێتی ژنانی سلێمانی، چالاکییەکی بۆ ٢٠ ژنی دەست ڕەنگین سازکرد، کە هەریەکەیان بە جۆرە دەست ڕەنگینیەک بەشداریان تێداکرد.