ڕۆژانە
-

زیاتر لە ١١٢ کەس بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی چیلی گیانیان لەدەستدا
بەلایەنی کەمەوە ١١٢ کەس بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی هەرێمی ڤالپارایسۆی چیلی گیانیان لەدەستداوە.
-

تۆمەتێکی دیکە لەسەر وریشە مورادی زیاد کرا
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، ڕژێمی ئێران تۆمەتێکی دیکەی لە دژی چالاکوان وریشە مورادی بە تۆمەتی "هەڵسوکەوت دژی ئاسایشی نەتەوەیی" زیاد کرد.
-

چاوەڕوانی دەوڵەت نین تەنها مافی خۆیان دەوێت
زیانلێکەوتووانی عەلەوی لە ئەنتاکیا ئاماژەیان بەوەکرد، لەلایەن دەوڵەتەوە جیاکاری بەرامبەریان کراوە و بە تەنها جێهێڵدراون، هیچ چاوەڕوانییەکیان لە دەوڵەت نییە، تەنها ئەوەیە کە دەیانەوێت کێشەکانی نیشتەجێبوون چارەسەر بکرێن کە مافی خۆیانە.
-

ڕۆژبین شام؛ لە شامەوە بۆ کامپی هۆل و گەڕان بە دوای ژنانی ئێزدیدا
ڕۆژبین شام، شەڕڤانی یەکینەکانی دژە تیرۆر کە بەشداری لە قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنیدا کرد ڕایگەیاند. گەڕان بەدوای ژنانی ئێزیدیدا کە لە فەرمانی ٧٤ دا ڕفێندران یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانیان.
-

لە مانگی کانوونی دووەم، چوار کەس کە دووانیان ژنن لە عەفرین کوژراون
بەگوێرەی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین- سووریا، دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە داعش لە مانگی کانوونی دووەمدا چوار کەس کە دووانیان ژنن کوشتووەو ٥٠ کەسیشیان ڕفاندووە.
-

لە سلێمانی خوێندکارێک بە غازی سۆپا گیانی لەدەستدا
لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، خوێندکارێک بە هۆی غازی سۆپاوە گیانی لەدەستدا.
-

زەینەب محەمەد بۆ جاری پێنجەم لە عەفرین ڕفێندرا
لە عەفرین، هێزە نیمچە سەربازییەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ جاری پێنجەم زەینەپ محەمەد گولوشۆی تەمەن ٥٧ ساڵیان ڕفاند.
-

هەڵەبجە: دەستەی داکۆکی کردن لە مافی فەرمانبەران ڕاگەیەندرا
بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێم بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان و وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانیان، لە هەڵەبجە دەستەی داکۆکی لە مافی فەرمانبەران ڕاگەیەندرا.
-

لە چیلى بەهۆی ئاگر کەوتنەوە ٤٦ كەس گیانیان لە دەستدا
شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ئاگر كەوتنەوە لە دارستانەكانی ناوەڕاست و باشووری چیلی لانیكەم ٤٦ كەس گیانیان لە دەستدا.
-

هەڵەبجە، یەکەمین سیمپۆزیۆمی پزیشکی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە بەڕێوەچوو
لە پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە یەکەمین سیۆمپۆزیۆمی تایبەت بە نەخۆشی شێێرپەنجە بەڕیوەچوو، کە مەبەست لێی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیانە.
-

نورا مەرینۆی ئینتەرناسیونالیست: ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگی گەلان و ژنانە
نورا مەرینۆی ئینتەرناسیۆنالیست تیشک دەخاتە سەر گۆشەگیری توندی هێزە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەڵێت: ڕێبەر ئۆجالان لە ڕێگەی پارادیمەکەیەوە بووەتە ڕێبەری گەلان و ژنان.
-

غەززە سەرەڕای جەنگ، ژنان بەرەنگاری زەحمەتەکان دەبنەوە بۆ پاراستنی پێداویستییەکانیان
ژنانی فەڵەستینی ڕووبەڕووی چەندین کێشە دەبنەوە لەژێر باری شەڕی بەردەوام لە کەرتی غەززە، بەتایبەتی دابینکردنی نان و خۆراکی ڕۆژانە لە کاتێکدا کارەبا و ئاوی پاک و چاودێری تەندروستی بەردەست نییە.
-

چالاکی لە مەخموور بە بەشداری چلەمین گروپ بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" لە دژی گۆشەگیری توندی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامە.
-

بە دانانی چەپکە گوڵ ساڵیادی ڤیان جاف بەرز ڕاگیرا
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، ڕێوڕەسمێکیان بۆ ساڵیادی چالاکییە گیانبازییەکەی لەیلا والی حسێن ناسراو بە ڤیان جاف، لە گردی سەیوان ساز کرد.
-

هیومان ڕایتس وۆچ: دەوڵەت و یاساکانی عێراق ئاستەنگی و بەرهەڵستییەکی زۆری ژنان دەکەن
هیومان ڕایتس وۆچ، لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا دەربارەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ژنانی عێراق لەسەر گشت ئاستەکان ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبنەوە، کە دیارترینیان یاسا و سیاسەتەکانی دەوڵەتە، ڕێخۆشکەرە بۆ ئەنجامدانی توندوتژیی بەرامبەریان.
-

کێشەی ماددە هۆشبەرەکان خۆپیشاندانەکانی سوەیدا فراوان دەکات
ژنانی سوەیدا لە ڕیزەکانی پێشەوە کۆبوونەوە و چڵی زەیتوون و گوڵیان هەڵگرت و گۆرانییان دەوت و داوای گۆڕینی ڕژێم و جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ ی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کرد.
-

لە سلێمانی ژنێک بە گوماناویی گیانی لەدەستدا
لە سلێمانى ژنێک بە شێوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستدا و لە ئێستادا هاوژینەکەی دەستگیر کراوە، لە ٢٠٢٤دا ئەمە شەشەم ژنە لە باشووری کوردستان بە گوماناویی گیانی لەدەستدابێت.
-

کۆنگرەی ستار: دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا خاوەن هەڵوێست بن
کۆنگرەی ستار، لە بەیاننامەیەکدا داوای لە هەموو خەڵک کرد هەڵوێستیان هەبێت دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا.
-

گەوهەر ئەشقی هەڵویستی خۆی دژی کوشتن و دەستگیرکردن نیشاندا
گەوهەر ئەشقی دژی دەستگیرکردنی دایە شەریفە، دایکی ڕامین حسێن پەناهی و کوشتنی سپهەر شیرانیی ١٩ ساڵ هەڵویستی خۆی خستەڕوو، دەڵێت: دەست لە تاوان هەڵگرن.
-

یونیسێف: زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ لە کەرتی غەززە پێویستیان بە یارمەتی دەروونی هەیە
یونیسێف ڕایگەیاند، نزیکەی ١٧ هەزار منداڵ لە غەززە بێ سەرپەرشت بوون یان لە خێزانەکانیان جیابوونەتەوە و لە بارودۆخێکی تراژیدیدا دەژین دوای ئەوەی جەنگەکە کاریگەری دەروونی لەسەریان جێهێشت.