ڕۆژانە
-

لە ٥٤ وڵاتی ئەفریقا، ۱٥یان ڕووبەڕووی وشکەساڵی و کەمئاویی بوونەتەوە
بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەوا، لەکۆی ٥٤ وڵاتی ئەفریقا، ١٥یان ڕووبەڕووی وشکەساڵی و کەمئاویی بوونەتەوە.
-

دەستدرێژی زایەندی بۆ سەر منداڵان لە ژاپۆن زیادی کردووە
توێژینەوەیەکی ژاپۆنی دەریخستووە، ژمارەی حاڵەتەکانی دەستدرێژی دەروونی و زایەندی بەرامبەر منداڵان لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە ڕێژەی ٦.١% زیادی کردووە.
-

"١٦%ی منداڵانی ئەوروپا rووبەڕووی تووندوتیژیی ئۆنلاین دەبنەوە"
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، ١٦%ی منداڵانی ئەوروپا ڕووبەڕووی تووندوتیژیی ئۆنلاین دەبنەوە.
-

لە جەزائیر ٧٧%ی زیانبەرکەوتووانی دەستدرێژی زایەندی و توندوتیژی منداڵانن
ئەو منداڵانەی کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە جەزائیر ڕووبەڕووی توندوتیژی زایەندی بوونەتەوە، هەندێکیان تەمەنیان لەنێوان دوو بۆ سێ ساڵدایە و هەندێکیان گەورەترو گەنجن.
-

١٢ هەزار نامە بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بووە پەرتوک: بۆ دەریای دڵمان
وەک بەشێک لە هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کۆنگرەی ستار ١٢ هەزار نامەی ژن و منداڵی بە ناونیشانی "بۆ دەریای دڵمان" بڵاوکردەوە، چاپی دووەمی پەرتوکەکە بە زمانی عەرەبی دەبێت.
-

داوای ئازادکردنی زیندانییەکی سیاسی دەکرێت
ڕاحلە ڕەحمانی پوور بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی لەسەر دەسەڵات، سزای ٥ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە، کە خوشکی یەکێک لە قوربانیانی لەسێدارەدانی دەسەڵاتدارانی ئێرانە لە ساڵی ١٩٨٤.
-

دانييلا كولينز، سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی میامی
دانييلا كولينز یاریزانی ئەمریکی دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی ئاسانی بەسەر کارۆلین گارسیای فەرەنسی بەدەستهێنا، سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی ١٠٠٠ خاڵی ژنان لە میامی.
-

بەهۆی زریان لە گامانی شەش کەس گیانی لەدەستدا
گەردەلوولی گامانی لە لوتکەی باکووری دوورگەی ماداگاسکار زەریای هیندستانی گرتەوە و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا.
-

سوکایەتییەک بە ژنانی فەلەستینی دەکرێت
دوای ئەوەی سەربازە ئیسرائیلییەکان وێنە و کلیپی ڤیدیۆیی خۆیان بە جلی ژێرەوەی ژنانەوە کە لە ماڵە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە دۆزییانەوە ناڕەزایەتییەکا لەوبارەیەوە زۆربوون
-

دەیان حاڵەتی کۆلێرا لە یەمەن تۆمار کراوە
لە کەرتی تەندروستی دەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لە شاری سنعای پایتەختی یەمەن، دەیان حاڵەتی پەتاک وەک ژەهراویبوونی خۆراک تۆمارکراون.
-

ژمارەی کوژراوانی غەززە بەردەوام لە هەڵکشاندایە
ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیلەوە بەردەوام لە هەڵکشاندایە و بەهۆیەوە ٣٢ هەزار و ٥٥٢ هاوڵاتیی لە غەززە كوژراون.
-

کارگوزارانی نەخۆشخانەی هەڵەبجە دژی پێنەدانی مووچە گردبوونەوە
ئەمڕۆ کارگوزارانی نەخۆشخانەی شاری هەڵەبجە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە گردبوونەوە و داوا دەکەن کە مووچەکانیان بدرێت.
-

لە ماوەی ١٠ ساڵدا زیاتر لە ٦٣ هەزار کەس بەهۆی کۆچکردن گیانیان لەدەستداوە
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ڕایگەیاند، لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٦٣ هەزار کەس بەهۆی کۆچکردنەوە گیانیان لەدەستداوە.
-

یاریزانێکی ئێرانی لە پێشبڕکێی ئەفریقا پلەی دووەمی بەدەستهێنا
مەریەم تەوسی لە پاڵەوانێتی گەورەی وەرزشی ئەفریقای باشوور پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
-

قایمقامیەتی سلێمانی جۆرە شامپۆیەک قەدەغە دەکات کە ماددەی شێرپەنجەیی تێدایە
قایمقامیهتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بههۆی ههبوونی ئهو ماددانهی كه مهترسی تووشبوونی شێرپهنچهیان لێدهكرێت، بڕێكی زۆر لە جۆرە شامپۆیەک لهناو دهبات.
-

ژنانی کەربۆران: دەنگ بە ئاشتی و ئازادی دەدەین
ژنانی کەربۆران ڕایانگەیاند، دەچنە بنکەکانی دەنگدان و دەنگ بە ئاشتی و ئازادی دەدەن، دەشڵێن: شارەوانی موڵکی گەلەو شارەوانیمان دەوێت کە خزمەتی گەل بکات، جگە لە خۆمان دەنگ بە هیچ کەسێکی دیکە نادەین.
-

نیوەی ژنانی چالاک لە بواری میوزیکدا ڕووبەڕووی هەڵاواردنی ڕەگەزی دەبنەوە
بەپێی لێکۆڵینەوەکان، ژنان ٪٢٤ی ئەو کەسانە پێکدێن کە لە بواری میوزیکی بەریتانیادا چالاکن، هەروەها یەک لەسەر سێی ژنانی میوزیکژەن لە شوێنی کارەکەیان ڕووبەڕووی هەراسانکردنی سێکسی دەبنەوە.
-

بەنداوە هایدرۆکارەباییەکان سەرچاوەیەکی شاراوەی دەردانی میسانن
بەنداوەکان لە سەرانسەری جیهاندا سەرچاوەیەکی کەمی میسانن، کە گازێکی خانووبەرەیەو ٨٠ جار بەهێزترە لە دووانە ئۆکسیدی کاربۆن.
-

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی مۆسکۆ گەیشتە ١٤٣ کەس
ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی داعش لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا گەیشتە ١٤٣ کەس.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە لە بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی کۆلێرا لە سۆماڵ
نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆییهۆشداری دەدات لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لەسەرانسەری جیهاندا، بەتایبەتی لە سۆماڵ، کە ژمارەیتووشبووان زیادی کردووە.