ڕۆژانە
-

دادگای گەلی ڕۆژئاوا دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بە تاوانبار ناساند
دادگای گەلی ڕۆژئاوا لە بڕیارێکی مێژووییدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بە تاوانباری جەنگ و دژ بە مرۆڤایەتی و داگیرکاری لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناساند، داوای کۆتایی هێنان بە داگیرکاری تورکیا و دادگاییکردنی بەرپرسەکانی لە دادگا نێودەوڵەتییەکان کرد
-

هێزەکانی ئیسرائیل هێرشەکانیان چڕتر دەکەنەوە و ڕێگری دەکەن لە گەیشتنی ئاو بۆ کەرتی غەززە
نوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) پشتڕاستی کردەوە کە تیمە پزیشکییەکان لە کەرتی غەززە پێویستیان بە پاراستن و پشتیوانیی بەپەلە هەیە.
-

لە نۆزدەیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە برۆکسل باس لە پێویستی دانوستان بۆ گەیشتن بە ئاشتی و دیموکراتیک دەکرێت
بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کاریگەری لەسەر نۆزدەیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە برۆکسل هەبوو کە تیشکی خستە سەر پێویستی دانوستان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و دیموکراتیک.
-

گوڵێ جافەر: پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ جۆش و خرۆشێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا
جۆش وخرۆش بۆ پەیامەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی بەردەوامەو گوڵی جافەر وتی: ئێمە بە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ پەرۆشین و لە هەموو هەلومەرجێکدا بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان و تێکۆشانمان.
-

ئەو ٧ ڕۆژنامەنووسەی دەستگیرکرابوون ئازاد کران
٧ ڕۆژنامەنووس کە بە هۆی ڕووماڵکردنی ناڕەزایەتییەکانی ناوچەی سەراچهانەئ ئەستەنبوڵ دەستبەسەر و دەسگیرکرابوون، ئازاد کران.
-

ئەنجومەنی ژنانی سووریا یەکەم دانیشتنی خۆی لە شاری عەفرین بەڕێوە دەبات
ئەنجومەنی ژنانی سووریا بۆ یەکەمجار لە شاری عەفرین کۆبوونەوەیەکی سەبارەت بە "ئاشتی مەدەنی" بە بەشداری ٤٠ ژن بە نوێنەرایەتی بەشێک لە ژنانی شاری عەفرین و چالاکوانانی مەدەنی و ژنانی سەربەخۆ، جگە لە نوێنەری ڕێکخراو و گروپەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجامدا.
-

فیگەن ئەکتی لە تەژەئا: واتای بانگەوازەکە بۆ ژنان قووڵترە
فیگەن ئەکتی، ئەندامی تەژەئا ڕایگەیاند کە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" بۆ ژنان واتای قووڵتری هەیە، ژنان ڕۆڵی زیاتریان هەیە لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاددا و وتی: هەوڵە بەکۆمەڵەکانی ژنان لەم پرۆسەیەدا گرنگن.
-

بانگەوازی ژنان: دەبێت بکوژانی ژنان لە کەناراوەکانی سووریا سزا بدرێن
بەرێوەبەرانی ئەنجومەنی ژنانی کۆنگرەی ئیسلامی دێموکراتیک، کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی ژنانی سووریایان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند کە دەبێت بکوژەکان سزا بدرێن و ئەو تاوانانەی ئەنجام دراون بخرێنە ڕوو، ژنان دەڵێن: کەس کوشتنی ژن قبوڵ ناکات.
-

ڕۆژنامەنووسانی سووریا: دەبێت مافەکانمان پارێزراو بێت
ژنانی ڕۆژنامەنووسی سووریا هیوادارن ئەو ئاستەنگ و ئاڵەنگارییانەی لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا ڕووبەڕووی بوونەتەوە لە کاتی پڕۆسەی ئیدارەی کاتیدا تێپەڕێنن و داوایان لە سەندیکای ڕۆژنامەنوسان کردووە مافەکانیان بپارێزن.
-

ساڵیحە ئایدەنیز: عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕێ و ڕێبازی دیموکراتیک بانگێشتی ئاشتی بۆ تەواوی جیهان دەکات
هەبوونی ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باس و خواستی تەواوی ئازادیخوازانی ناوچەکەیە، ساڵیحە ئایدەنیز دەڵێت:عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕێ و ڕێبازی دیموکراتیک بانگێشتی ئاشتی بۆ تەواوی جیهان دەکات.
-

ئەکاونتی ١٢ ڕێکخراوی ژنان بلۆک کراوە
لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەکاونتی ئێکس کە تایبەت بوو بە ١٢ ڕێکخراو و پلاتفۆرمی ژنان لە تورکیا بلۆک کرا.
-

یونیسێف: شەڕ و توندوتیژی لە سووریا ژیانی منداڵانی وێران کردووە
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان "یونیسێف" هۆشداری داوە لە خراپتربوونی قەیرانی بەدخۆراکی، کە هەڕەشە لە ژیانی ٥٣٧ هەزار منداڵ دەکات لە یەمەن.
-

٣٣٧ کەس داوای 'هاوپەیمانی دیموکراسی' دەکەن
٣٣٧ نووسەر، ئەکادیمیست، سیاسەتمەدار و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان لە دژی 'ئی بی بی' بڵاوکردەوە و داوای هاوپەیمانییەکی دیموکراسییان کرد.
-

پەروین یوسف داوا لە ژنانی سووریا دەکات بۆچوون و هەڵوێستێکی هاوبەش وەربگرن
پەروین یوسف، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک، جەختی کردەوە کە پێویستە کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ ژنانی سووریا بە هەماهەنگی لەگەڵ ژنانی سووری ڕێکبخرێت، لە ژێر سەقفێکی هاوبەش ، لە دەوری بیروبۆچوون و هەڵوێستێکی هاوبەش یەکبگرن.
-

لە هەولێر گردبوونەوەیەکی نارەزایی دژ بە کوشتنی ژن بەرێوەچوو
بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژ بە زیادبوونی ڕێژەی کوشتنی ژن لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەولێر، گردبوونەوە.
-

نەتەوەیەکگرتووەکان لە دژی دەوڵەتی تورک ناڕەزایەتی دەردەبڕێت
ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان بانگەوازی لە بەرپرسانی تورکیا کرد و ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی بەهۆی داواكردنی مافەکانی خۆیان بە شێوەیەکی ناڕەوا و نائاسایی، دەستبەسەرکراون، دەبێت دەستبەجێ و بێ مەرج ئازاد بکرێن.
-

سیما باهۆس: پێویستە دەستبەجێ مافی ژنانی ئەفغانستان بگەڕێندرێتەوە
لە کاتێکدا تاڵیبان زەنگی چوارەمی بۆ ساڵی نوێی خوێندن لێدا، سیما باهۆس، سەرۆکی بەشی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد قوتابخانەکان بۆ خوێندکارانی کچی سەرووی پۆلی شەشەم بکرێتەوە.
-

ژنانی کورد لە نەورۆزدا...خەباتێکی نوێ و ویستێکی نەبەزێندراو
داستانی خەباتی کورد تەنیا بۆ پیاوان نەبوو، ژنانی کورد بە خوێن، خەبات، سەرکەوتن ناوی خۆیان لە تۆماری بەرخۆداندا هەڵکۆڵیوە.
-

شاندێکی فەڕەنسا سەردانی یەپەژەی کرد
شاندێکی فەڕەنسا گەیشتە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاو سەردانی فەرماندەکانی یەپەژەی کرد.
-

بەرخۆدانی ژنانی زانکۆ لە شەقامەکاندا؛ بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی پیاوسالارییە
لە١٩ی ئادارەوە ژنان لە تورکیا لەسەر شەقامەکان هاوار دەکەن بۆ داواکارییەکانیان، ژنانی زانکۆ کە پێیان وایە دروشمی "ساڵی خێزان" بە نیازی قفڵکردنیان لە ماڵەکەدایە، پەیامەکانیان لەسەر شەقامەکان ڕادەگەیەنن.