ڕۆژانە
-

لە سیمینارێکدا لە بەغدا تیشک خرایەسەر ڕاستی ژنانی فەیلی
سیمێناریک لە بەغدای بۆ تیشک خستنەسەر ڕۆڵی ژنانی فەیلی و ئاڵەنگارییەکانی بەردەمیان و توانای بەرخۆدانیان و بەرپرسیارێتییان لە بونیادنانی خێزان و کۆمەڵگە بەڕێوەجوو.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی هاوکارییەکانی غەززە هۆشداری دەداتە ئیسرائیل
نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویكردەوە، زیاتر لە ٩ هەفتەیە ئیسرائیل ڕێگری لە جوونە ناوەوەی هەموو یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە گرتووە، داوا لە ئیسرائیل دەکەن گەمارۆ لەسەر غەززە هەڵبگرێت.
-

هەڵمەتێکی واژۆکردن بۆ پەخشان عەزیزی دەستیپێکرد
هەڵمەتێکی نێودەوڵەتی واژۆکردن لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بۆ پەخشان عەزیزی، زیندانی کورد کە لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، دەستیپێکردووە.
-

بۆ شەرمەزارکردنی تێکچوونی خزمەتگوزارییەکان ژنان لە باشووری یەمەن ناڕەزایەتی دەردەبڕن
ژنانی بەشداربووی ناڕەزایەتییەکەی عەدەن ڕایانگەیاند، کە بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتییەکانیان بەرامبەر بە تێکچوونی بارودۆخی یەمەن تا ئەو کاتەی هەموو داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.
-

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان: قەیرانی خۆراک هەڕەشە لە هاوڵاتیانی ئاوارە ناوخۆییەکانی یەمەن دەکات
ڕاپۆرتێکی بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرزبوونەوەی "ترسناککەر"ی بارودۆخی ئاسایشی خۆراک بۆ هاوڵاتیانی ئاوارە لە یەمەن تۆمارکردووە، کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٢٥% زیادیکردووە.
-

یەکەم پشکنینی خێرا بۆ شێرپەنجەی ملی منداڵدان پەسند کرا
یەکەم پشکنینی خێرا بۆ شێرپەنجەی ملی منداڵدان لەلایەن دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکاوە پەسند کرا.
-

لە عێراق ئاڵەنگارییە بەرچاوەکان لەبەردەم پێشکەوتنی ژنان بەردەوامن
بەشداربووانی سیمینارێکی ژنان کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، جەختیان لەوە کردەوە کە ئاڵەنگاریە بەرچاوەکان بەردەوامن، کە بەربەستن بۆ پێشکەوتنی ژنان و تەڤگەری ژنان لە وڵاتدا، وەک گرژیی تایفی و قسەی ڕق.
-

ڕازیە وحیشی: ژنان ئەڵقەییەکی گرنگن لە گەشەپێدانی بەردەوامدا
ڕازیە وحیشی، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پسپۆڕی پەیوەندییە ژینگەییەکان پێی وایە سێگۆشەی ژینگە لە خوێندنگە و منداڵ و دایک پێکهاتووە، جەخت لەسەر پشتیوانیکردنی ژنان دەکاتەوە چونکە پەیوەندییەکی گرنگن بۆ گەشەپێدانی بەردەوام.
-

"بەهۆی ئەو گەمارۆیە خوێندکارانی مەخموور ناتوانن درێژە بە خوێندن بدەن"
بەهۆی گەمارۆی سەر کامپی ئاوارەکانی مەخموور لەلایەن پەدەکەو عێراقەوە، خوێندکاران ناتوانن بچنە زانکۆکان و لە مافی خوێندن بێبەش دەبن.
-

لە ئامەد "دەستپێشخەریی یەکێتی" دامەزرا
لە ئامەد بە بەشداری نوێنەرانی پارتە سیاسییە کوردستانییەکان، ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کۆمەڵگە، کۆمەڵێک کەسایەتی، پەرلەمانتار بە مەبەستی ڕاگەیاندنی "دەستپێشخەریی یەکێتیی" لە کولتووری ئامەد کۆبوونەوەیان ئەنجام دا.
-

جەزائیر ڕێنمایییەک بۆ چاودێریکردنی ژنانی زیانبەرکەوتووی توندوتیژی بڵاودەکاتەوە
لە چوارچێوەی هەوڵە هەمەلایەنەکان بۆ پاراستنی ژنان و بەرزکردنەوەی پێگەی ئەوان لە کۆمەڵگەدا، وەزارەتی هاوپشتی نیشتمانی و خێزان و کاروباری ژنان ڕێنماییەکی بۆ چاودێریکردنی ژنانی زیانبەرکەوتووی توندوتیژی دەرکردووە.
-

ئاوارەبوون، برسێتی، نەخۆشی... غەززە ڕووبەڕووی جینۆساید دەبێتەوە
کەرتی غەززە شاهیدی کارەساتێکی مرۆیی بێوێنەیە بەهۆی ئەو گەمارۆیەی کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە سەپێندراوەو ڕێگری لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان دەکات و مەترسی لەسەر ژیانی دەیان هەزار منداڵ دروست دەکات.
-

نێرگس مەنسووری لە ڕێگەی نامەیەکەوە زوڵمی ناو زیندانەکان ئاشکرا دەکات
نێرگس مەنسووری زیندانی سیاسی لە زیندانەوە نامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هەندێک لەو ئازار و ئەشکەنجەی ئاشکرا کرد کە لە ماوەی دەستبەسەرکردن و زیندانیکردنیدا بەرگەی گرتووە، لەوانە هەڕەشەی کوشتن و ئەشکەنجەدان و دادگاییکردنی نادادپەروەرانە.
-

هیلالی زێڕین هۆزان مزگینی بەبیرهێنایەوە
کۆمیتەی هیلالی زێڕین، هۆزان مزگینی بەبیرهێنایەوەو وتی: هۆزان مزگین هەم بە هونەر و هەم بە تێکۆشانی خۆی بوو بە دەنگی گەل، شۆڕشگێڕ و هونەرمەندێکی نەمر.
-

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی سودان: ڕۆژنامەگەری ئازاد مافێکی بێبەش نییە
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی سودان نیگەرانییەکی قوڵی دەربڕی بەرامبەر بەو بڕیارانەی ئەم دواییەی وەزارەتی ڕاگەیاندن دەرچووە، کە بریتین لە سنووردارکردنی توندی کارپێکردنی کەناڵە مانگی دەستکردەکان و قەدەغەکردنی پەخشی ڕاستەوخۆ لە دەرەوەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
-

هیوای ژنان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا: نادا
هاوپەیمانی نادا ڕێکخراوێکی ژنانە کە ژنانی وڵاتانی جیاواز لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای وەک هەنگاوێکی گرنگ لە خەباتی ژنان کۆکردەوە و ئامانجیشی بەدیهێنانی ئازادی و دادپەروەری و یەکسانییە بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی.
-

ژنان لە یەمەن ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە: گوێ بە سکاڵای ژنان نادرێت
لە یەمەن کە توندوتیژی دژی ژنان ڕەوایە و یاساش ناتەواوە، ژنان ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە، ئەو ژنانەی باسیان لەو ڕووداوانە کردووە کە ئەزموونیان کردووە وتوویانە کە گوێ لە سکاڵاکانیان ناگیرێت.
-

"نەتەوە-دەوڵەت دوژمنی ژن و منداڵە"
پەیمان عەلوش، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند کە سیستەم و هۆشیاری نەتەوە-دەوڵەت، بە مەبەستی درێژەدان بە خراپبوونی کۆمەڵگە، ژیانی نارین گوران و نارین عەبدۆی لەناوبرد.
-

ژنانی ئێزدی: ئێمە لە ڕێگەی بیری ڕێبەر ئاپۆ هەستمان بە ئازادی کرد
ژنانی ئێزدی باسیان لە هەڵمەتی 'ڕێبەر ئاپۆ بخوێنەوە و هاوبەشی بکە'یان کرد و ڕایانگەیاند کە دوای ئەوەی لە بیروبۆچوونەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئاگادار بوون، لە ئازادی ئاگادار بوون و ڕایانگەیاند کە هەمیشە لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد دەوەستنەوە.
-

پەروین بوڵدان: گۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە دەبێتە ڕەخسێنەری ئاشتی لە تورکیادا
پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پەیوەست بە کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە وتی: ئەم کۆنگرەیە سودێکی زۆری دەبێت بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ڕێگە بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا دەکاتەوە.