ڕۆژانە
-

شەریفە ڕیاحی دوای دوو ساڵ لە زیندان ئازاد کرا
دەسەڵاتدارانی تونس کارمەندانی لقی تونسی ڕێکخراوی ناحکومی فەرەنسی "زەوی پەناگە"ی ئازاد کرد، کە بە تۆمەتی "ئاسانکاری چوونە ژوورەوە و نیشتەجێبوونی نایاسایی" ژمارەیەک کۆچبەر لەنێویاندا شەریفە ڕیاحی دەست بەسەرکردبوو.
-

ژن نیوز: تەنها لە مانگی ڕابردوودا ٢٨ ژن کوژراون
بە گوێری ئامارەکانی ژن نیوز، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا ٢٨ ژن و دوو منداڵ کوژراون، هەروەها ١٣ ژن و دوو منداڵی دیکەش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
-

لە قوشتەپەی هەولێر ژنێک بە گوماناوی گیانی لەدەستدا
لە شارۆچکەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر ژنێک بە شێوەیەکی گوماناوی بە ئاگر گیانی لەدەستدا.
-

یەرەئە پیرۆزبایی پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسەکەمان "نوژنها" دەکات
یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد "یەرەئە" لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا پیرۆزبایی پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسەکەمان "نوژنها"ی کرد، جەختی لەسەر ئەو ڕۆڵە گرنگە کردەوە کە ئاژانسە دەیگێڕێت لە بەهێزکردنی ئامادەبوونی ڕاگەیاندنی سەربەخۆی ژنان.
-

ژیان حسێن: سیاسەتی گەمارۆدان سووریا بەرەو مەترسی دەبات
ژیان حسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە ڕۆژئاوا، جەختی لەوە کردەوە کە سیاسەتی برسێتی و گەمارۆدان لە دژی دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب بەڕێوەدەچێت و وتی: دەیانەوێت لە ڕێگەی هێرشەوە سوریا بەرەو شەڕو ئاژاوە ببەن.
-

-

٢٠٢٥ بۆ ژنان ساڵێکی نائارام بوو
ئامارە شۆککەرەکان لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنان و پلاتفۆرمە سەربەخۆکانی چاودێریکردنەوە ئاشکرا کران، لەناو هۆشدارییەکان کە ڕەنگە ڕاستیەکە لەوە ترسناکتر بێت کە ئامارە فەرمییەکان باسی دەکەن.
-

لە سلێمانی سێیەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی شەن بۆ شیعر و چیرۆک بەڕێوەچوو
کۆمەڵەی شەن بە هاوکاری ڕێکخراوی '' وای دی ئۆ''، سێیەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی شەن بۆ شیعر و چیرۆک، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە شاعیران و نووسەران ڕێکخست.
-

کۆنگرە ستار پێشێلکارییەکانی دژبە خۆپیشاندەران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار دەکات
لیژنەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی کۆنگرە ستار لە شاری حەلەب، پراکتیکەکانی ڕژێمە پاوانخوازەکانی دژ بە ژنان و گەلی کورد بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار کرد، داوای یەکخستنی هەوڵەکانی ژنانی لە سەرانسەری جیهان دژی ئەم ستەمە کرد.
-

بۆ هەشتەمین ڕۆژە ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە
لە هەشتەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکان کە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاوبووەتەوە، خۆپیشاندانەکان دەیان شاریان گرتەوە، کە دواتر توندوتیژیان بەخۆیەوە بینی و لە ئەنجامدا کوژران و دەستگیرکردنی ژنان و خوێندکار و منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لێکەوتەوە.
-

پەیمان عەبدوڵا بووە بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی حاجیاوا
پەیمان عەبدوڵا، وەک بەڕێوبەری نوێی کتێبخانەی گشتی شارۆچکەی حاجیاوا لە ئیدارەی راپەڕین، دەستبەکاربوو.
-

هەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی میسر لاوازییەکی بەرچاو لە نوێنەرایەتی ژنان لە ٢٠٢٥ پیشان دەدات
هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەو ١٩ بازنەیەی کە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی میسر دەکەن، لاوازییەکی بەرچاو لە نوێنەرایەتی ژنان نیشان دەدات، کە تەنها دوو کاندیدی ژن ڕکابەری دەکەن، هەروەها تەنها یەک کاندید سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
-

تولای حاتمئۆغولاری: ئێمە لەگەڵ داخوازییەکانی گەلانی ئێرانداین
هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەبارەت، بە خۆپیشاندانەکانی گەل لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاند، ئێمە وەک دەم پارتی ئەم داخوازانە وەک داخوازییەکی ڕەوا دەبینین و سیاسەتەکانی ستەمکاریی شەرمەزار دەکەین کە بە پێچەوانەی ئیرادەی خەڵکەوەیە و ئێمە لەگەڵ گەلانی ئێ
-

ئیناس ئیخلاوی ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی دەستگیر کرا
لە میانەی هەڵمەتێکی بەرفراوان لە کەرتی ڕۆژئاوا، هێزەکانی ئیسرائیل دوای هێرشکردنە سەر ماڵەکەی لە شارۆچکەی ئیزنا لە ڕۆژئاوای خەلیل، ئیناس ئیخلاوی، ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینییان دەستگیرکرد کە بەشێکە لە زنجیرەیەک هەڵمەت و دەستگیرکردن.
-

تەرمی ژنێک بەشێوەیەکی نامۆ لە بەنداوی خاسەی کەرکوک دۆزرایەوە
ئیوارەی دوێنێ تەرمێک بەشێوەیەکی نامۆ لە بەنداوی خاسەی کەرکوک دۆزرایەوە، شەدە بەشیر، چالاکوانی ژنان دەڵێت: تەرمەکە ژنە.
-

زیندانیانی ئێڤین پشتگیری لە ناڕەزایەتییەکان دەکەن
کۆمەڵێک لە زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ئێڤین دووپاتیان کردەوە، کە ڕژێمی ئێران بە بەردەوامی داواکارییەکانی خەڵکی سەرکوت کردووە و تەنها بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکاتەوە.
-

سەرێکانی لە بیرەوەری ژندا: گێڕانەوەی شەڕ و کۆچکردن و بەرخۆدان
گەمرە عەلی، خەڵکی شاری داگیرکراوی سەرێکانی، شایەتحاڵییەکی جوڵاو لە بەرخۆدانی خۆی لە بەرامبەر هێرشەکانی داعش و داگیرکاریی تورکیادا پێشکەش دەکات و بەردەوامیی کاری کۆمەڵایەتی و تێکۆشانی خۆی دووپات دەکاتەوە تا گەیشتن بە ئاشتی و ئازادی.
-

لە عەفرینی داگیرکراو ژنێکی گەنج ڕفێندرا
پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی لە عەفرینی داگیرکراو لەناو بۆشاییە ئاسایشییەکان بەردەوامن و نیگەرانی دانیشتووانی ناوچەکەی لەبارەی پارێزراوییان و نادیاری چارەنووسی ئەو کەسانەی کە ڕفێنراون، لێکەوتووەتەوە.
-

چالاکی ئێشکگری لە مەخموور بە گروپی ١٧٦ بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی ٩٠٠دا بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەردەوامە.
-

سارا و ڕۆژبین و ڕۆناهی بەبیرهێندرانەوە
ساکینە جانسز "سارا" لەیلا شایلەمەز "ڕۆناهی" و فیدان دۆغان "ڕۆژبین" لە حەسەکە بەبیرهێندرانەوە.