ڕۆژانە
-

دلارام کازەمی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بە ئەشکەنجەدان کوژرا
ماڵپەری دەنگی دەستگیرکراوانی کورد و ئێران ڕاگەیاند، ژنێکی کورد بە ناوی دلارام کازەمی خەڵکی شارۆچکەی گیەڵان غەربی سەر بە کرماشان لە کاتی خۆپیشاندانی پارێزگاکە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دەستبەسەر کرا و لەژێر ئەشکەنجەداندا گیانی لەدەستدا.
-

ئازادکردنی تاوانبار بە شێوەی دادوەری توڕەیی گەلی لە تورکیادا لێکەوتەوە
دۆسیەی فاتمە چاکماک سستی ڕێکارە یاساییەکانی تورکیای ئاشکرا کرد، کە تاوانبارەکە سەرەڕای هەوڵدان بۆ کوشتنی ئازاد کرا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی کولتوورێکی مەترسیداری بێ سزایە، ئەم ڕووداوە نموونەی ئازارەکانی ژنانە لە بەرامبەر توندوتیژی و شکستی دەسەڵاتی دادوەری.
-

خۆبەڕێوەبەری: مافەکان بە مەرسوومە کاتییەکان پارێزراو نابن
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سەبارەت بەوەی کە بە مەرسوومی سەرۆکایەتی ژمارە ١٣ ناسراوە ڕایگەیاند، کە مافەکان بە مەرسوومە کاتییەکان پارێزراو نابن، بەڵکو لەڕێگەی دەستوورێکی دیموکراتیکی ناناوەندییەوە دەبێت.
-

دەستپێشخەرییەکی ژنان داوای جێبەجێکردنی فەرمانی ئازادکردن دەکات
دەستپێشخەریی "نا بۆ چەوساندنەوەی ژنان" جەختی لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری ئازادکردنی ژنانی زیندانیکراو لە هەموو زیندانەکانی سودان کردەوە، وەک هەنگاوێک بەرەو ئاشتی لە تاریکی شەڕدا.
-

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان نوێترین پەیامی لە ئیراڵییەوە بڵاوکردەوە
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت: یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتیک، تێگەیشتنێکە لەسەر بنەمای ڕەچاوکردنی فرەیی و ئیرادەی خۆویستانەی کۆمەڵگەکان. یەکێتییەکی هەمیشەیی بە ئیرادەی پێکەوەژیان و یەکسانی و دانپیانانی دوولایەنە دێتەدی.
-

''ئەوەی لە حەلەب ڕوودەدات وەرچەرخانێکی مێژووییە بۆ کورد و جیهادییەکان ترسێکی قووڵیان لە ئیرادەی ژنان هەیە''
ئەو هێرش و کۆمەڵکوژییانەی لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەبی سووریا ڕوویاندا، پێویستی بە دەنگێکی یەکگرتوو و ڕێکخراو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان و پاڵپشتیکردن لە پرۆژەی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک سەلماند.
-

کرماشان هەفەیەکی لە سەرکوت و کوشتار و دابڕان لە جیهان بەڕێکرد
لەگەڵ شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان کە سەرتاسەری ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئێران گرتەوە، شاری کرماشان شایەتی سەرکوتکردنی توندوتیژانە بوو کە لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
-

هەموو شتێک لەو سوپاسگوزارییەدا بۆ بارزانی شاراوەتەوە! - شیکاری
کوردی ئازاد چیتر ئەو کوردانە نین کە لەسەر حیسابی بوون و ئازادی خۆیان لە بەرژەوەندی هەر دەسەڵاتێکی باڵادەست و داگیرکەر سەر هەڵدەدەن.
-

هێرشەکانی سەر حەلەب نموونەی خۆبەڕێوەبەری و ژنانی کردە ئامانج
سەرەڕای ناهاوسەنگی هێز لە هێرشەکانی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیەی شاری حەلەبی سووریا، دانیشتووان و شەڕڤانان ئیرادەیەکی پتەوی بەکۆمەڵیان نیشان دا بۆ پاراستنی خاک و شکۆمەندی خۆیان و قوربانیدانەکانیان وەک هێمای خۆنەویستی و سەرچاوەی ئیلهامە.
-

ژنانی کورد بانگەوازی بۆ ڕۆژئاوا دەکەن: بە تەنها جێیان ناهێڵین
ژنانی کوردی دانیشتووی شاری ئیزمیر، بێدەنگی جیهانیان لە بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکانی دژ بە کورد شەرمەزار کرد و دەڵێن: خوێنی منداڵەکانمان هەرزان نییە، بە تەنها جێیان ناهێڵین.
-

تاژێ داوای پێکهێنانی لیژنەی سەربەخۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە کوشتنەکان دەکەن
ژنانی ئێزدی کۆمەڵکوژی جیهادییەکانی هەتەشە و چەتەکانی تورکیا لە گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیەیان شەرمەزار کردو داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی ڕەوشتی و مرۆیی لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی سەر خەڵکی مەدەنی بگرێتە ئەستۆ.
-

"ڕۆژئاوای کوردستان هەرگیز تەنها نییە و ئێمە لە گەڵیانداین''
ژنانی باشووری کوردستان دەڵێن: دەوڵەتانی داگیرکەر لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان هەوڵی داگیرکاری و لە ناوبردنی ژنان دەدەن، بەڵام ئێمەی ژنان لە ڕێگەی بەرخۆدان و ڕێپێوانەکانەوە دژ بە داگیرکاری دەوەستینەوە.
-

-

پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە بەردەوامەو ژمارەی کوژراوانیش گەیشتووەتە ٤٥١ کەس
وەزارەتی تەندروستی غەززە بڵاویکردەوە، لەو کاتەوەی ئاگربەستەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە ٤٥١ کەس، هەروەها هەزار و ٢٥١ برینداریش تۆمارکراوە، ٧١٠ تەرمیش دەرهێنراون.
-

سەرکوتی ئەمنی و پچڕانی ئینتەرنێت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چووەتە قۆناغێکی توندوتیژترەوە
لە نێو درێژەی گرژی نێوخۆیی و زیادبوونی فشارە دەرەکییەکان، چاوەڕوانییەکی وریایی هەیە سەبارەت بە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی گەل کە بیست ڕۆژە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئاستی سەرکوتی بێوێنەی حکوومەت پەرەی سەندووە.
-

نیلگون مەتە: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر حسابی گەل سەرلەنوێ دادەڕێژرێتەوە
نیلگون مەتە، ڕۆژنامەنووس، دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵی جێبەجێکردنی پلانی "ئیسرائیلی گەورە" دەدەن، هەربۆیە هەمووان بێدەنگن لەبەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە کورد و دروز و عەلەوی و گروپەکانی دیکەی سووریا دەکەنە ئامانج.
-

سیناتۆرێکی ئەمریکی نیگەرانە لە توندوتیژییەکانی حەلەب و داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دەکات
ئەندامێکی دیاری لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبارەی توندوتیژییەکانی ئەم دواییەی حەلەب دەربڕی و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بەپێی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار دانوستانەکان دەست پێ بکەنەوە.
-

لە شتوتگارت بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان چالاکییەک بەڕێوە چوو
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بۆ شەرمەزارکردنی هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی هەتەشە و دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و پشتیوانی بۆ گەلی ڕۆژئاوا کۆشک دانرا.
-

سۆزدار ئاڤێستا: هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی پرۆسەی ئاشتییە
سۆزدار ئاڤێستا، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە ئاماژەی بەوەدا، هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشە بۆسەر پرۆسەی ئاشتی و داوای کرد، بەزوترین کات هەلومەرجی ئازادیی کارکردنی ڕێبەری گەلی کود عەبدوڵا ئۆجەلان هەموواربکرێتەوە.
-

لە ٢٠ ڕۆژی خۆپیشاندانەکاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەزاران خۆپیشاندەر کوژراون
لە ٢٠ەمین ڕۆژیدا، خۆپیشاندانەکانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێران، دژ بە ڕژێمی ئێران بەردەوامی هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا، زیاتر لە ١٩ هەزار خۆپیشاندەر دەستبەسەر کراون و نزیکەی سێ هەزار خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە دوو هەزار خۆپیشاندەری دیکەش بریندار بوون.