زیندانییەکی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی گواسترایەوە بۆ زیندانی ئەڤین

بۆ تێپەڕاندنی سزای سێ ساڵ زیندانیکردن، مەولوود سەفایی، دەستبەسەرکراوی سیاسی، بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین لە ئێران گواسترایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دەسەڵاتدارانی ئێران لە هەوڵێکدا بۆ سەرکوتکردنی ئازادی بیروڕا لەو وڵاتە و فشار کردن، .بەردەوامن لە دەرکردنی سزای ئارەزوومەندانە دژی چالاکوانان.

 

مەولود سەفایی، دەستبەسەرکراوی سیاسی دوێنێ ٣١ی تەمووز، بۆ تێپەڕاندنی سزای سێ ساڵ زیندانییەکەی، دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڵکوترایە سەر ماڵەکەی دەستگیرکرا.

 

مەولود سەفایی تەمەن ٦٤ ساڵ، بەهۆی چالاکی ئاشتیانەی خۆیەوە مێژووی دەستبەسەر و سزای پێشووی هەیە، لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە کاتی شەپۆلی دەستگیرکردنەکاندا کە ئەندامانی ڕێکخراوی موجاهیدینی گەلی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی کردە ئامانج، لە زیندانی ئەڤین بۆ بەندی ٢٠٩ گواستراوەتەوە و دواتر بە دانانی بارمتە لە زیندانی قەرچاک ئازاد کراوە.

 

دادگای ئینقلاب لەو کاتەدا بە تۆمەتی "ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغی دژ بە حکومەت" بە یەک ساڵ زیندان و سێ ساڵ بە تۆمەتی گردبوونەوە و تەفسیری دژ بە حکومەت، لەگەڵ ئەگەری جێبەجێکردنی ئەو سزایە بۆ ماوەی سێ ساڵ ساڵ.

 

لە ساڵی ٢٠١٢، پێشتر لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلاب لە تاران بە ٥ ساڵ زیندان سزا درابوو، هەروەها بۆ ماوەی ٥ ساڵ بە زۆرەملێ لە شاری سمنان نیشتەجێ بوو، خوشکی زەهرا سەفایی زیندانی سیاسییە کە ئێستا لە زیندانی ئەڤین دەستبەسەرە و باوکی بە ناوی حەسەن سەفایی بازرگانێکی دیار لە تاران لە ساڵی ١٩٨١ بە تاوانی پشتیوانی لە ڕێکخراوی موجاهدینی گەلی ئێران لە سێدارە دراوە.