زەینەب سارۆخان لە حەسەکە بەبیرهێندرایەوە
دەیان کەس لە دانیشتووانی حەسەکەو ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودییە، هاوسەرۆکی پێشووی فەرمانگەی داد و چاکسازیی خۆبەڕێوەبەریی کانتۆنی جزیرەیان بەبیرهێنایەوە.
حەسەکە
ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکە مەراسیمێکی بۆ بەبیرهێنانەوەی زەینەب سارۆخان، هاوسەرۆکی پێشووی فەرمانگەی داد و چاکسازیی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی جزیرە، بەڕێوەبرد.
زەینەب سارۆخان لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا گیانی لەدەستدا، ئەنجومەنەکە لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودییە سەر بە شاری حەسەکە مەراسیمی یادکردنەوەیان ئەنجامدا.
زەهرا سەمۆ، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" قسەی کرد و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید زەینەب کرد و وتی: دەوڵەتی تورکیا هەمیشە پێشەنگەکانی کۆمەڵگە دەکاتە ئامانج، شەهید زەینەب یەکێک بوو لەو کەسانەی لە کۆتایی شۆڕشدا خەباتی کرد، ژنانی لە ناوچە ئازادکراوەکاندا ڕێکخست و ڕۆحی ژنێکی ئازاد بڵاوکردەوە.
لەیلا سارۆخان خوشکی زەینەب سارۆخان قسەی کرد و وتی: کۆبوونەوەکەمان لێرە پەیامێکە بۆ دوژمن کە شەهیدەکانمان لەبیر ناکەین چونکە وڵاتەکەمان بە خوێنی ئەوان گەشە دەکات، زەینەب بە خۆشەویستی نیشتمان گەورە بووە، بەم ڕۆحە بەرپرسیارە تا شەهیدبوون خەباتی کردووە.