زەینەب کیناچی لە ٢٨ ساڵەی شەهیدبوونیدا لە تل تەمر بەبیرهێندرایەوە
ئەمڕۆ کۆنگرەی ستار لە تل تەمر یادی زەینەب کیناچی "زیلان"ی بە بۆنەی ٢٨ ساڵەی شەهیدبوونی کردەوە.
حەسەکە
زەینەب کیناچی بە نازناوی زیلان، لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری مەڵەتی لەدایک بووە، لە ساڵی ١٩٩٥ لە دێرسیم پەیوەندی بە ڕیزەکانی پەکەکەوە کردووە، زەینەب کیناجی، بە ئامانجی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ٦ی ئایاری ١٩٩٦ لە شام لە دژی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دێرسیم، گیان فیدایی ئەنجامدا.
لە ٢٨ ساڵەی گیان فیدایی زەینەب کیناچی "زیلان"، ئەمڕۆ ٢٥ی حوزەیران کۆنگرەی ستار لە ئەلخەیمە، تل تەمر، کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە دەیان ئەندام و بەڕێوەبەری دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان، بۆنەیەکی ڕێکخست، ڕێکخراوەکان هاوکات لەگەڵ پارتیە کوردییەکان و ئاشوورییەکان ئامادەبوون.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن، نامەکەی زیلان کە پێش چالاکیی گیانفیدایی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان نووسیبووی، لەلایەن زەهرا ئەمین، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار خوێندرایەوە.
"جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیاریەتی بەرامبەر شەهیدان گرنگە"
دوای خوێندنەوەی نامەکە، ڕۆناک زەینەب، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار هەموو گیانفیدایانی ئازادی کوردستانی لە کەسایەتی زیلان بەبیرهێنایەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گرنگە بزانین چۆن ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان بەرامبەر بە شەهیدان بەپێی کات بەجێبهێنین، ڕێگای شەهیدان ئەو ڕێگایەیە کە ڕاستی شاراوەی نیشان داوین، چونکە هەموو شەهیدێک چالاکییەکە، پێویستە بە پێی حەقیقەتی شەهیدان هەنگاوی گرنگ بنرێت. پێویستە هەنگاو بنێن بەرەو هەنگاوە گرنگەکانی ئەم پرۆسەیە، دژی عەقڵیەتی ئاکەپە-مەهەپە، با ئاستی خەباتمان زیاد بکەین بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانە.
ڕێوڕەسمی یادکردنەوەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نییە" "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.