زەینەب جەلالیان لە مافە سەرەتاییەکانی بێبەشکراوە
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە زەینەب جەلالیان لە مافە سەرەتاییەکانی بێبەشکراوە.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، زەینەب جەلالیان ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە مافی چاوپێکەوتن و خزمەتگوزارییەکانی پزیشکی بێبەشکراوە، بەهۆی ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونی تووشی کێشەی تەندروستی بووە.
لە هەواڵەکەدا هاتووە: زەینەب جەلالیان ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و خزمەتگووزارییە پزیشکەکان بێبەش کراوە، بەهۆی ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونی تووشی کێشەی بینین و هەرس و گورچیلە بووە.
جێگای ئاماژەیە، زەینەب جەلالیان لە ساڵی ٢٠٠٦ دەستگیر کراوە و لە ساڵی ٢٠٠٨ بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە گرووپەکانی دژە ڕژێم”، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و سزای لەسێدارەدانی زەینەب جەلالیان لەلایەن دادگای پێداچوونەوە و دادگای باڵای ئێران پشتڕاستکرایەوە، بەڵام بە کەمکردنەوەی سزاکە گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتاهەتایی.