زیاتر لە سێ هەزار واژۆ دژی لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی كۆكرایەوە
سێ هەزار و ٤٠٠ واژۆکەر دژی سزای لەسیدارەدانی پەخشان عەزیزی ناڕەزایەتی دەردەبرن و ڕایانگەیاند، هیچ کۆمەڵگایەک بە ڕشتنی خوێنی مرۆڤ دادپەروەر نابێت، دەشڵێن.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٢٠ی کانوونی دووەم، سێ هەزار و ٤٠٠ كەس كە لە هونەرمەند، نووسەر، شاعیر. ڕۆژنامەنووس، چالاکوانی مەدەنی و سیاسیی و ئاینی، خوێندکاران و پارێزەران لە ناوخۆی ئێران و دەرەوەی وڵات پێكدێن دژی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: هیچ کۆمەڵگەیەک بە ڕشتنی خوێنی مرۆڤ دادپەروەر نابێت و لە دادپەروەریدا وشەی لەسێدارەدان جێگای نییە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەبێتە برینێک بۆ ویژدانمان، لە بەرامبەر هەر چەوساندنەوەیەکدا هەست بە ئەرکی خۆمان دەکەین و ناڕەزایەتی توند دەردەبڕین لە بەرامبەر سزادانی پەخشان عەزیزی.
هەروەها واژۆکەرەکانی ئەو ڕاگەیەندراوە دیارترینیان بریتین لە، ئاتەشی شاکرەمی، عاتیفە چوار مەحەلیان، ئاتنە دائیمی، ئارش سادقی، ئازادە موختاری، ئیسماعیل عەبدی، ئیسماعیل بەخشی، ئەڵناز ڕەکابی، ئیلهام مودەڕەسی، ئیلاهە تەوەکولیان.