زیاتر لە ٥٠ کۆچبەر خنکان کە زۆرینەیان کوردن و منداڵیان تێدایە
بەهۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له كه‌ناراوه‌كانی سنووری نێوان یۆنان و ئیتاڵیا، كه نزیکەی ٧٠ كه‌سی هه‌ڵگرتبوو، زیاتر لە ٥٠ کەسیان خنکان و له ناویاندا چەندین هاوڵاتی كوردی باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەن.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ١٠ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٤ بهلەمێک له ناوچه‌ی بۆدرومی توركیاوه بۆ ئیتاڵیا به‌ڕێكه‌وتبوو، ڕۆژی پێنجشەمهی ڕابردوو ١٣ی حوزەیران گه‌یشتووه‌ته ئاوه‌كانی ئازادیی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی یۆنان، کۆچبەرانی ناو بەلەمەکە ئاماژه‌یان ناردووه كه سه‌لامه‌تن، به‌ڵام دوای ئه‌وه شه‌پۆلێكی به‌هێزی ئاو لێیداون و به‌له‌مه‌كه ژێرئاوكه‌وتووه.
بەپێی زانیاری کۆمەڵەو کەسانی تایبەت بە کاروباری کۆچبەران، پۆلیسی ئیتاڵیا ڕۆیشتووه به‌هانای كۆچبه‌ره‌كانه‌وه، بەڵام کاتێک گەیشتووە زیاتر لە ٥٠ کۆچبەریان ژێرئاوكه‌وتوون و ته‌نها ١٢ كه‌سیان ڕزگاركراون.
ئاماژە بەوەکراوە، له‌ناو كۆچبه‌ره‌كاندا ٣٥ كه‌سیان كوردی باشووری کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانن و منداڵیشیان تێدایە.
هەروەها، ڕێكخراوی فریاگوزاری ئه‌ڵمانی (RESQSHIP) كه تایبه‌ته به بواری كۆچبه‌ران بڵاوی كردووەته‌وه، له ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا، ١٠ كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه، ده‌یان كۆچبه‌ری دیكه‌ش تا ئێستا بێسه‌روشوێنن.