زریانی میڵتۆن کە دەوترێت مەترسیدارە ڕووی لە ئەمریکا کرد

سەنتەری نیشتمانیی زریانەکان لە ئەمریکا ڕایگەیاند، زریانی میڵتۆن وەک ئاستی سێ پۆڵێنکراوە و بەشێوەیەکی زۆر مەترسیدار گەیشووەتە سەر زەوی.

ناوەندی هەواڵ

 

سەنتەری نیشتمانیی زریانەکان لە ئەمریکا سەبارەت بە زریانی میڵتۆن کە ڕووی لە ئەمریکا کردووە ڕایگەیاند، زریانی میڵتۆن ڕەشەبایەکی زۆر بەهێز و تاوەبارانی بەخوڕی لەگەڵدایە کە هەڕەشە لە ژیانی خەڵک دەکات و مەترسیی درووستبوونی لافاوی خێرای هەیە.

 

هەروەها، ئاژانسی ژینگە و دەریاکان لە ئەمریکا NHC ڕایگەیاند، خێرایی با بەهۆی زریانەکەوە ٢٠٥ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و کارەبای زیاتر لە یەک ملیۆن ماڵ و دامەزراوەی بازرگانی بڕاوە.

 

باسی لەوەشکرد، زریانەکە مەترسیی گەورەی بۆسەر کەنارەکانی ڕۆژئاوای فلۆریدا هەیە کە نزیکەی سێ ملیۆن کەس تێیدا دەژین.

 

بەگوێرەی میدیای ئەمریکا، تا  ئێستا زریانەکە ١٩ گێژەلووکەی بەهێزی درووستکردووە کە بووەتە هۆی تێکشکاندن و ڕووخانی ١٢٥ خانووی هاوڵاتییان.