زرگان تۆپباران دەکرێت

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند کە چەتەکانی ئیدارەی کاتی ئاگربەستەکەیان پێشێل کردووە و تۆپبارانی شاری زرگان لە کانتۆنی جزیرە دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند کە چەتەکانی ئیدارەی کاتی ئاگربەستیان پێشێل کردووە و ماوەی نیو کاتژمێرە شارۆچکەی زرگان تۆپباران دەکەن.

 

هەسەدە ڕایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیاش بەسەر شارۆچکەکەدا دەسوڕێنەوە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لە زیانەکانی تۆپبارانەکە.