ژنێکی خەڵکی سەرێکانی لە نێوان گرتن و ئاوارەبوون و بەرخۆداندا گەشت دەکات
نەجلا سلێمان، پەنابەرێکی خەڵکی سەرێکانی داگیرکراو، کە ڕووبەڕووی دەستگیرکردن و ئاوارەبوون و ئازاری دەروونی بووەتەوە، داوای گەڕانەوەی پارێزراو دەکات بە مەرجی کشانەوەی تورکیای داگیرکەر، کە پێشێلکاریی سیستماتیکی دژی ژنان ئەنجام دەدات و پەیکەری کۆمەڵای

سەرگوڵ شێخۆ
زرگان-چیرۆکی ژنان بێکۆتایە، بە تایبەت لە کاتی شەڕ و قەیرانەکاندا، هەموو ژنێک وەک دەنگی بەرخۆدان دەردەکەوێت، توانای ئەوەی هەیە دەیان داوای یاسایی لە دژی تورکیای داگیرکەر و ئەو تاوان و پێشێلکاریانەی کە ئەنجامی داوە تۆمار بکات، داوای دادگاییکردنی دادپەروەرانە و دادپەروەری ڕاستەقینە دەکات.
نەجلا سلێمان، ژنێکی تەمەن ٢٦ ساڵە و خەڵکی گوندی باب خەیرە کە دەکەوێتە سەرێکانی و لەلایەن تورکیا و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، بەهۆی هەستی نیشتمانپەروەرییەوە، بەشێک لە شۆڕش و بەشداری چالاکانە لە بەرگریکردن لە دۆزی گەلەکەیدا هەڵبژارد، ماوەی دوو ساڵە لە شاری زرگان، لە کانتۆنی جزیرە وەک کۆنترۆڵکەری هاتوچۆ کاردەکات.
نەجلا سلێمان بابەتەکانی ئازار دەگێڕێتەوە
بەهۆی هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی تورکیا، نەجلا سلێمان و خێزانەکەی ناچاربوون گوندەکەیان بەجێبهێڵن، ناچار بوون زەوی و ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، گەشتێکی نوێیان دەستپێکرد لە بەرامبەر ئاڵەنگاریەکاندا، ئیرادە و هەستی سەربەخۆی خۆیان لەگەڵ خۆیاندا هەڵگرت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ناچار بووە ماڵەکەی بەجێبهێڵێت، هەموو کەلوپەلێکی لەدەستیدایە هەڵیگرتووە، تورکیای داگیرکەر ماڵی ئێمەی سووتاند و نەک هەر ئەوە، هەموو شتێکیان تاڵان کرد و ئەوەی مابوو لەناویان برد.
بەهۆی نەبوونی خانووی کرێ، بنەماڵەی نەجلا سلێمان ناچاربوون لە قوتابخانەکاندا بژین، لەوێ ساڵێکی تەواو لە بارودۆخێکی سەختدا بەسەر دەبەن، لەو ماوەیەدا ئامۆزاکەی پێشنیاری هاوسەرگیری بۆ دەکات و باوکیشی بە "دیاری" دەزانێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەرجە سەختانەی کە بەهۆی هێرشەکانی تورکیای داگیرکەروە سەپێنراون.
هاوسەرگیرییەکەی لە هەلومەرجێکی ناوازەدا و بەبێ جلوبەرگی نەریتی و بەبێ بانگهێشتنامە و بەبێ ماڵێک بۆ پەناگە ڕوویدا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەو ڕآستیە تاڵەیە کە بەهۆی شەڕ و ئاوارەبوونی زۆرەملێیەوە سەپێنراوە، تەنها ٢ ڕۆژ دوای هاوسەرگیرییەکەی، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی سەر ناوچەکەی، ناچاربوو گەشت بکات بۆ تورکیا، لەوێدا دەستی بە کارکردن کرد وەک ژنێکی فرۆشیار لە فرۆشگایەکدا، هەوڵیدا خۆی لەگەڵ ئەو ڕاستیە نوێیەدا بگونجێنێت کە شەڕەکە سەپاندبووی.
بەڵام زۆری نەخایاند لەوێ ڕووبەڕووی مەترسییەکی دەستبەجێ بووەوە، ڕۆژێک سێ ئەفسەری چەکداری پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ئەو ماڵەی کە لێی دەمایەو و ئەو توندوتیژی و هەڕەشەیانەی کە پێیوابوو بەجێی هێشتووە، هێنایەوە ناو ژیانی.
بردیانە زیندانی ئیزمیر و سێ ڕۆژی لەوێ بەسەربردووە بەبێ ئەوەی تیشکی خۆر ببینێت، لە کۆتا شەودا، لە نیوەی شەودا، دادگاییکردنەکەی دەستیپێکرد و لە کۆتاییدا دادوەر بە بێتاوانی دەریکرد.
نەجلا سلێمان داوای کردووە دۆسیەیەک لە دژی ئەندامێکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) تۆمار بکرێت بەهۆی ڕاپۆرتێکی درۆ کە لەسەری تۆمارکراوە، بەڵام ئاژانسەکە وەڵامی دایەوە کە بەهۆی کەمی بەڵگەوە دۆسیەکە دادەخرێت، لە ئەنجامدا، جارێکی دیکە زیندانیکرایەوە و ناچار بوو بە واژۆکردنی بەڵگەنامەکان کە بە زمانی تورکی نووسرابوو، هەرچەندە لە ناوەڕۆکەکانیان تێنەگەیشت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نەمدەزانی چی لەسەر ئەو کاغەزانە نووسراوە، منیشیان خستۆتە شوێنی نامۆ، کە دواتر بۆم دەرکەوت ناوەندێکی دەستبەسەرکردنی بیانییەکانە لە ئیزمیر، لە ژوورێکی تەنگدا ڕاگیرابووم کە تەنانەت منداڵانیش نەیاندەتوانی بژین.
دوای ماوەیەک لە چاوەڕوانی لە نێوان بڕیاری گەڕانەوە بۆ سووریا و مانەوەی کاتی لەو دامەزراوانەی کە بۆ بیانیان دیاری کراون تا لەدایکبوونی منداڵەکەی، دواتر بەڕێکەوتن بۆ پەیوەندی بە هاوژینەکەیەوە، دواجار نەجلا سلێمان بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ سووریا.
بەڵام لەگەڵ گەیشتن بە ئامەد سەری سوڕما کە لە لیستی تیرۆریستیدایە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لەوێ دەستگیر بکرێت، بە خەمەوە وتی: چیتر ناتوانم بگەڕێمەوە بۆ سووریا، تەنانەت ناتوانم بچمە ماڵی هاوژینەکەم لە تورکیا.
دیسان دەستگیرکرایەوە و لە زینداندا، تووشبوو بە نەخۆشییە دەروونییە توندەکان، سەرپەرشتیارەکانی بردیانە لای پزیشکی دەروونی، کە ڕاپۆرتێکی ئامادەکرد کە تێکچوونی باری دەروونی پشتڕاستکردەوە، بەم پێیە دەسەڵاتدارانی تورکیا بڕیاری ئازادکردنی دا، لە ڕێگەی دەروازەی سنووری باب هەوا لە ئیدلب گەڕایەوە سووریا و بەم شێوەیە کۆتایی بە لاپەڕەیەکی پڕ لە ئازاری دەستبەسەرکردن و ئازارەکانی هێنا.
ڕەخنەی لەو پێشێلکارییانە گرت کە لە زیندانەکانی تورکیا بەرامبەر بە زیندانیان ئەنجام دەدرێن و جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوەی لەوێ ڕوودەدات تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی پێکدەهێنێت، وتی: چۆن دەتوانن ئەوەندە فشار بخەنە سەر ژنێکی سادە کە وەک ژنێکی فرۆشیار کاردەکات، دواتر تۆمەتێکی تیرۆریستی لە دژی هەڵبەستن؟
نەجلا سلێمان، کە هەرگیز بە خەیاڵیدا نەدەهات بەو شێوە دڕندانە لە خاکەکەی داببڕیت و هەرگیز بە بیری نەهاتووە کە ئاوارەبوونی ئەوەندە درێژە بخایەنێت، شەش ساڵ تێپەڕێوە بەسر دووریەکەی لەو شوێنەی کە لەدایکبووەتێیدا، هەروەها دوورە لە یادەوەرییەکانی منداڵی، گەڕانەوە بۆ زێدی خۆی چیتر تەنها ئاواتێک نییە، بەڵکو بۆ هەموو ژنێک و هەموو منداڵێک و هەموو بەساڵاچووێک بووەتە خەون.
لە نێوان ئازار و هیوادا: ململانێیەک بۆ گەڕانەوەی سەلامەت
نەجلا سلێمان داوای جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی ١٠ی ئاداری کرد، کە مافی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان مسۆگەر دەکات، بەمەرجێک ناوچە داگیرکراوەکان لە ژێر کۆنترۆڵی خ٠بەڕێوبەریدا جێگیر بکرێنەوە، جەختی لە پێویستی کشانەوەی چەتەکانی تورکیای داگیرکەر لەو گوند و شارانەی کە کۆنترۆڵیان دەکەن، بۆ دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی سەلامەت و سەقامگیر بۆ دانیشتوانی ڕەسەن بەبێ هەڕەشە و دەستوەردانی دەرەکی.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەڕانەوەی ئێمە بەندە بە کشانەوەی تورکیای داگیرکەر ، ئەگەر لە شارەکانمان نەکشێتەوە، گەڕانەوەی سەلامەت نابێت، ئێمە ناتوانین گەڕانەوە بۆ سەرێکانی قبوڵ بکەین، لە کاتێکدا، ئەوانەی هۆکاری ئاوارەبوونمان بوون هێشتا لەوێ ماون، نیشتەجێبوونەکانیان لەسەر وێرانەکانی شارەکانمان بونیاد دەنێن.
نەجلا سلێمان جەختی لەوە کردەوە، کە ژیان لە ژێر دەسەڵاتی چەتەکانی تورکیای داگیرکەردا شکۆمەندی تێدا نییە، گەڕانەوەش لە کاتێکدا ئەوان ئامادەن، واتە خۆمان بە پارە بفرۆشین، تا یەک سەربازی تورکیا لە سەرێکانی هەبێت، من گەڕانەوەم قبوڵ ناکەم.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئازادی ژنان پشتگوێ دەخرێت، شکۆمەندیان زەلیل دەکرێت، تەنانەت سەرەتاییترین مافە جەستەییەکانیشیان لێ زەوت دەکرێت، بە پێی شەرمەزاری چەتەکانی تورکیای داگیرکەر ناچار دەکرێن هاوسەرگیری بکەن، هەروەها دەستوەردان لە وردترین وردەکارییەکانی ژیانیان دەکەن،وتی: ئەوان تیرۆر پراکتیزە دەکەن و خۆیان لە پشت ناوی ئیسلامەوە دەشارنەوە، ئەگەر بەڕاستی لە بنچینەی ئیسلام تێبگەین، ئەوا بنکە سەربازییەکانیان لەسەر گۆڕی شەهیدەکانمان دروست نەدەکرد.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەو چەتانەی لە سەرێکانی جێگیرکراون، هەروەها ئەوانەی کە ناوچەیەکی فراوانی سووریایان کۆنترۆڵکردووە، بە شێوەیەکی کاریگەر پەیوەستن بە تورکیای داگیرکەرەوە، پێی وایە، ئەوان ئەو سیاسەتانە بەردەوام دەکەن کە ڕۆڵی ژنان پەراوێز دەخەن و ئاسایشی کۆمەڵگە تێکدەدەن، ئەمانە هەمان ئەو سیاسەتانەن کە جیهادیەکانی هەتەشە پەیڕەوی لێدەکەن، هەروەها ڕەنگدانەوەی ڕێبازێکی سیستماتیکن بۆ پەراوێزخستنی ژنان و هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی لە ناوچە داگیرکراوەکان.