ژنێکی گەنجی کۆبانێ سێ مەدالیای زێڕو زیوی بەدەستهێنا
مێرگان حاجی ژنێکی گەنجی خەڵکی کۆبانییە، لە پاڵەوانێتی جیهانی هێز کە لە باشووری ئەفریقا بەڕێوەچوو، سێ مەدالیای زێڕ و مەدالیای زیوی بەدەستهێنا.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ١٨ی ئاب، ژنێکی گەنجی خەڵکی کۆبانی بەناوی مێرگان حاجی، لە پاڵەوانێتی جیهانی هێز لە سون ستی لە باشووری ئەفریقا، بوو بە خاوەنی ٣ مەدالیای زێڕ و مەدالیایەکی زیو.
مێرگان خەڵکی کۆبانییە و لەگەڵ خێزانەکەی لە شاری ڕەققە دەژین، لەم ساڵانەی دواییدا لە پاڵەوانێتییە ناوخۆییەکان، لە یارییەکانی هێزی لەشدا بەناوبانگ بووە