ژنێک و دوو منداڵ لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا بریندار بوون
دەوڵەتی تورک لە کاتژمێرەکانی بەیانی ئەمڕۆدا گوندی کەربەتیلی لە ناوچەی دربەسپی بۆردومان کردو لە ئەنجامدا ژنێک و دوو منداڵەکەی بریندار بوون.

حەسەکە
لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ئەمڕۆدا، دەوڵەتی تورکیا گوندی کەربەتیلی کە ٥ کیلۆمەتر لە باشووری ناوچەی دربەسپی دوورە بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کرد.
لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا هاوڵاتییەک بە ناوی ئەحلام عەبدولرەزاق ڕیمۆ و منداڵەکانی بەناوی جان خالید و ڕۆژان خالید حسۆ بریندار بوون.
بریندارەکان دوای ئەوەی دەستبەجێ لە نەخۆشخانەی دەربەسپی چارەسەری بەپەلەیان بۆ کرا، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حەسەکە.