ژنێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا

هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە گوندی یەنگیجەی بۆکان هێرشیان کردە سەر ماڵێک و ژنێکیان بە ناوی هەتاو ئەکرەمی دەستبەسەر کرد و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ناوەندی هەواڵ

 

دەستبەسەرکردنی چالاکانی سیاسی و هاووڵاتییان لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بێ پچڕان بەردەوامە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خەڵکێکی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.

 

بەپێی هەواڵی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ئایار، هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە گوندی یەنگیجە لە نزیک بۆکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک و ژنێکیان بە ناوی هەتاو ئەکرەمی دەستبەسەر کرد.

 

زاندراوە کە هەتاو ئەکرەمی چەند ساڵێکە لە باشووری کوردستان نیشتەجێیە، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی هاوسەرگیری کوڕەکەی سەردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە، لە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا دەستبەسەرکراو تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی نادیارە.