ژنێک لە گەرمیان بە گوماناوی گیانی لەدەستدا
ئەمڕۆ ژنێکی تەمەن ٦٦ ساڵ لە گەرمیان بە هۆی ڕێژەی زۆری سووتاوییەکەی بە گوماناوی گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ لە گەڕەکی شاکەل لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەی کەلار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ژنێک بە ناوی (ز.ع ) و تەمەن ٦٦ ساڵ بە شێوەی گوماناویی گیانی لەدەستدا.
ئەو ژنە بەهۆی ڕێژەی زۆری سووتاوییەکەی گیانی لەدەستداوە، دایكی کچێک و سێ کوڕە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەم ڕووداوەوە ١٥ ژن کوژراون و ١٤ ژنی دیكەش بە شێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە و دوو ژنی دیکەش بریندار بوون.