ژنانی زیندانیکراوی زیندانی ئیڤین داوا لە چالاکوانێک دەکەن کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت

زیندانیانی سیاسی ژن لە زیندانی ئێڤین نامەیەکیان بۆ نەسیم غوڵامی سیماری کە مانی لە خواردن گرتووە بڵاو کردەوە و داوا دەکەن کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

زیندانیانی سیاسی ژن لە زیندانی ئێڤین تووشی دەستدرێژی قورس دەبن، لەوانە، لێدان، پشتگوێخستنی پزیشکی، ئەشکەنجەی دەروونی، هەروەها لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەش دەکرێن، لەوانەش ڕەتکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکانیان و سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتنیان بە پارێزەران.

 

ڕۆژی ٢١ی تشرینی یەکەم، زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ئێڤین نامەیەکیان بۆ نەسیم غوڵامی سیماری، چالاکوانی مەدەنی و زیندانیکراوی زیندانی ئێڤین بڵاوکردەوە، کە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە گرتن و سووکایەتیکردن بە فەریبە کەمالبادی و ئەودەستدرێژیانەی ئەم هاوڵاتییە بەهاییە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، مانی لە خواردن گرتووە، بۆیە داوایان لێکرد کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت.

 

دەقی نامەکە کە واژۆی هاوزیندانییەکانی نەسیم غوڵامی سیماری لە بەشی ژنانی زیندانی ئێڤینی لەسەرە، نووسراوە: " نەسیم غوڵامی سیماری دوای چوار مانگ لێپرسینەوە و زیندانی تاکەکەسی، گەیشتووەتە بەندی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ئێڤین، زیاتر لە دوو ساڵە پێکەوە دەژین و شایەتحاڵی ئەو شوێنەوارانەین کە لەسەر جەستە و ڕۆحی بەجێماوە، هەروەها شایەتحاڵی سەبر و هێزی بێکۆتایین لە ڕووخساریدا، وە هێزی نەبڕاوە لە بەرامبەر ئازاری بەردەوامدا، کە هەرچەندە ڕۆح بریندار دەکات، بەڵام ڕۆحێکی هۆشیاری وەک ئەو بەهێزتر و خۆڕاگرتر دەکات''.
 

ئەمڕۆ نەسیم غوڵامی سیماری بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە چارەنووسی فەریبە کەمالئابادی هاووڵاتی بەهایی کە نزیکەی ١٤ ساڵی تەمەنی لە زینداندا بەسەر بردووە، مانی لە خواردن گرتووە، وە نزیکەی سێ ساڵ لە زیندانی تاکەکەسی لە تاران و مەشهەد بووە، بەبێ ئەوەی چاوەڕێی ئازادکردنی بکەن، هێزە ئەمنییەکان بە خۆی و بنەماڵەکەیان ڕاگەیاند کە ئازاد دەکرێت، هەر لەو کاتەی کە بڕیار بوو ئازاد بکرێت، هەواڵێک هات کە ئازادکردنی ڕەتکراوەتەوە، نەسیم غوڵامی سیماریش ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە بۆ ئەوەی ئەم نادادپەروەرییە ببیسترێت، لە کۆتاییدا داوایان لێکرد کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت، ڕایانگەیاند، "هاوارەکەت بۆ دادپەروەری بیستراوە".