ژنانی زیندانی باکرکۆی دژی پشکنینی بێ جلوبەرگ نەچوون بۆ دیداری خێزانەکانیان
زیندانیانی ژن لە زیندانی باکرکۆی دژی پشکنینی بێ جلوبەرگ و لابردنی پێڵاو ئامادە نەبوون بچنە دیداری بنەماڵەکانیان.

ناوەندی هەواڵ
زیندانیانی زیندانی ژنانی باکرکۆی، دوێنێ ٧ی کانوونی دووەم، بەهۆی فشاری پشکنینی بێ جلوبەرگ و لابردنی پێڵاو لەلایەن پاسەوانانەوە نەچوون بۆ دیداری بنەماڵەکانیان.
ئەو بنەماڵانە دەیانویست زانیاری پەیوەندیدار بەو بابەتە وەربگرن و بەم داواکارییە وەستابوون، لەلایەن ئەفسەرەکانەوە ئەشکەنجەدران.