ژنانی ڕۆژنامەنووس: کاردانەوەی هاوبەش لە بەرامبەر هێرشەکان گرنگە
ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕایانگەیاند، کاردانەوەکان بەرامبەر هێرشەکانی سەر چاپەمەنی ئازاد گرنگە و وتیان: چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ نابێت، لەسەر ئەرکی خۆمان دەبین.
مەدینە مامەدئۆغلو
ئامەد- شەوی ٢٢ی نیسان هێرشی پۆلیس هیرشی کردە تەلەفزیۆنی ستێرک و مەدیا خەبەر لە بەلجیکا، لە هێرشی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرەو ڕەحا، مەحمەت ئەسلان و ئیسرا سۆلین دال، پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا و ئەەنس سەزگین و ساڵیهە ئاراس و یەشیم ئالئجئ و بەستە ئارگات باڵچی و شیرین ئەرمیش و دۆغان کایناک و ئەردۆغان ئەلایومات، کارمەندانی ڕۆژنامەی یەنی یاشام لە ئەنقەرە و ڕەحا لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەکانی ساڵی ٢٠٢٢ دەستگیرکران، فەرمان کراوە ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان سنووردار بکرێن و پارێزەرەکانیش داوای پێداچوونەوەیان کردووە.
ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە هێرشەکانی سەر چاپەمەنی ئازادیان وەک هێرشێکی ڕێکخراو هەڵسەنگاند کاردانەوەیان بەرامبەر دەستگیرکردنەکان نیشاندا.
جاندان یڵدز، ڕۆژنامەنووس ئاماژەی بەوەدا هێرش و فشارەکان بۆ سەر میدیا کوردییەکان بوونەتە دۆخێکی سیستماتیک و ڕۆژانە دەستگیرکردن ڕوودەدات. وتی: ڕوودانی ئەمە بێدەنگییە، خراپی ئەوەیە کە نابێت فشار لەسەر ڕۆژنامەنووسان وەک ئاسایی سەیر بکرێت و قبوڵ بکرێت، ئەمەش پەیامێکە بۆ هەمووان، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە چاپەمەنییە کوردییەکان کاردەکەن لەم دواییانەدا لە چالاکییەکانی وان دەستگیرکران و ڕووبەڕووی توندوتیژی پۆلیس بوونەتەوە، هەروەها بە بێدەنگیش تێدەپەڕێت.
"ئەو دەسەڵاتەی کە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا دۆڕاوە، ئەم سیاسەتەی جێبەجێ کردووە"
دیلان بابات، پەیامنێری ژن نیوز لە ئەنقەرە ئاماژەی بەوەکرد، دەسەڵات لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا دۆڕاو تاکە کاری ئەو هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەی ئازاد بووە، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هەموو ڕۆژێک چاویان بە دەستگیرکردن و هێرشی پۆلیس کردووەتەوە و وتی:حکومەت هەموو کاتێک کە تەنگاو دەبێت ڕۆژنامەگەری ئازاد و ڕۆژنامەنووسان دەکاتە ئامانج، لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە، ئەم هێرشانە بە شێوەیەکی سیسەماتیکی بەردەوام بوون بە سیاسەتی جیاواز، بە دڵنیاییەوە ئێمە ڕاستییەکان لە دژی ئەو هێرشانە ڕادەگەیەنین، ئەو پێشێلکاری و فشارانەمان لە کاتی پرۆسەی هەڵبژاردندا ئاشکرا کرد، بە هەموو جیهانمان ڕاگەیاند دەسەڵاتی لەدەستداوە، ئەو حکومەتەی کە شکستی هێنا دوای هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان سەرەتا ئێمەی کردە ئامانج، هاوڕێکانمان دەستگیرکران، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین جار ئەو جۆرە دەستگیرکردن و هێرشانەمان بینیوە و هیچ بەڵگەیەکی ورد لەو دۆسیانەدا نییە.
"ئەم هێرشانە بەهێزترمان دەکەن"
دیلان بابات ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکان نایانترسێنن، بەهێزیان دەکات و بەردەوام دەبن وتی: ئەو هێرش و فشارانە دەزانین، هەمیشە ڕاستییەکان بە پێنووسی خۆمان دەنووسین، بەردەوام دەبین لە کارەکانمان، باری ئەو هاوڕێیانەمان هەڵدەگرین کە دەستگیرکراون و بەردەوام دەبین، ئەم هێرشانە لاوازمان ناکەن، جارێکی دیکە دووپاتی دەکەمەوە کە دەنگی چاپەمەنی ئازاد نابڕدرێت.
"ئەوان چارەسەری قەیرانەکان لە سیاسەتی هێرشەکاندا دەبینن"
ئۆزنور دەگەر، پەیامنێری ماردینی ژن نیوز ئاماژەی بەوەدا، حکومەت بە سیاسەتی هێرشکردن دەیەوێت خۆی لە پرۆسەی قەیرانەکە ڕزگار بکات، حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە پشت بەو سیاسەتانە دەبەستێت بۆ ئەوەی لە قەیرانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرباز بن وتی: لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا چەندین ساڵە فشار و هێرش و سانسۆری حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر چاپەمەنی ئازاد بەردەوامە، دوایین نموونەی ئەمە دوێنێ لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە بیندرا، هۆکاری دەستگیرکردنی هاوڕێکانمان نەزاندراوە، بەڵام دەزانین ئەو ڕاستییە چییە، ئەوەی کە لە ٢٣ی نیسان ڕوویدا ڕێکەوت نییە، ساڵی ڕابردوو ڕۆژنامەنووسان لە هەمان ڕۆژدا دەستگیرکران، کۆمار کە لەسەر نکۆڵیکردنی گەلی کورد دامەزراوە، چووەتە قۆناغی دووسەد ساڵەی خۆی و ئەمەش بە هەمان سیاسەت بەردەوامە. لە ئەنجامدا، پەیامێکیان نارد کە هێرشەکە بەردەوام دەبێت. لە مێژووەوە هێرشی گەورە کراوەتە سەر چاپەمەنی ئازاد، لە هەموو بوارەکاندا هێرش دەکرێتە سەر گەلی کورد.
"پێویستە کاردانەوەی گەورە پیشان بدرێت"
ئۆزنور دەگەر لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: هەڵوێست و پەیامەکەمان زۆر ڕوونە، دەستگیرکردن هەرگیز شکستمان پێ ناهێت، لەگەڵ ئەو هێزەدا کار دەکەین کە لە مام موسا و غوربەتلی ئارسۆز وەرمانگرتووە، هەرچەند ئەوان دەیانەوێت هێرش بکەن، ئێمە لە هەموو بارودۆخێکدا کار دەکەین. پێویستە کاردانەوەیەکی گەورە هەبێت بۆ ئەم هێرشانە، پێویستە هەموو ڕێکخراوەکانی ڕۆژنامەوانی هەڵوێست وەربگرن و بە کاردانەوەی خۆیان بچنە سەر شەقامەکان.