ژنانی ئەوروپا پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکەی تاژێ کرد

ژنانی ئەوروپا لە یادی ١٠ ساڵەی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤، پشتگیریان لە دەستپێشخەریی تاژێ کرد کە بە ناونیشانی "لە دژی قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن" دەستیپێکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شارەکانی ئەوروپا، لە یادی ١٠ ساڵەی فەرمانی ٧٤ی ٣ی ئابی ٢٠١٤ لەسەر ئێزدییەکان، پشتیوانییان لە دەستپێشخەریی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" کرد کە بە دروشمی "لە دژی قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن"ە، لە ئەڵمانیا و بەرلین و و چەند شارێکی دیکە چالاکییەکان بەڕێوەچوو.

 

ژنانی نێودەوڵەتی لە بەرلین چوونە سەر شەقامەکان و پشتگیریان لە دەستپێشخەرییەکەی تاژێ کرد کە لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی ژنان ببنە دەنگی خۆپاراستن.

 

لە شاری جێنا لە ئەڵمانیا، ڕێکخراوی ئینتەرناسیۆنالیستی و فێمینیست "گاماینسام کامفان" فیلمی هێزایان پیشان دا، لە کۆتاییدا فیلمێک لەسەر خەباتی ژنانی ئێزدی پەخشکرا.