ژنانی ئێران ناچارن بۆ پاراستنی داهاتەکەیان بەرگە هەراسانکردنی کار ببن

فشارە ئابوورییەکان و کەمی هەلی کار لە ئێراندا، ژنان ناچار دەکات بەرگەی هەراسانی و چەوساندنەوەی پیشەیی بگرن، لە کاتێکدا کەلێنە یاسایییەکان و نەبوونی میکانیزمی پاراستن، مافیان لە بەرامبەر ئەم پێشێلکارییانەدا دەستەبەر ناکات.

ناوەندی هەواڵ


ژنانی کارمەند لە ئێران ڕووبەڕووی هەراسانیی زارەکی و ڕەفتاری لەلایەن خاوەنکارەکان یان هاوکارە پیاوەکانەوە دەبنەوە، بە بێ بوونی پێکهاتەیەکی دادوەری یان پاراستنێکی پارێزراو بۆیان، هەروەها توێژێکی فراوانیان باری قورسایی قۆستنەوەی توندی ئابووری و ئەو مەترسییانە هەڵدەگرن کە هەڕەشە لە ژیانیان دەکەن.

 

هەروەها فشارە ئابوورییەکان و کەمیی هەلی کار بەشدارن لە بەردەوامبوونی ڕووبەڕووبوونەوەی هەراسانی بۆ سەر ژنانی کرێکار و ئەوانەی بەدوای کاردا دەگەڕێن لە ئێران، بە جۆرێک کە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "شرق" ئەزموونی ئەو ژنانەی خستۆتە ڕوو کە ڕووبەڕووی پرسیاری کەسیی نەگونجاو، داواکاری بۆ ناردنی وێنە، هەراسانیی زارەکی و ڕەفتاریی پیشەیی نەبوو لە دەرەوەی کاتەکانی دەوام بوونەتەوە.

 

ئەم چیرۆکانە ئەوە دەردەخەن کە هەراسانی لە ژینگەی کاردا سنووردار نییە بۆ دەستدرێژیی جەستەیی یان داواکارییە ئاشکراکان، بەڵکو لە قۆناغی دامەزراندنەوە دەست پێدەکات بە پرسیاری تایبەت و پێشنیاری گوماناوی، دوای دامەزراندنیش بەڕێگەی دیدارە بێ پاساو و ڕەفتاری پیشەیی نەبووەوە بەردەوام دەبێت، بەڵام پێویستیی مادی و ترس لە بێکاری ڕێگری زیانبەرکەوتووان لە ناڕەزایەتیدەربڕین یان جێهێشتنی کارەکانیان.

 

چیرۆکەکانی هەراسانی

 

لە یەکێک لەم چیرۆکانەدا، ژنێکی بێکار بۆ چەند مانگێک، کە وەک پسپۆڕی سەرچاوە مرۆیییەکان لە کۆمپانیایەکدا سەر بە بانکێکی حکومەت کاری دەکرد، باسی لە گاڵتەجاڕیی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە و گفتوگۆ نەگونجاوەکانی کرد لە کۆبوونەوە تایبەتەکاندا، وتی: ئەم ڕەفتارانە بوونەتە شتێکی ئاسایی بۆ هەندێک لە کارمەندانی ژن لەو کۆمپانیایەدا، سەرەڕای بێزاربوونی و حەزی بۆ دەستلەکارکێشانەوە، ناچار بوو بەردەوام بێت لە کارکردن بەهۆی پێویستیی بە موچە مانگانەکەی، نەیتوانی ئەو شوێنە جێبهێڵێت تاوەکو کارێکی تری نەدۆزییەوە.

 

لە نموونەیەکی تردا، خوێندکارێک کە بەدوای کاردا دەگەڕێ، داواکارییەکی لە بەڕێوەبەری کۆمپانیایەک پێگەیشت دوای چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنی و پێدانی زانیاری سەبارەت بە کارەکە، ئەم داواکارییە ناچاری کرد پەیوەندییەکە بڕڕێت، بەڵام ئەزموونەکە کاریگەرییەکی توندی لەسەر هەبوو تا ئەو ڕادەیەی بۆ چەند ڕۆژێک دەستبەرداری گەڕان بەدوای کاردا بوو، لە دوای ئەوەوە، ئامادەبوون لە چاوپێکەوتنی کاردا بۆی بوو بە مایەی دڵەڕاوکێ.

 

چیرۆکی ژنێک کە لە خزمەتگوزاریی پاککردنەوەی ماڵەکاندا کار دەکات ئاماژە بە داواکاریی دووبارە بۆ ناردنی وێنە و پێشنیار دەکات بۆ ئەوەی لە هەندێک لە شەوەکاندا لەبەردەست خاوەنکاردا بێت، وتی: کەمبوونەوەی خواست لەسەر ئەم جۆرە کارە و سەختیی دۆزینەوەی کار توانای سنووردار کردووە لە هەڵبژاردن و ڕەتکردنەوەی پێشنیارە ناسادەکاندا.

 

لە چاوپێکەوتنێکدا، لەگەڵ ڕۆژنامەی "شرق"، مەریەم زەندل، شارەزا لە یاسای کار و دڵنیایی کۆمەڵایەتی، یەکێک لە کەلێنە مەترسیدارەکانی سیستەمی یاسایی ئێرانی بەوە زانی کە گرنگی نادرێت بە پەیوەندی نێوان جیاوازیی ئابووری و هەراسانی سێکسی لە شوێنی کاردا، وتی: یاسای کار بە پلەی یەکەم جەخت لەسەر مافە داراییەکان و بیمە و پەیوەندی ئابووریی نێوان کارمەند و خاوەنکار دەکاتەوە، هیچ میکانیزمێکی دیاریکراو و گشتگیر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەراسانیی سێکسی و خراپ بەکارهێنانی کار دابین ناکات.

 

مەریەم زەندل پشتبەستنی کارمەندان بە موچە و ئارامیی پیشەیی بە یەکێک لەو بوارانە دەزانێت کە تێیدا لەوانەیە توندوتیژیی ئابووری ڕوو بدات، کە بارودۆخێکە تێیدا خاوەنکار یان کەسێک کە خاوەن پێگەیەکی بەرزترە، دەسەڵاتە ئابووری و پیشەیییەکەی بەکاردەهێنێت بۆ سەپاندنی داواکارییە کەسی و سێکسییەکان، لەم جۆرە حاڵەتانەدا، لەوانەیە بەرگریی کارمەند و ناڕەزایەتیدەربڕینی کەمببێتەوە لە ترسی دەرکردن لە کار یان لەدەستدانی داهات، نەتوانینی دابینکردنی خەرجییەکانی ژیان.

 

بە پێی ئەم شارەزایە، قەیرانی ئابووری و سەختتربوونی دۆزینەوەی کار ئەم لاوازییە قووڵتر دەکەنەوە، ئەو ژنانەی کە پشت بە داهاتی خۆیان دەبەستن بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی ژیان و شوێنی نیشتەجێبوون، بەتایبەت ئەگەر هەلی کاری جێگرەوەیان بۆ دابین نەبێت، لەوانەیە بێدەنگی هەڵبژێرن لە بەرامبەر ڕەفتارەکانی هەراسانی یان بەردەوام بن لە بەرگەکردنیان بۆ پاراستنی کارەکانیان.

 

ئەم کێشەیە تەنها تایبەت نییە بە شوێنەکانی کارەوە، بەڵکو لەوانەیە لە قۆناغی دامەزراندنەوە دەست پێبکات، لەو بابەتانەی کە لە ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکاندا ورووژێنراون، پرسیارەکان دەربارەی باری دەروونی، کێش، باڵا، توانای مانەوە لە کاردا لە شەودا، داواکارییەکانی وێنە، ئەوانەش پرسیارگەلێکن کە زۆر جار پەیوەندییان بە مەرجە پیشەیییەکانی پێشکەشکارەوە نییە.

 

زەهرە مینوی ڕوونیکردەوە، کە "زۆرێک لە ڕەفتارەکان بە سەربەخۆیی تاوانبار نەکراون" لە یاسای ئێراندا هیچ بڕگەیەکی سزاییی سەربەخۆ بە ناوی "هەراسانیی سێکسی لە شوێنی کاردا" بوونی نییە، زۆرێک لەو ڕەفتارانەی کە لەوانەیە وەک نموونەیەک بۆ هەراسانی سێکسی پۆلێن ببن، بە سەربەخۆیی تاوانبار نەکراون.

 

وتى: لەپێناوی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی، ئەو کەسەی هەراسانی لەسەرکراو ناچار دەبێت ڕەفتارەکەی لەناو بڕگە سزایییە بوونەکاندا پۆلێن بکات، وەک بێڕێزیکردن یان هەڕەشە یان هەراسانی، لەو حاڵەتانەی کە هەراسانییەکە بەڕێگەی کورتەنامە یان گفتوگۆی ئەلیکترۆنی یان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕوودەدات، دەکرێت پشت بە هەندێک لە بڕگە یاسایییە پەیوەندیدارەکان ببەسترێت بە ناوەڕۆکی نامەکان و چۆنیەتی ئەنجامدانی ڕەفتارەکە، بەڵام ئەم ڕێڕەوە پشت بە جۆری ڕەفتارەکەو بارودۆخەی دەوروبەرەکەی دەبەستێت.

 

بە ئاماژەدان بە مادەی ٦١٩ لە یاسای سزادانی ئیسلامی، جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم مادەیە تایبەتە بە دەستدرێژیکردنە سەر ژنان یان هەراسانیكردنیان لە شوێنە گشتییەکان و شەقامەکاندا، هەروەها قسەی ناشرین پێیان بە وتە و ئاماژەکان کە بێڕێزی بە کەرامەتیان دەکەن، ناتوانرێت بە داپۆشەرێکی گشتگیر بۆ هەموو جۆرەکانی هەراسانیی سێکسی لە شوێنی کاردا دانرێت، خستنەڕووی هەراسانی لە شوێنی کاردا پشت بە بارودۆخی شوێنەکە وبارودۆخی دەوروبەری دەبەستێت.

 

هەروەها سەختیی سەلماندن بەربەستێکی سەرەکی پێکدەهێنێت لەبەردەم بەدواداچوونی دۆسیەکانی هەراسانی لەبەر ئەوەی زۆر جار لە ژووری داخراودا بەبێ شایەت ڕوودەدات، کە ئەمەش زیانبەرکەوتوو ناچار دەکات پشت بە نامەکان، یان کامێراکانی چاودێری، گەواهیی هاوکارەکان ببەستێت، لەگەڵ ئەوەشدا گەیشتن بەم بەڵگانە سەختە بەهۆی ڕەتکردنەوەی هاوکارەکانیان بۆ شایەتیدان لە ترسی دەرکردن، بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی تۆمارەکانی کامێراکان لەلایەن بەڕێوەبەری تۆمەتبارەوە، کە ئەمەش زیانبەرکەوتووەکە دەخاتە ژێر بەزەیی ژینگەیەکی کاری ناتەندروستەوە، نەبوونی میکانیزمی سکاڵای سەربەخۆ و پاراستنی ئاگادرە بەردەوامەکان زیاد دەکات لە دوودڵی ژنان لە بەرزکردنەوەی کێشەکە، ئەوەش بوونی تیۆریی یاساکان ناکارامە دەکات لە بەدیهێنانی دادپەروەریدا.

 

هەموو ئەم گێڕانەوە و ڕوانگە یاساییانە ئەوە دەردەخەن کە هەراسانکردن لە شوێنی کاردا تەنها لە ڕەفتاری هەراسانکەردا سنووردار نییە، بێبەشی ئابووری، پشتبەستن بە موچە، نەبوونی هەلی کاری جێگرەوە، لاوازی میکانیزمی خۆپاراستن و وەڵامدانەوە، سەختی سەلماندن، هەموو ئەو هۆکارانەن کە کۆمەڵێک بەربەست بۆ ژنان پێکدەهێنن، لە حاڵەتێکی لەو جۆرەدا، پاراستنی کارەکە و بەدەستهێنانی بژێوی ژیانی ڕەنگە لەسەر توانای بەرگەگرتنی پێشێلکارییەکانی تایبەتمەندی و ئازاردانی دەروونی و سێکسی و تێکچوونی ئاسایش و تەندروستی دەروونی ژنان بێت.