ژنانی سوەیدا: بەردەوام دەبین لە چوونە مەیدانەکان بۆ ئەوەی بۆ هەمووان بسەلمێنین کە ئازادین

ناڕەزایەتیی ئاشتیانە لە مەیدانی کەرەمە لە شاری سوەیدای سووریا بۆ سێیەمین مانگی لەسەریەک بەردەوامە و خوازیاری "ڕوخاندنی ڕژێم" و جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکانن.

ڕوشیل جونیور

 

سوەیدا- ژنانی سوەیدا کە بەشدارن لە ناڕەزایەتییەکانی مەیدانی کەرەمە، هێشتا هەمان ئیرادە بۆ نوێکردنەوەی ناڕەزایەتییەکانیان دەپارێزن و داوای مافی ئازادی و یەکسانی خۆیان دەکەن.

 

دوێنێ ١ی تشرینی دووەم، خەڵکی شاری سوەیدای سووریا و گوندەکانی بۆ بەشداریکردن لە داواکردنی پێداویستییەکان چوونە مەیدانی کەرەمە، بە هەڵگرتنی پانکارتێک کە دەربڕینی یەکڕیزی سووریا و گەلەکەی بوو خۆپیشاندەران جەختیان لەوە کردەوە کە ئەوان بەردەوام دەبن لە ڕێکخستنی ناڕەزایەتی تا هەموو داواکارییەکانیان لە بونیادنانی سووریایەکی دیموکراسی و فرەیی، کە تێیدا ماف و کەرامەتەکان پارێزراون، هەروەها داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانی ناو زیندانەکانی حکومەتی شام دەکەن.

 

مەها خالد وتی: بەردەوام دەبین لە چوون بۆ مەیدانەکان، چونکە شۆڕشێکە بۆ هەموو سوورییەکان، پابەند دەبین بە نەگۆڕە نەتەوەییەکانمان، چونکە یەکگرتوویی خاک و گەلە، ژنان سەلماندوویانە بەها و بوونیان لەم شۆڕشەدا هەیە، و سەلماندیان کە دژی نادادپەروەری و گەندەڵین و بەشدارن لە گۆڕینی حکومەت بە شێوەیەکی ئاشتیانە، هەروەک چۆن لە کاتی شۆڕشەکاندا بەها و لێهاتوویی خۆیان سەلماند.

 

لینا حەمدان دووپاتی کردەوە، بەردەوام دەبن لە چوونیان بۆ مەیدانی کەرەمە بۆ ئەوەی بۆ هەمووان بیسەلمێنن کە ئازادن وتی: دژی ستەمکاری دەوەستینەوە تا ئەوکاتەی داخوازییەکانمان جێبەجێ دەکرێن، کە گرنگترینیان بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

 

 جەختی لەوە کردەوە ژنان شۆڕش و هێمای قارەمانێتین و دەتوانن بەشداری بکەن لە گۆڕینی سووریا بۆ سووریایەکی نوێ و عەلمانی کە دادپەروەری تێیدا زاڵ بێت.