ژنانی سودان: دەستدرێژی سێکسی چەکی شەڕی دژ به ئێمە بوو و لێی خۆشنابین

ژنانی داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هەردوو لایەنی ناکۆکی سودان دادگایی بکەن، چونکە دەستدرێژی و توندوتیژیی دژی ژنانیانئەنام داوە، ئەو ئەزموونانەیان وەک فیلمێکی ترسناک بەراورد کرد.

زهور مەشریقی

 

تونس-بەشداربووانی کۆڕبەندەکە داوایان کرد هەڵوێستی هەبێت بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران، دوور لە دوو ستانداردی ،بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی شەڕ بەردەوامە لە بەکارهێنانی ژنان، ئەشکەنجەدان،کۆیلەکردنی سێکسی ژنان و دادپەروەری تاکە دەرگایە بۆ زاڵبوون بەسەر برینەکاندا و ژنان تا مافی خۆیان لە یاسا وەرنەگرنەوە ئارام نابنەوە.

 

کۆڕبەندی زمانەوانیی سودان ڕۆژی  ١٢ ی نیسان مێزگردێکی لە ڕێگەی زوومەوە ڕێکخست، تێیدا بەشداربووان باسی کارەساتی دەستدرێژی سێکسی، توندوتیژی سێکسی، سیستماتیک دژی ژنان لە سودان وەک چەکێکی جەنگ کرد.


کاریگەرییە دەروونییە کارەساتبارەکان لەسەر تەندروستی دەروونی ژنان و هاوسەنگی ژنان دەکەن، داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان دەکەن بۆ پاراستنیان و بۆ چارەسەری دەروونیان.

 

هیبا ئەحمەد سەید،دکتۆری دەروونناس لە زانکۆی جەزیرە لە سودان جەختی لەوە کردەوە کە ژنان لە ئەنجامی هێرشکردنە سەریان  لە لایەن هەردوو لایەنی ململانێکەوە، گیان و دەروونیان سووتاون، لەبەر ڕۆشنایی زیادبوونی دەستدرێژی سێکسی دژی ژنان لە سودان، ئەمە حاڵەتێکدا کە کۆمەڵگە باسی نەکردووە و بە شەرمەزاری پێناسەی دەکات، پێویست بوو بەبێ ترس وێنەیەکی ڕاستەقینە پێشکەش بکرێت، بەتایبەتی لەگەڵ بەردەوامی ململانێ و گڕی چەک و توندوتیژیدا.

 

ڕوونیشیکردەوە کە ژنان تەنها توندوتیژیان بەرامبەر نەکراوە، بەڵکو دەستدرێژی سێکسییش کە پیرۆزی جەستەییان پێشێل کردووە و هیوای ژیانیان بە سەلامەتی و ئاشتی لەناوچووە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی میلیشیاکان و کۆنترۆڵکردنیان بەسەر وڵات و هاوبەشیکردنی ئاواتەکاندا، "ئەو ژنانەی ئەمڕۆ دەستدرێژییان کراوەتە سەر قەیرانێکی دەروونی و نائارامی سەخت دەژین کە هەندێک جار ناچاریان دەکات کۆتایی بە ژیانیان بهێنن، ناتوانن لەگەڵ ئەو شتانەدا بژین کە بەسەریاندا هاتووە و زۆرێک لە ژنانی گەنج لە ترسی دووگیانی خۆیان کوشتووە.

 

ئەمیرە عەواز، دەروونناس و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ  ئاماژەی بەوەدا کە دەستدرێژی سێکسی چەکێکی ڕاستەقینەی جەنگ بوو و لایەنەکانی ململانێ لەسەر جەستەی ژنان شەڕیان دەکرد، سەرەڕای ئەوەش وەک دەروونناس هەوڵ دەدەن ژنان و منداڵانی کچان پەروەردە بکەین، لە دژی نادادپەروەری و توندوتیژیدا لەگەڵیان بوەستین و هانیان بدەین بە چارەسەر،بۆ ئەوەی  بەسەر ئازاری دەروونیاندا زاڵ بن، بەتایبەتی کە زۆربەیان چارەسەر  ڕەت دەکەنەوە، لە ترسی شەرمەزاری کۆمەڵایەتی بێدەنگ دەبن، وەک بڵێی تاوانبارن سەرەڕای قوربانی بوون.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە دەستدرێژی سێکسی سیاسەتی لایەنە ناکۆکەکانە، ئەمڕۆ پێویستی بە هەڵوێستێکی بەهێز هەیە، بۆ دادگاییکردن ، لێپرسینەوە بۆ پشتیوانیکردن لە قوربانییەکان، ڕۆڵی ئێمە هۆشیاری و ڕێنمایی کۆمەڵایەتییە، دەبێت بەردەوام بین لە پشتیوانیکردنیان ئەرکێکی پیرۆزە بۆ ئەوەی دەرفەت بۆ داکۆکیکارانی جەنگ نەهێڵین لە بەردەوامبوونیان لە دەستدرێژیکردن.

 

ئەمیرە عەواز داوای شکاندنی بەربەستی بێدەنگی و ترس و یارمەتیدانی رێکخراوەکانی کرد، دۆکیۆمێنتکردن بۆ دادگاییکردنی ئەو لادەرانە، "لادانی ڕەفتار نایانپارێزێت لە لێپێچینەوەی یاسایی و لێپرسینەوە لە ناشیرینییەکانی ئەو کارە تاوانکارییە.

 

نەجلە محەمەد عەلی، پارێزەر جەختی لەوە کردەوە کە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبێت بەدوای هێزەکانی پشتیوانی خێرا و سوپای سودان و هەموو ئەو کەسانەدا بگەڕێن کە بەرپرسیارن لە دەستدرێژیکردنە سەر ژنانی سودان، وتی: ژنێک هەبووە کە لەلایەن ١٥ پیاوەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر، ئەمە ناچاری کردووە باشووری سودان بەجێبهێڵێت و چەک هەڵبگرێت، پێویستی بە چارەسەری دەروونی هەبووە، دۆخەکەی لەڕادەبەدەر سەخت بووە، ئەوەی پێیدا تێپەڕیوە ئاسان نەبووە، ئەمە پێویستی بە کردەوەی بەپەلەی نێودەوڵەتی هەیە.

 

هەموو بەشداربووان داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هەنگاو بنێت بۆ لێپرسینەوە لە تاوانباران، دوورکەوتنەوە لە دوو ستاندارد، بەو پێیەی شەڕ بەردەوامە لەگەڵ بەکارهێنان،ئەشکەنجەدان، کۆیلەکردنی سێکسی ژنان.  دادپەروەری تاکە ڕێگایە بۆ تێپەڕاندنی ئەم زەبر و زەنگە، هەروەها ژنان پشوو نادەن تا مافەکانیان لە ڕێگەی یاساوە بەدەست نەهێنرێت.

 

هاوکات ڕزگاربووان داوای دادپەروەری و لێپرسینەوە دەکەن، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە زاری ژنێکەوە کە لە ئۆم دورمان دەستدرێژی کراوەتە سەر، ڕایگەیاندووە، "ژنان ئەوانە نین کە سەرکردایەتی ئەم شەڕە دەکەن یان بەشداری دەکەن، بەڵکو ئەوانەن کە زۆرترین ئازار دەچێژن، دەمەوێت هەموو جیهان لەبارەی ئازارەکانی ژنان و منداڵانی کچانی سودان بزانێت و دڵنیابێت لەوەی هەموو ئەو کەسە خراپانەی دەستدرێژییان کردووەتە سەرمان سزا دەدرێن.