"ژنانی سۆفۆکلیس": چیرۆکی یۆنانی لەسەر شانۆی سوەیدا کە ڕەنگدانەوەی خۆڕاگری ژنانە
بەشداربووانی شانۆنامەی "ژنانی سۆفۆکلێس" لەسەر شانۆی سوەیدا دووپاتیان کردەوە، کە ژنان هەمیشە دەنگی سەرەکی بوون و هەرواش دەمێننەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی نادادپەروەری و پەراوێزخستن، بەهۆی توانای داهێنان و خۆڕاگری و هاندانی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی.
ڕۆشێل جونیور
سوەیدا- شانۆی پەروەردە لە سوەیدا میوانداری نمایشێکی شانۆیی کرد، لە نووسین و دەرهێنانی زیاد کەرباج، کە پێنج شانۆگەری لە یەک نمایشدا کۆکردەوە، بەرهەمەکە تیشکی خستە سەر ئازارەکانی ژنان و بەرخۆدانیان لە بەرامبەر نادادپەروەری و ستەمکاریدا، کە سوود لە فیگەرەکانی ژنانی یۆنانی کۆن وەردەگرێت و بەستنەوەیان بە بەڕاستی هاوچەرخ و ئەو بارگرانی و ئاڵەنگارییانەی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە.
شانۆنامەکە بە ناوی "ژنانی سۆفۆکلیس" ١١ی تشرینی دووەم نمایشکرا، چیرۆکی ئەو ژنانەی دەگێڕایەوە کە سەرەڕای ئەوەی سەر بە کۆشک و دەربار بوون، ڕووبەڕووی دەسەڵات و ستەم بوونەتەوە، گۆڕاون بۆ کەسایەتی بەرخۆدان کە هەوڵی گۆڕانکاری دەدەن و دەنگی خۆیان بۆ دادپەروەری بەرز دەکەنەوە، هەروەها کارەکە باسی لە پەراوێزخستن و پێشێلکارییەکانی ژنان کرد کە لە کاتی کۆمەڵکوژی و شەڕەکاندا بەرگەی دەگرن، بەتایبەتی ئەو پێشێلکاریانەی کە زۆرجار بە بێدەنگی و شەرمەزارییەوە بەرەوڕوو دەبنەوە، هەوڵی شکاندنی ئەم بێدەنگییە و تیشک خستنە سەر ئازارەکانی ژنان و نیشاندانی توانای خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و بەرخۆداندا.
"ژن توانای داهێنانیان هەیە"
روبا سنیح، ئەکتەر، کە لە تەمەنی نۆ ساڵییەوە کاری شانۆی کردووە و ئێستا تەمەنی ٣٨ ساڵە، باسی لە بەشداریکردنی لە نمایشەکەدا کرد، جگە لە کارەکانی وەک ڕاهێنەری وەرزشی و هێز، وتی: ئامادەبوونی ژنان لە بۆنە هونەرییەکان بەتایبەت شانۆ، بەها و گرنگییەکی زیاتر بە کۆمەڵگە دەبەخشێت، ژنان سەرەڕای بەرپرسیارێتی ناوماڵ و فشارەکانی ژیانیان، خاوەنی توانای داهێنان و بەخشینن و هێز و لاوازی و خۆڕاگری لە کەسایەتییەکانیاندا تێکەڵ دەکەن.
جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا توانای داهێنانیان هەیە، هەروەها بوونیان لە کایەی هونەری و کولتووریدا ڕەنگدانەوەی تواناکانیان و ڕۆڵی چالاکانەیان لە کۆمەڵگەدا، دوورە لە قەتیسکردنی لە ڕۆڵی نەریتیدا.
ڕۆڵی ژنی سەردەم بێ بایەخ نییە
خولود مەسفی، ئەکتەر باسی لە ناوەڕۆکی شانۆگەریی "ژنانی سۆفۆکلیس" کرد، وتی: ژنە یۆنانییە کۆنەکان پیشان دەدات کە سەرەڕای ئەوەی سەر بە کۆشکن، بەرەنگاری دەسەڵات بوون، کارەکە وێنەیەکی ئەو ژنە خۆڕاگرانە دەخاتە ڕوو کە دوای قۆناغەکانی دیکتاتۆرییەت و کۆمەڵکوژی و چەوساندنەوە، توانای سەرکردایەتیکردنی شۆڕشێکیان هەیە و دەبنە بەشێک لە پرۆسەی گۆڕانکاری.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە شانۆنامەکەدا سێ ئەکتەر نمایشکراون کە پێنج کارەکتەری ژن پیشان دەدەن و چیرۆکەکانیان لە ئازار و پەراوێزخستنی ژناندا یەکتر دەبڕن، تەنانەت لەو پێشێلکارییانەی کە لە کاتی کۆمەڵکوژییەکاندا بەرگەیان گرتووە.
ڕوونیکردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی کارەکانی پێشووی لە ڕێکخراوەکانی مافی ژنان، هەندێکجار هەست دەکات کە ژنان لە دەقە یۆنانیەکاندا بەهێزتر و توانای ڕووبەڕووبوونەوەیان زیاتر دەردەکەون لەوەی کە لە ڕاستی ژنانی ئەمڕۆدا دەیبینین، هەروەها ڕۆڵی ژنانی هاوچەرخ بێ بایەخ نییە، بەڵام هێشتا لە خوار ئەو ئاستەوەیە کە ڕێگەیان پێدەدات بەڕاستی کاریگەرییان لەسەر بڕیارەکان هەبێت، سەرکردایەتی شۆڕشێک بکەن یان ناڕەزایەتییەک ڕابگەیەنن کە پشتیوانی و بەرفراوان کۆبکاتەوە.
جەختی لەوەکردەوە، کارەکتەرەکانی ژنانی ناو شانۆنامەکە کچانی کۆشکن کە بەرگەی یاخیبوون و بوون بە ژنی بەرخۆدێر و بەرگەی دڕندەیی و چەوساندنەوەی بێئەندازەیان کردووە، پرسیاریان لە ڕادەی ئەو ئازارانە کردووە کە ئەمڕۆ ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە، کە بارگرانی و بەرپرسیارێتی و فشارە سروشتییەکان لە هەموو قۆناغەکانی ژیانیاندا هەڵدەگرن.
"بە درێژایی مێژوو ژنان دەنگی سەرەکی بوون"
لەیال موحەیتاوی، ئەکتەر کە ماوەی چوار ساڵە کاری شانۆ دەکات، ڕوونیکردەوە، کە شانۆنامەکە ڕۆشنایی دەخاتە سەر ڕۆڵی ژنان لە داوای دادپەروەری و داکۆکیکردن لە مافەکان، بە درێژایی مێژوو ژنان یەکەم دەنگ بوون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نادادپەروەری و تا ئەمڕۆش بەردەوامن لە گێڕانەوەی ئەم ڕۆڵە.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەمکی شانۆنامەکە لەسەر تێکەڵکردنی ڕابردوو لەگەڵ ئێستا دامەزراوە بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە ژنان هەمیشە لە خەباتی بەرخۆدان و داوای مافەکاندا ئامادەبوون، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ گەشەکردنی هۆشیاری کۆمەڵایەتیدا دەنگیان ڕوونتر بووەتەوە، داوای لە بینەران کرد کە زیاتر گرنگی بە شانۆ بدەن و بەهای وەک کەشی جەوهەری بۆ دەربڕین و گۆڕانکاری بدەن.
لە کۆتایی قسەکانیدا، دووپاتی کردەوە، کە ژن بەشێکی جەوهەریی مێژووی شانۆ و شارستانییەتە دێرینەکان پێکدەهێنن و شانۆ توانای وێناکردنی پرسەکانی مرۆڤ و گەیاندنی هاوارەکانی هەیە کە ڕەنگە لە خودی ڕاستی بەهێزتر بن، بە تیشک خستنە سەریان و گەیاندنی بە سەرنجی ڕای گشتی، جەختی لە گرنگی ئەو ڕۆڵە کردەوە کە شانۆ دەیگێڕێت لە گەورەکردنی دەنگی ئەو ژنانەی کە لە کات و شوێنی جیاوازدا تووشی نادادپەروەری و چەوساندنەوە دەبن.