ژنانی عەرەب پارێزگاری لە جلوبەرگی نەتەوەییان دەکەن

ژنانی عەرەب جلوبەرگی نەریتی لەبەر دەکەن و پێی دەڵێن جلوبەرگی عەرەبی و بە بەشێک لە کولتووری ناوچەکەی دادەنێن، جەخت لەسەر پاراستنی ئەم کولتوورە دەکەنەوە.

سیبیلیا ئیبراهیم

 

ڕەققە- ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نەریت و کولتوور و جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیان دەپارێزن، بە تایبەتی ژنانی عەرەب سەرەڕای ئەو فشار و ستەمەی لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دوای داگیرکردنی ناوچەکە لەسەریان کرا جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیان پاراست، داعش شێوازی "پۆشاکی ئیسلامی"ی سەپاند و دوای شکستی داعش لە ناوچەکە، ژنان بە ئازادی جلوبەرگی نەریتی خۆیان لەبەر دەکەن.

 

ژنانی عەرەب لە ڕۆژانی تایبەتدا جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیان لەبەر دەکەن بۆ دیاریکردنی تایبەتمەندی و کەلەپووری کۆمەڵگە، مەریەم جەرف، بەرپرسی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا وتی: فۆلکلۆری عەرەبی لەلایەن هەموو کەسێکەوە قبوڵکراوە، ئەم جلوبەرگانە، کە کولتوور و ڕەسەنی خەڵکی ناوچەکەی دەربڕیوە سەرەڕای مۆدێرنیتە توانیوویەتی خۆی بپاریزێت.

 

مێژوویەکی کۆنی هەیە

مریەم جەرف ڕایگەیاند، جلوبەرگی عەرەبی مێژوویەکی کۆنی هەیە و وتی: لەگەڵ سروشتی ڕووباری فورات، مێژوویەکی کۆنی هەیە،چەندین ساڵە دایکان و داپیرەکانمان پاراستوویانە بۆ ئەوەی بۆ نەوەی نوێی بگوازنەوە.

 

"زۆربەی ژنان سوورن لەسەر پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیان"

سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە پاراستنی جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیان، مەریەم جەرف وتی: ژنان ڕۆڵێکی گەورە و گرنگیان هەیە لە پاراستنی مێژوو و ناسنامەی کۆمەڵگەکاندا. لەمەدا پاراستنی جلوبەرگی نەریتی لە لەدەستدان و تێپەڕاندنی بۆ نەوەیەک سەرەڕای بڵاوبوونەوە و زاڵبوونی "مۆدە"، زۆربەی ژنان سوورن لەسەر پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیان.

 

وتیشی: هۆنەرەکان چەندین هۆنراوە دەنووسن کە باس لە جوانی جلوبەرگی نەریتی دەکەن و سەرسامی خۆیان بۆ ئەو ژنانە دەربڕیوە کە لەبەریان کردووە، چونکە وێنەیەکی ڕوونی کولتووری گەلانی جیهانی پێشکەش کردووە.

 

"ئەوانەی کە داهاتوویەکیان نییە، ئێستا و داهاتووشیان نییە"

مریەم جەرف لە کۆتاییدا  تیشکی خستە سەر بەربەستەکانی بەردەم کولتوور و وتی: ژنان کە خەبات دەکەن بۆ پاراستنی کەلەپووری کولتووری خۆیان لە کۆمەڵگەدا، ڕووبەڕووی چەندین کۆسپ و ئاستەنگ بوونەتەوە کە ناچاریان دەکات دەستبەرداری کەلەپوور و کولتووری خۆیان بن بە تایبەتی لەو ماوەیەدا کە داعش ناوچەکەی داگیرکرد. دەسەڵاتی داعش بەسەر ژناندا ناچاری کردن جلی ڕەش لەبەر بکەن، بەڵام دوای ئەوەی داعش لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە پاککرایەوە، ژنان توانیان خاوەنداری لە میرات و کولتووری خۆیان.بکەن.