ژنانی پاسور: ئەم خاکە هی ئێمەیە، نایدەین بە کەس

دانیشتووانی پاسور کە لە ناو خەباتدان دەڵێن: ئەم خاکە هی ئێمەیە، نایدەین بە کەس، هەروەها داوایان کرد هەمووان بەشداری گردبوونەوەکە بکەن لە ١٠ی ئابدا ئەنجام دەدرێت.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- کۆمپانیا بەناوی کولپ مادنجیلیک و تیکارێتا جی دێرڤێ ئا.ش لە دۆڵی حاسادین لەناوچەی پاسوری ئامەد بەدوای کانزاکاندا دەگەڕێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە هاوکاریی سەربازی، بەبێ ئەوەی کەس قسەی لەسەر بکات، نمونەیەکی لە ناوچەکە وەرگرتووە، بە ئامانجی کردنەوەی ڕووبەرێکی هەزار و ٩٧٠ مەتر مۆڵەتی کانگا کە لە ٢ی تەمموزی ٢٠٢٣ وەرگیراوە، دەرکەوتووە کە تا ٢ی تەمووزی ٢٠٢٨ کارا بووە، خەڵکی گوندەکە دروستکردنی کانەکە قبوڵ ناکەن و چەند ڕۆژێکە ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

 

ژنان بە دارەوە چاودێری دەکەن

ئەو کانە کە پێشبینی دەکرێت بکرێتەوە، کاریگەری لەسەر ١٣ گوند هەیە، هەروەها کاریگەری لەسەر کشتوکاڵ و هەنگەوانی ناوچەکە دەبێت، کەناڵی ئاوەکان بە پاشماوەی کانگاکان پیس دەبێت، جگە لە کەرەستەی خاوی پیشەسازی وەک سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، لیتیۆم،یۆد، خوێی بۆرۆن، سەرەڕای کاردانەوەی گەل، ئامانجی ئەوەیە چالاکییەکانی کانگاکان جێبەجێ بکەن، ئەو ژنانەی دەیانەوێت هەم سەرچاوەی ئاو و هەم ناوچەی هەوای پاک بپارێزن، بە داری دەستیانەوە ئێشکگرن، دەکەن، بڕیاریان داوە کە شوێنی ژیانیان نەکەنە قوربانی کانگاکان.

 

ئەو ژنانە داوایان لە هەموو لایەک کرد بەشداری گردبوونەوەکەی١٠ی ئاب لە زۆزان بکەن، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە زیانی زیاتر بە زەوییەکان.

 

"هەموو سەرچاوەکانمان و ژیانمان لە مەترسیدایە"

فاتمە یاقوت، کەیەکێکە لە دانیشتووانی گوندەکان، کاردانەوەی هەبوو بەرامبەر بە گەڕان بەو کانەی کە بڕیارە دروست بکرێت و ڕایگەیاند، لە هیچ ناوچەیەکدا ئەمە قبوڵ ناکەن و وتی: ئێمە دەستبەرداری ژیانمان نابین ئەگەر ئێمەش بکوژن، کۆڵ نادەین، ئەمە خاکی باوباپیرانمانە، با کەس چاوی لەم شوێنە نەبێت، ئێمە ئەم دڕندەیی و سوکایەتییە قبوڵ ناکەین و لێرەدا دەژین، ئەمە تاکە شوێنە کە ئێمە لێی دەژین ئەگەرئێرە بەجێبهێڵین برسی دەبین، ئێمە هەرگیز ئەم دزییە قبوڵ ناکەین لێرە ئێمەو منداڵەکانمان ڕێگە نادەین، با کەس شوێن بەرژەوەندی تایبەتی خۆیپێش ژیانی خەڵکی نەخات کەس بیر لە پارە نەکاتەوە، ٣٠ ساڵە لێرەم، ئێمە لێرە مانگا و مەڕەکانمان دەلەوەڕێنین، ئەم شوێنە بۆ ئەوان بەجێناهێڵین و ئەم شوێنە سەرچاوەی ژیانمانە.

 

"ئەگەر ئەم شوێنەمان نەبێت ناچار دەبین کۆچ بکەین"

فاتمە یاووت داوای پشتیوانی کرد و وتی: ئەگەر ئەم شاخە نەمێنێت چیمەن و ئاو و سامانی گوندەکەش نامێنێت، ئەگەر ئەو شوێنانە بوونیان نەبوو، دەبێت کۆچ بکەین ئەگەر ئەم شاخە بوونی نەبێت، ئێمە بوونمان نابێت، ڕێگەیان پێنادەین تا کۆتایی تێدەکۆشین، هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین، ئەو کەسانەی لێرە دەژین کانگایان ناوێت.

 

"ڕێگا دەگرین، ڕێگە نادەین"

مەقسود بینگۆڵ وتی: با کەس بۆ پارە نەچێتە ناو ئەم شاخانەوە، هاوین دێینە ئێرە و لە پاییزدا دەڕۆین، ساڵی پار بێ هەواڵی ئێمە هاتن و ئەمساڵ جارێکی تر هاتنەوە جارێکی تر ڕێگەیان پێنادەین، گەلەکەمان دەپارێزین وئەم خاکە بۆ کەس جێناهێڵین، ئەمە شوێنە سەرچاوەی سروشتی باشی تێدایە بۆیە چاویان بڕیوەتە ئێرە، با دژی ئەم دۆخە لە تەنیشتمان بوەستن و لەگەڵمان شەڕ بکەن، ئێمە بەرد دەخەینە سەر ڕێگاکە و ڕێگاکە دادەخەین، تەنانەت بە داریشەوە دەوەستین.

 

"با ژەهرەکەیان لێمان دوورخەنەوە"

لە کۆتاییدا سەرایی یوجە وتی: ئەوان دەیانەوێت ڕۆحمان لێبسەننەوە، ئەم شوێنە تاکە سەرچاوەی ژیانە بۆ خەڵکی ئێرە، ئەگەر ئەم شوێنە بوونی نەبێت کەس ناتوانێت بچێتە گوند و دۆڵەکان، ئاوەکەمان دادەخرێت و ژەهر بڵاودەبێتەوە و ژیان نامێنێت، ئەم شوێنە هی ئەوان نییە، هی ئێمەیە.