ژنانی کورد و چیلی کۆبوونەوە
ژنان لە سانتیاگۆی پایتەختی چیلی لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا، پێش کۆنفڕانسی 'تۆڕی ژنان کە داهاتوو دەهۆننەوە' کە لە شوباتی ٢٠٢٦ لە شاری بۆگۆتای کۆڵۆمبیا بەڕێوەدەچێت، کۆبوونەوە.
ناوەندی هەواڵ
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کوردستان و تۆڕی هاوپشتی و هاوپەیمانی "REDAAS"، چالاکییەک بە ناونیشانی "لە خولیا جونیلەوە تا کوردستان: تێکۆشانی ژنان لە دژی لەناوبردنی ژیان" لە کۆلێژی پاولۆ فرێیر بەڕێوەچوو کە لە سەرانسەری چیلی چەندین ڕێکخراو و کۆڵەکتیڤی جیاوازی ژنان بەشدارییان کرد.
لە کۆبوونەوەی ژنان گفتوگۆی بەرفراوان لەسەر چەمکی جەنگی جیهانی سێیەم و کاریگەرییەکانی لە چیلی، کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕێکخراوە هەرێمییەکان و لایەنی نێونەتەوەیی، "تۆڕی ژنان کە داهاتوو دەهۆننەوە" کرا.
یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی ڕۆژەڤەکە دۆزی جولیا چونیلی بێسەروشوێنە. بەشداربووان نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بە دۆزەکە دەربڕی و بانگەوازی دادپەروەری و ئاشکراکردنی ڕووداوەکەیان دووپاتکردەوە.
کۆبوونەوەکە وەک هەنگاوی یەکەم بۆ هاوبەشکردنی دیدگای جیاواز و دەستنیشانکردنی پێویستی تێکۆشانی هاوبەش، هاوپشتی و ڕێکخستنی بەڕێوەچوو. وێستگەی داهاتووی کارکردن لە بۆگۆتا دەبێت.