ژنانی کۆچبەری عەرەب بۆچوونی خۆیان بۆ ٤ی نیسان دەربڕی

بە بۆنەی ٧٥ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ژنانی پێکهاتەی عەرەب کە کۆچیان کردووە قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، ئەگەر ئۆجالان نەبووایە، بارودۆخیان وەک ئەفغانستان و فەلەستین دەبوو.

حەسەکە

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ئەم ٤ی نیسانە تەمەنی دەبێتە ٧٥ ساڵ، بۆ ماوەی ٢٦ ساڵە لە زیندانی ئیمراڵی زیندانی کراوە و زیاتر لە سێ ساڵە هیچ زانیارییەک دەربارەی نییە، لەم ڕۆژەدا ژنانی عەرەبی کە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لە گوندەکانی سەرێکانی و تل تەمر کۆچیان کردووە، ئێستا لە ناوچەی تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەژین، دەربارەی ٤ی نیسان بۆچوونی خۆیان دەربڕی.

                        

"ئەگەر ئۆجالان نەبووایە، بارودۆخمان لە ژنانی ئەفغانستان و فەلەستین خراپتر دەبوو"

ڕەخد بەکر، ڕایگەیاند کە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەدایکبوونێکی نوێ بوو بۆ ژنانی عەرەب و وتی: لەو پرۆسەیەی کە لە کۆمەڵگادا بە نامرۆڤانە و نادادپەروەرانە سەیر دەکرا، ژنان گەیشتوونەتە پرۆسەی دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان، کەس باوەڕی نەبوو کە ژنان دەگەنە ئەم ئاستە، ببنە سەرکردە یان فەرماندە و کۆمەڵگەکەیان بەڕێوەببەن و میکانیزمی پاراستن بۆ پاراستنی ژنان پەرەپێبدەن، ئەمڕۆ ژنان لە دژی هۆشیاری پیاوسالاری، بە بیری ڕێبەر ئاپۆ خۆیان دەپارێزن، ئۆجالان ڕێگای بۆ ڕزگاری ئێمە کردەوە، ئەگەر بیری ڕێبەر ئاپۆ نەبووایە، ئەوا بارودۆخی ژنانی ئەمڕۆ مەترسیدار بوو و ژنی کۆچبەر بەو شێوەیە خۆی ڕێک نەدەخست، دۆخی ژنانی کۆچبەر لە پارێزگاکانی دیکەی سووریا دەبینین، ئەگەر بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان نەبووایە، بارودۆخی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خراپتر و مەترسیدارتر دەبوو لە بارودۆخی ژنان لە ئەفغانستان و ئەفریقا و سۆماڵ و زۆر وڵاتی دیکە.

 

"ئەوانەی وەک ئۆجالانن لەم جیهانەدا کەمن"

فاتمە عەلی ڕایگەیاند کە لە جیهانێکی لەم شێوەیەدا، هیچ کەس خۆی ناخاتە مەترسییەوە بۆ پاراستنی ئەوانی دیکە، بیربکەنەوە ئۆجالان چەندە گەورەیە بۆ خزمەتی گەلان خۆی خستووەتە ناو مەترسی، نەیگت کە من بۆ کوردێک، عەرەبێک یان ئاشوورییەک تێدەکۆشم،  ئەوانەی وەک ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان خۆیان دەکەن بە قەڵغان بۆگەل و بۆ چەندین ساڵ لە زینداندا دەمێننەوە، زۆر کەمن، نابێت گۆشەگیری ئۆجالان لە تورکیا قبوڵ بکرێت، هەروەها زیندانییەکان مافیان هەیە، بۆچی ڕێبەرەکەمان لە مافی خۆی بێبەش دەکرێت و ڕێگە بە پارێزەرەکانی و خێزانەکەی نادەن ببینن؟

 

"لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا، ئازادی جەستەیی داوای سەرەکی ئێمەیە"

فاتمە عەلی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئازادی بریتییە لە دەربڕینی بۆچوونی کەسێک بەبێ ترس، بۆ داواکردنی مافەکانیان، هەموو ئەمانە لە کۆمەڵگەدا، ئێمە لێی بێبەش بووین، تورکیا کە ئۆجالانی زیندانی کردووە بۆچی دەترسێت و گۆشەگیری زۆر توند دەکات؟ ئەمڕۆ عەبدوڵا ئۆجالان تەنها نییە، گەل، نەتەوە و جیهان لەپشتییەوەیە، وەک ژنێکی عەرەب لە نیو سەدەی ڕابردوودا زۆر شت بۆ ئێمە لە وڵاتەکەمان نەکراوە، بەڵام دوای ناسینی بیری ئۆجالان ئەنجام دراون، لەبەر ئەوە لە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆدا ئازادی جەستەیی ئەومان دەوێت.