ژنانی دەستڕەنگینی سلێمانی بەرهەمە خۆماڵیەکانی خۆیان نمایش کرد

فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆمالیەکان، بۆ فرۆشتنی بەرهەمە ناوخۆییەکان ماوەی دوو ڕۆژە لە کارگەیی کولتووری لە شاری سلێمانی بەردەوامەو ژنان تێیدا بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن و دەفرۆشن.

سلێمانی 

 

دوێنێ ١٣ی حوزەیران، لە کارگەی کولتووری لە شاری سلیمانی، بازاری بەربوومە خۆراکیەکان بۆ پەرەپێدانی تواناكانی ژنان و بازاڕێك بۆ ژنانی دەسترەنگین کرایەوەو ئەمڕۆش تا شەو بەردەوام دەبێت، تێیدا ژنان بەرهەمەکانی خۆیان نمایش کرد، وەک بەرهەمی هەنگوین، کاری دەستی، چنین، بابەتی جوانکاریی و ئێکسسوارات، هەنار، جۆرەکانی دۆشاو، جلوبەرگی چندراو، جوانکاریی ناو ماڵ، خواردن و شیرینی، گوێز و میوەی وشک، سابونی سروشتی و چەندین بەرهەمی دیکە بۆ فرۆشتن نمایش کرابوون.


ڕەیان مەجید، بەشداربووی فێستیڤاڵەکە وتی: بەرهەمەکانم بەناوی "شروست لەگەڵ ڕەیاندا"یە، بەرهەمەکانم لەسروشتەوە هاتوون لەناوچەیی شارباژێڕ ماوەتەوە دروست دەکرێت، لەگەڵ ماڵەوەمان بەروبوومەکان دروست دەکەین بەرهەمەکانمان جۆراو جۆرە باسوق و دۆشاو و بابەتی وشکەیە بابەتی ترشەمەنیەکان نانەقەیسی و تەمەرندیش تێدایە.


وتیشی: ئەم فێستیڤاڵانە گرنگە بۆ خاوەنکار و ئەو کەسانەی خاوەن پیشەن، بۆ ئەوەی کارەکانیان نیشانی هاوڵاتییان بدەن، ماوەی دوو ڕۆژە بەردەوامەو مانگانە ئەم فێستیڤالە بەردەوام دەبێت، هاوڵاتیان لەئیستادا زیاتر هۆشیار بوونەتەوە بۆ ئەوەی بەربوومە خۆماڵیەکان بكڕن، پێویستە ژنان زیاتر گرنگی بدەن بە بەربوومە خۆماڵیەکان و دوربکەونەوە لەبەربوومە بیانیەکان کەمەوادی پارێزەریان تێدایە.


شلێر عەبدولسەلام، خاوەنکار و بەشداربووی فێستیڤالەکە وتی، ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکەیە و دووەم جارمە بەشدار دەبم لەم جۆرە فێستیڤاڵانەدا، ئەو بەرهەمانەمان هێناوە کە خۆماڵیەو بەتایبەتی ئەو بەرهەمانەی لە گژوگیاو ڕووەکە سروشتیەکان دروست دەکرێب، بەرهەمەکانی من یەکێکە لەبەرهەمە سروشتیەکان کە لە ڕووەک دروست دەکرێت و لە گژوگیایی سروشتی کوردستان هەیە، لە فێستیڤاڵەکەدا به‌روبوومى ناوخۆیی ساغ ده‌كرێته‌وه‌، له‌ هه‌مانكاتدا ژنانیش به‌كاره‌ ده‌ستییه‌كان و بەربوومە سرووشتیەکان ئەو کەسانە زیاتر سەردان دەکەن کە پشتگیری بەرهەمی ناوخۆیی و خۆماڵیەکان دەکەن.


ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بەمێژوودا بڕۆینەوە کارە کشتوكالیەکان و دەستییەکان  هەموو ئەوانەی کراون هەمووی ژنان کردویانە، دەبێت ئێمەس ئەو ڕێچکەیە بەردەوامی پێبدەین و ئەو کولتوورە کۆنە زیندوو بکەینەوە لەهەموو فێستیڤالەکاندا زۆرینەی ژنان بەشداری دەکەن ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کەژنان پێشەنگن لەهەموو کارێکدا.