ژنانی بەلوچستان چەکیان هەڵگرت

گروپی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان بۆ یەکەمجار وێنە و ناسنامەی ژنە فەرماندەیەکى بە ناوی شەهناز بەلوچ لەگەڵ کۆمەڵێک ژنی دیکە بڵاوکردەوە کە چەکیان هەڵگرتووە.

ناوەندی هەواڵ

 

گروپی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان بۆ یەکەمجار ناسنامەی ژنە فەرماندەیەکى بە ناوی شەهناز بەلوچ لەگەڵ وێنە و زانیاریی پەیوەندیدار بە یەکەی ژنان کە چەکیان هەڵگرتووە بڵاوکردەوە.

 

 ئەم گروپە حکومەتی پاکستان بە بێبەشکردنی ناوچەکەیان لەڕووی سیاسی و ئابوورییەوە تۆمەتبار دەکەن، لە کاتێکدا حکومەتی پاکستان ئەو گرووپانە وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی پاکستان دەناسێنێت.


شارەزایان ئاماژەیان بەوەکردووە، بوونی ئاشکرای ژنان لە پەیامی گروپە چەکدارەکاندا دەتوانێت هەوڵێک بێت بۆ زیادکردنی کاریگەری کۆمەڵایەتی و ڕاکێشانی سەرنجی میدیاکان و پێناسەکردنەوەی خەباتی چەکداری لە کۆمەڵگەی کۆنەپارێزی بەلووچدا. 


لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵی ژنان لە هەندێک هێرشدا، سەرنجی میدیاکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو، بەڵام ناساندنی فەرماندەیەکی ژن بە فەرمی لەلایەن ئەو گروپەوە بە پێشهاتێکی نوێ دادەنرێت.