"ژنان لە ئێران لە ڕێگەی پەیوەندی خوشکایەتییەوە دڵسۆزن بۆ ژنان لە تورکیا"
بوسە ئوچەر، ئەندامی پلاتفۆرمی ژنانی ئەنقەرە ڕایگەیاند کە بڕیاری لەسێدارەدان بەسەر ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی و ئەو فشارانەی ڕژێمی ئێران سەپاندوونی کاریگەری لەسەر ژنانی تورکیا هەیە و سەرنجی ڕاکێشا بۆ گرنگی بونیادنانی تۆڕێکی پشتیوانی لەگەڵ ژنانی ئێرانی.

ئەبرو شاهین
ئەنقەرە- دوای ئەو ڕاپەڕینەی کە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستیپێکرد، ڕژێمی ئێران لە ڕێگەی سیاسەتی سەرکوتەوە هەوڵی بێدەنگکردنی هەموو ناڕازییان دەدات، پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدان بەسەر زیندانیانی سیاسی وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی، کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە، چ لە ناوچەکە و چ لە سەرانسەری جیهان، لە کاتێکدا ئەم سێ ژنە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئێرانیان ئاشکرا کردووە، بە ناوی بەرخۆدان لە دژی سیستمیش هاتوونەتە پێشەوە، پشتڕاستکردنەوەی بڕیاری لەسێدارەدان بەسەر وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی دەریدەخات کە چۆن هەوڵی بێدەنگکردنی ئەو ژنانە دەدەن کە بەرەنگاری فشارەکانی ڕژێمە تازەپێگەیشتوەکان دەبنەوە.
ژن دەنگی خۆیان دەگەیەننە ژنای ئێران
ڕۆژنامەنووسی کورد پەخشان عەزیزی ڕۆژی ٤ی ئابی ٢٠٢٣ لە تاران دەستبەسەر و لە ١١ی تشرینی دووەم ٢٠٢٣ بە تۆمەتی چالاکی چەکداری دژی حکومەتی ئێران' دەستبەسەر کرا، دادگای ئینقلابی تاران ڕێکەوتی ٢٣ی تەمووزی٢٠٢٤ بە هەمان جیاکارییەوە بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەر پەخشان عەزیزیدا سەپاند، ئەنجومەنی باڵای قەزایی ئێران لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ سزای لەسێدارەدانی پەسەند کرد، کاردانەوەکان بەرامبەر ئەم بڕیارە لە هەموو جیهاندا دەربڕدرا، لە ئەنقەرەش ژنان بۆ پەخشان عەزیزی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، کوشتنی ژنان کە لە هەموو جیهاندا ڕوودەدات، توندوتیژییەکانی ئێستا، بڕیارە قەزاییە لایەنگرەکان و نادادپەروەرییە بەردەوامەکان وا لە ژنان دەکەن لە هەموو شوێنێکدا دەنگی خۆیان لە دژی ئەو ڕەفتارانەی بەرامبەر ژنانی ئێران دەکرێت بەرز بکەنەوە.
"'ژن لە ئێراندا بوونەتە هێمای بەرخۆدان"
لەگەڵ بوسە ئوچەر ئەندامی پلاتفۆرمی ژنانی ئەنقەرە سەبارەت بە پەخشان عەزیزی کە لە ئێران سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و بارودۆخی ژنان لە تورکیا قسەمان کرد.
بوسە ئوچەر سەرنجی بۆ سیاسەتە سەرکوتگەرییەکان لە ئێران ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە سیاسەتی هاوشێوە لە تورکیاشدا جێبەجێ دەکرێت و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە تورکیاش هەمان سیاسەت هەیە، فشارێکی زۆر لەسەر ڕۆژنامەنووسان هەیە، بەردەوام خەڵک ڕاگیراون، شەپۆلی هێرش بۆ سەر ئەوانەی خەبات بۆ ئازادی و یەکسانی دەکەن هەیە ، هەموو جارێک ئۆپەراسیۆنی نوێ بەڕێوەدەچێت، هەمان جۆری زوڵم و چەوساندنەوە کە ڕژێمی ئێران لە دژی ژنان دەیکات، لە تورکیاشدا هەیە، ڕۆژنامەنووسان لە ئێران، ژنان لە ئێران، هەمیشە لە ڕێگەی پەیوەندیی خوشکایەتییەوە دڵسۆز بوون بۆ ژنان لە تورکیا، ئەم سیاسەتە سەرکوتگەرانە نابێ وەک جیا لە شەپۆلی فاشیزم و پاوانخوازی کە جیهانی گرتۆتەوە سەیر بکرێن، بێگومان بارودۆخێکی تایبەت لە ئێران لە لایەن ڕژێم بۆسەر خەباتی ژنان هەیە کە ساڵانێکی زۆرە بەردەوامە، "ژنان بوونەتە سیمبولی ڕاپەڕین لە ئێراندا، چونکە ژنان بەتایبەتی کاتێک ڕۆژنامەنووسن و ڕاستییەکان دەنووسن، وەک مەترسییەکی گەورە بۆ ڕژێمی ئێران سەیر دەکرێن.
"ژن بە بەرخۆدان و یاخیبوون لە ستەم ڕزگاری دەبێت"
بوسە ئوچەر ڕایگەیاند کە ڕژێمە پاوانخوازەکان لە سەرانسەری جیهان هەوڵی ترساندنی چاوی ژنان دەدەن و وتی: ئەوەی لە ئێران ڕوودەدات بە دڵنیاییەوە کاریگەری لەسەر ئێمەش هەیە، کۆمەڵکوژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سیاسەتی ستەمکاری، سیاسەتی شەڕ، هەموو ئەمانە کاریگەرییان لەسەر ئێمەش هەیە، نابێت مرۆڤەکان بێ ئاگا بمێننەوە، ژنانی ئەو وڵاتە، بە خەسڵەتەکانی خۆیان، بە خەباتی خۆیان، خۆبەڕێوەبەرییەکی دیاریکراو سەبارەت بە کێشەکانی وڵاتەکەیان بەرجەستە دەکەن، پێویستە خەڵک بزانن و بیری لێبکەنەوە، لە ڕوانگەی ئێمەوە ڕەنگە ئەمە وەک تۆقاندن سەیر بکرێت، بەڵام لە تورکیا کە لە ئێستاوە هەوڵی ترساندنی ژنان دەدات، ئاکەپە لە دەسەڵاتدایە، دەبینین کە زۆر سەرکەوتوو نییە، ژنان لە بەرەنگاربوونەوە و هەنگاونان لە شەقامەکاندا ناوەستن، ئەمە تەنها لە ڕۆژە مێژووییەکانی ٨ی ئازار و ٢٥ی تشرینی دووەمدا نییە؛ ژنان لە ڕێگەی بەرخۆدانەوە هەموو ڕۆژێک، لە هەموو شوێنێک خۆیان ڕێکدەخەن، بەدوای کەیسەکانی کوشتنی ژندا دەگەڕێن، یەکتر بە تەنیا جێناهێڵن، لە شوێنی کار و زانکۆ و کەمپەکاندا ژنان هەمیشە یەکتر دەپارێزن و پێکەوە خۆیان ڕێکدەخەن و دەسەڵات بەدەستدەهێنن، هەر بۆیە من بزووتنەوەی ژنان وەک بزووتنەوەیەک دەبینم کە سەرەڕای هەوڵدان بۆ سەرکوتکردنیان و ترساندنیان، هێشتا خەریکە زیندوو دەبێتەوە، لەم ڕووەوە، بەڕای من لە زۆر شوێنی جیهان، لەوانەش تورکیا، ڕژێمە پاوانخوازەکان و ئیدارە فاشیستەکان تەنیا دەتوانن هەوڵی ترساندنی چاوی ژنان بدەن، بەڵام ناتوانن بیانترسێنن، بێگومان لە تورکیا و لە زۆر شوێنی جیهاندا، هەندێک جار فشارە گەورەکان دەبنە هۆی پاشەکشەی خەڵک، بەڵام وەک وتم چالاکترینیان ژنانن، ژنان دەتوانن جارێکی دیکە لە ڕێگەی بەرخۆدان و یاخیبوونەوە لەم پرۆسەی چەوساندنەوە دەربچن.
"قەیرانی پیاوسالاری لە دەسەڵاتدا"
بوسە ئوچەر ئاماژەی بەوەشکرد، لە تورکیا توندوتیژی پیاوان بە سیاسەتی بێ سزا پاداشت دەکرێت و ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای ململانێی دەسەڵات لە دژی ژنان، ژنان لە هەموو بوارەکاندا بەردەوامن لە خەبات و تێکۆشانیان و وتیشی: لە تورکیا سیاسەتی بێ سزا پەیوەندی بە قەیرانی پیاوسالارییەوە هەیە، ژنان ئێستا سەرکەوتوون، لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا، ئێستا دەتوانن بە پیاوان بڵێن 'نا' کە نایانەوێت، ئەمانە هەمووی دەستکەوتی بزووتنەوەی ژنانن، ژنان دەتوانن داوای جیابوونەوە تۆمار بکەن، لەسەر دوو پێی خۆیان بوەستن، تەنانەت ئەگەر لەو کارانەشدا کار بکەن کە ئاسایشیان نییە؛ ئەوان دەچنە دەرەوە و ورەیان هەیە لەگەڵیان کار بکەن، دەتوانن دەرفەتە داراییەکانیان پەرەپێبدەن، لێرە چی ڕوودەدات؟ باڵادەستی پیاو، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی بپارێزێت، ئەمە قبوڵ ناکات، چۆن پشکی خۆت بڵاو دەکەیتەوە؟ ڕوونە کە ناتوانرێت لە ڕووی ئابوورییەوە دابەش بکرێت، چی دەکات؟ پاداشت دەداتەوە بە بێ سزا، ئەڵێ تۆ لە ماڵەوە کۆیلەیەکت هەیە، دەتوانی بیکوژیت و سزات نادرێت، ئەمە گەورەترین پشکە کە حکومەتی ئاکەپە دەیبەخشێتە پیاوان، پیاوان ڕۆڵی خۆیان لەو قەیرانەدا دەگێڕن کە ئێمە پێی دەڵێین 'قەیرانی پیاوسالاری'، لە هەموو جیهاندا دەبینین ژنان بەهێزترن و لە دەستکەوتە ئەکادیمییەکانیاندا پێشکەوتووترن و سەرەڕای ئاستەنگەکانی بەردەمیان بەردەوامن لە خەباتی خۆیان.
"لەسێدارەدان نییە، بەڵام هەموو ڕۆژێک دەکوژرێین"
بوسە ئوچەر وتی: هەموومان دەزانین کە ژنانێک لە دەوروبەرمان هەیە کە ژیانیان کۆتایی هاتووە، لەسێدارەدان نییە، بەڵام ڕۆژانە ژن دەکوژرێت، کڕیارەکان دەست و شانیان دەجوڵێنن، دەگەڕێن، لەم دواییانەدا لە دۆسیەی پینار گوڵتەکین بینیمان، چی لەوە دڕندانەترە، کوشتن بەو هەستە دڕندانەیە؟ ئەو کەسەی کە پینار گوڵتەکینی کوشت و سووتاند و بەخاک سپێردرا، دوای ٧ ساڵ ئازاد دەکرێت، ژیانی ژنان ئەوەندە هەرزانە لە تورکیا، شتێک لەم مردنەدا گوماناوییە، شەڕێک هەیە کە دژی ژنان دەستیپێکردووە.
"دەنگ و ڕەنگی بەرخۆدان یەکن"
بوسە ئوچەر بەم وشانە سەرنجی بۆ پاڵپشتی نێوان ژنان لە ئێران و تورکیا ڕاکێشا: ژنێکی ئێرانی هەیە لە تورکیا نیشتەجێیە کە لە دەستی ڕژێمی ئێران هەڵاتووە، لە تورکیا پەیوەندیمان پێوەکردن، پێویستمان بە پەیوەندی و پێکەوەبوونە، بە تایبەتی من پرسی عەلمانیزمی فێمینیست، کە ئێمە بەرگری لێدەکەین، وەک پرەنسیپێکی فێمینیزم کە دەتوانین دووبارە سەرنجی لەسەر بدەینەوە، بیردەکەمەوە، لە چوارچێوەی عەلمانیزمی فێمینیستدا زۆر شت هەیە کە دەتوانین لەگەڵ ژنانی ئێران بیکەین، پێویستە تۆڕی پشتیوانی لەگەڵ ئێران بنیات بنرێت.
ئێمە پێمان وایە خوشکایەتی شتێکی نێودەوڵەتییە، ژنان لە هەر شوێنێک بژین ڕووبەڕووی ستەم دەبنەوە، لە وڵاتانی جیاجیادا، لە کولتوورە جیاوازەکانەوە، دەنگ و تۆنی بەرخۆدان لە دژی ستەم وەک یەکن، ٨ی ئادار نزیک دەبێتەوە، دەتوانن پەیوەندی بکەن، لە هەموو جیهاندا، لە ٨ی ئاداردا پێکەوە دەنگمان بەرز دەکەینەوە، ئەمە دەنگێکی زۆر بەرزە، زۆرێک لە بزووتنەوە پێشکەوتنخوازەکان ناتوانن پێکەوە ئەم کارە بکەن، بەڵام لە ٨ی ئاداردا ژنان لە هەموو جیهاندا پێکەوە یادی ئەم ڕۆژە دەکەنەوە، ئەمە هێزێکی نێودەوڵەتییە و ئێمە ئاگاداری ئەم هێزەین.