ژنان لە ئێران هەڕەشەی زایەندییان لەسەرە

هەراسانکردنی زایەندی لە ئێران زیادی کردووەو هەڕەشە لە ژیان و سەلامەتی ژنان دەکات، ژنانیش ڕەخنە لە بێدەنگی کۆمەڵگە دەگرن بەرامبەر بە ڕووداوەکانی هەراسانکردن.

شەبنەم تەوەکەلی

 

تاران- ژنان ڕووبەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەبنەوە لە سەرانسەری جیهاندا، ئەو ژنانەی  لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە نەخۆش بوون پێویستیان بە کات و چارەسەر هەیە بۆ چاکبوونەوەیان، لەم دواییانەدا ژنان ڕووبەڕووی هەڕەشەی هەراسانکردنی زایەندی بوونەتەوە، حاڵەتەکانی هەراسانکردنی زایەندی لە وڵاتەکەدا لە زیادبووندایە و ئەمەش هەڕەشە لە سەلامەتی ژنان دەکات.

 

نازەنینی تەمەن ٢٣ ساڵ لە تاران دەژی ئاماژەی بەوەکرد، ژنان لەسەر شەقامەکان هەراسان دەکرێن، بەتایبەتی لە شوێنە قەرەباڵغەکاندا، وەک بازاڕی یەهو کاتێک دەگەڕێن، هەندێک جار ئەم جۆرە ڕووداوانە دەبنە هۆی ڕق و کینەی من لە پیاوان، و دەترسم هەرگیز باوەڕیان پێ ناکەم، ژنێک کە لەسەر شەقام هەراسان کرابێت، "بەهۆیەوە ئاستەنگی و سەختیی لە دروستکردنی پەیوەندییەکانیدا هەیە.

 

"بێ هەڵوێستی بەئازار ترە"

کاتێک ژنان هەراسان دەکرێن، بێهەڵوێستی کۆمەڵگە بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی هەراسانکردن لەگەڵ ژنان دەبێتە هۆی زیادبوونی ئازارەکانیان، ئەو ژنانەی کە دەستدرێژی دەکرێتە سەریان سزا دەدرێن، هەندێک جار ڕێگە بە ژنان نادرێت لە ماڵەوە بچنە دەرەوە، بخوێنن و بەردەوام بن لە ژیانی کارکردنیان.

 

"ترس لە زیادبووندایە"

نازەنین ئەوەشیخستەڕوو، هەراسانکردن ترس لەلای خێزانەکان دروست دەکات و وتی: خێزانەکان زۆرجار منداڵەکانیان بە تەنها نانێرن بۆ دەرەوە، لە بارودۆخێکی لەم شێوەیەدا، ئەو منداڵانەی لە ترسدا دەژین دەرفەتی تێگەیشتن و گەشەکردن نابینن، لە لایەکەوە بەشداریکردنی کۆمەڵایەتییان کەم دەبێتەوە، لە ڕووی کولتوورییەوە، ئارەزووی پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی تردا کەم دەبێتەوە، هەستی ترسیان لە زیادبووندایە، هەراسانکردن لەسەر شەقامەکانی ئێران بوونی چالاکانەی ژنان کەم دەکاتەوە، بۆیە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەبێتە هۆی کێشەی جەستەیی و دەروونی بۆ ژنان.