ژنان لە کۆڵن خولێکی پەروەردەییان بەڕێوەبرد

نوێنەرانی ئەنجومەنەکانی یەکێتیی ژنانی ئەورووپای باکووری ڕەین-وێستڤالیا "NRW YJK-E" لە کامپێکی سێ ڕۆژەی پەروەردەییدا لە کۆڵن کۆبوونەوە. ژنان لەسەر بنەمای "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"، گفتوگۆیان لەسەر ئەو بابەتانە کرد کە کاریگەرییان لەسەر ژنان هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

نوێنەرانی ئەنجومەنەکانی یەکێتیی ژنانی ئەورووپای باکووری ڕەین-وێستڤالیا "NRW YJK-E" لە کۆڵن بۆ کەمپێکی پەروەردەیی سێ ڕۆژە کۆبوونەوە. لە کەمپەکەدا گفتوگۆ لەسەر بابەتە تیۆری و پراکتیکییەکان کرا و چالاکیی هاوبەشی کۆمەڵایەتی و کەلتووریش ئەنجام درا

 

لە گفتوگۆکاندا، ئاماژە بەوە کرا کە ڕێکخستنی کۆمۆناڵ لە بەرامبەر سیستەمە تاکگەرایی و بێسەروبەرەکانی ئەوروپا، جێگرەوەیەکی بەهێزە. باس لەوە کرا کە ژیانی کۆمۆناڵ یەکگرتوویی بەهێز دەکات و بنەمایەکی گرنگ بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دەڕەخسێنێت.

 

هەروەها گفتوگۆ لەسەر شێوازە نوێیەکانی تێکۆشان دژی زیادبوونی توندوتیژی لەسەر ژنان و جیاکاریی ڕەگەزیی لە ئەورووپا کرا. ئاستی ئازادیی ژنان، ڕۆڵی ژنان لە گۆڕانکاری پیاواندا و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئاشتیخواز و دیموکراتیک لەسەر بنەمای بەها کۆمۆناڵەکان تاوتوێ کران.