ژنان بەهۆی کەمی ئاوەوە ئازار دەچێژن

بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە سەرەتای ئەمساڵ بۆ سەر ژێرخانی کانتۆنی جەزیرە، ژنانی گوندی بەیاندور تا ئێستا لە ئازاردا دەژین، ئەو ژنانە ڕایانگەیاندووە بەهۆی پچڕانی کارەبا و ئاو و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما نەیانتوانیووە کشتوکاڵ بکەن.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ-لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بە ئامانجگرتنی ژێرخانی کانتۆنی جەزیرە، بەهۆی دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانیان زیانێکی زۆریان بەرکەوت، ئەو سەختییانەی کە بەهۆی ئەو هێرشانەوە دروست دەبن، هێشتا بەردەوامن، کێشەی کارەبا و ئاو هێشتا بوونی هەیە، تەنانەت لە ناو ئەم دۆخەشدا دەگمەنانەشدا، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما سەختییەکان زیاتر دەکەن.

 

ژنانی گوندی بەیاندور کە بەشێکە لە شاری قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، باسیان لە پچڕانی کارەبا، ئاو و ئەو سەختییانە کرد کە تووشی دەبن.

 

"ناتوانین لە ماڵەکەماندا کشتوکاڵ بکەین"

ئەتیا شێخمووس، کە خەڵکی گوندی بەیاندورە لە قامیشلۆ ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەرەتای ئەمساڵ تا ئەمڕۆ ئازار دەچێژێت و وتی: جاران لە وەرزی هاویندا هەموو جۆرە سەوزەیەکمان دەچاند و دۆخمان باشبوو، بەڵام ئەمساڵ دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ژێرخانی هەرێمەکەمان، کارەبا پچڕا ئاویش بە کارەباوە بەستراوەتەوە، بەهۆیەوە ئاوەکە بڕا، ئاوی خواردنەوەمان نییە، چەند ڕۆژێکە ئاومان نییە و بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمی ئاو، ناتوانین بەرهەم لە حەوشەی ماڵەکانماندا بچێنین، لە گوندەکەدا نزیکەی ٨٠ خانوو هەیە، زۆربەی خێزانەکان ئەمساڵ سەوزە و میوەیان لە حەوشەکانیان نەچاندووە، چونکە ئاوی تێدا نییە و پلەی گەرما بەرزە.

 

"دەوڵەتی تورکیا ئاوەکەی بۆ خراپکردنی دۆخی هاوڵاتیان بڕیوە"

جەمیلا کەندی خەڵکی گوندی بەیاندورە و سەرنجی بۆ بڕینی ئاوی ڕووبارەکەیان ڕاکێشا و وتی: گوندەکەمان بەرەکەتدارە، بەڵام لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاواوە دەوڵەتی تورک ئاوی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕیووە، بۆ چەند ساڵێکە ئاوی ڕووباری گوندەکەش بڕاوەو ناڕژێت، ئەمەش سەختییەکانی ژیانمان زیاد دەکات، بەهۆی پچڕانی کارەبا و ئاوەوە ناچار بووین سیستمی وزەی خۆر بۆ خۆمان بەکاربهێنین، ئەو خێزانانەی کە توانایان هەیە سیستمی کارەبایی وەک بەدیلێک بەکاردەهێنن، لە لایەکی ترەوە ئەو خێزانانەی کە توانای داراییان نییە، زیاتر تووشی گرفت دەبن و ناچار دەبن ئاو بکڕن یان داوای ئاو لە دراوسێکانیان بکەن.