ژنان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ١٣ ساڵ پەروەردە دەکەن

کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی حەسەکە، دوابەدوای بانگەوازی سەفەربەری، خولێکی پەروەردەی چەکی بۆ کۆمیتەکانی کردەوە، بەشداربووانی خولی پەروەردە جەختیان لەوە کردەوە کە بەهێزکردنی ناوچەی پاراستن وەڵامی پرۆسەکەیە.

 ڕۆنیدا حاجی

 

 حەسەکە- بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک سەفەربەریی گشتی بۆ خۆپاراستن ڕاگەیاند، کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی حەسەکە لە وەڵامی بانگەوازی سەفەربەریدا خولێکی پەروەردەی چەکیان بە پێشەنگایەتی هێزی پاراستنی کۆمەڵایەتی HPC-JIN کردەوە، ئەو ژنانەی بەشدارییان لە پەروەردەکەدا کردووە ئاماژەیان بەوە کرد، لە هەموو ڕوویەکەوە خۆیان پەروەردە دەکەن بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی لە ماوەی ١٣ ساڵی ڕابردوودا بەدەستیان هێناوە.

 

 خولی پەروەردە سێ ڕۆژی خایاند، ڕۆژی یەکەم بە گفتوگۆیەک لەسەر گرنگی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ و ڕۆڵی ژنان لە پاراستنی نیشتمانیان دەستیپێکرد،  لە ڕۆژی دووەم و سێیەمدا، پەروەردە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی چەک، کردنەوەی و داخستنی، لەلایەن هێزی پاراستنی کۆمەڵایەتی HPC-JIN پێشکەشکرا، لە خولەکەدا ٣٠ ژن لە لیژنەکانی کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی حەسەکە ئامادەبوون.

 

"خۆپاراستن مافێکی ڕەوایە"

 لەیلا مەستۆ، وتەبێژی لیژنەی پەروەردەی هێزی پاراستنی کۆمەڵایەتی HPC-JIN، ڕایگەیاند کە ئامانجیان ئەوەیە کە ژنان بتوانن خۆیان بپارێزن و وەڵامی بارودۆخی ئێستا بدەنەوە و وتیشی: خۆپاراستن مافێکی سروشتییە و لە واقیعی هەموو بوونەوەرێکی زیندوودا دەدۆزرێتەوە،  لەو پرۆسەیەدا کە پێیدا تێدەپەڕین، پێویستمان بە خۆپاراستنەو تاکە کەسێک کە بتوانێت گەڕەک و ماڵ و خۆی و کۆمەڵگای خۆی بپارێزێت، ژنە،  هەر بۆیە ئێمە ئەو جۆرە خولانە دەکەینەوە.

 

"ژن هەوێنی هێزوبەرخۆدانە لە شەڕەکاندا"

جومانا ئەحمەد ئەندامی لیژنەی تەندروستی کۆنگرەی ستار، جەختی لەوە کردەوە کە ژنان بناغە و هێمای هێز و بەرخۆدانن لە شەڕەکاندا و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئامانجمان لە بەشداریکردن لە پەروەردەدا ئەوەیە کە بزانین چۆن چەک بەکاربهێنین و بتوانین ناوچەی خۆپاراستن بکەین، ئەو پڕۆسەیەی ئێمە پێیدا تێدەپەڕین پێویستی بە ڕۆحی خەباتگێڕانەی گەلی شۆڕشگێڕ هەیە، بۆیە خۆپاراستن جەوهەرییە و کاتی ئەوە هاتووە دەستکەوتەکانمان بپارێزین، بۆ ئەوەی بیانپارێزین، پێویستە ناوچەی پاراستن بەهێزتر بکەین بۆ ئەوەی خۆمان و گەڕەکەکانمان و ماڵ و خاکەکەمان بپارێزین، دوژمنی ئێمە دوژمنێکی دڕندەیە، کاتێک هێرش دەکات،  ژنان دەکاتە ئامانج، بۆیە ئەم پەروەردەیە بۆ پاراستنی مافە ڕەواکانمانە، بەهێزکردنی بواری پەروەردە لەلایەن ژنانەوە وەڵامێکە کە کەس ناتوانێت هێز و ئیرادەمان بشکێنێت و تا کۆتاییش دەیپاریزین، داوا لە هەموو ژنان دەکەین کە دەرفەتەکان بقۆزنەوە و فێربن  و سەرکەوتوو بن.

 

 "کاتی پاراستنی ڕەنج و تێکۆشانی ١٤ ساڵە"

 جەنگیمان شێخۆ، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار، ئاماژەی بەوەدا کە چاوەڕوان دەکرێت ژنان کۆمەڵگە بپارێزن و وتی: ژنان ئەو ڕوانینەیان شکاند کە ژنان نەیانتوانوە هیچ کارێک بکەن لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا و ڕۆڵی خۆیان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا گێڕا، بە پێشەنگایەتی ژنان، ١٤ ساڵ بەرخۆدان و خەبات و قوربانیدان بەردەوام بوو، ئەنجامێکی زۆریش بەدەستهات، ئێستا کاتی پاراستنی ڕەنج و بەرخۆدان و خەباتە، لەم پڕۆسەیەدا چاوەڕوان دەکرێت هەموو ژنێک بەتایبەتی لە بواری پاراستندا ڕێکبخرێت، بۆیە ئامانجمان لە بەشداریکردن لە پەروەردەدا فێربوونی چەک و وەڵامدانەوەی ئەم پرۆسەیە، ئێمە هەموومان یەپەژەین، تا کۆتایی پشتیوانی شەڕڤانان دەکەین.