ڕۆژنامەنووسانی سووریا: دەبێت مافەکانمان پارێزراو بێت

ژنانی ڕۆژنامەنووسی سووریا هیوادارن ئەو ئاستەنگ و ئاڵەنگارییانەی لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا ڕووبەڕووی بوونەتەوە لە کاتی پڕۆسەی ئیدارەی کاتیدا تێپەڕێنن و داوایان لە سەندیکای ڕۆژنامەنوسان کردووە مافەکانیان بپارێزن.

لەمیس ناسر

 

دیمەشق "شام" دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، سووریا چووە ناو پرۆسەیەکی نوێ، بە بوونی ئیدارەی کاتی وسوریا لە دەستی جیهادی هەتەشە، پرۆسەکە نیگەرانی زۆری لەبارەی ئایندەی سووریا و بوونی ژنانەوە دروستکردووە، لەم پرۆسەیەدا ژنانی ڕۆژنامەنووسی سووری داوا دەکەن کە زیاتر کار بۆ ئازادی خۆیان بکەن و ڕۆڵی خۆیان بە دوور لە ئاستەنگەکانی ڕژێمی پێشوو بگێڕن.

 

داواکاری ژنە ڕۆژنامەنووسانی سووریا

ڕۆژنامەنووس لەما عەلی سەرنجی بۆ دۆخی ڕۆژنامەنووسانی ژن ڕاکێشا لەم قۆناغەدا و وتی: ڕۆژنامەنووسانی ژنی سووریا داوای ئەوە دەکەن کە ئیدارەی کاتی لەم پڕۆسە نوێیەدا ئازادی کارکردنیان بەرتەسک نەکاتەوە، پێویستە ڕۆژنامەنووسان بە ئازادی و بەبێ سنووردارکردن ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و دەنگی ڕاستەقینەی کۆمەڵگە بگەیەنن، پێویستە ئەو دەزگا و سەندیکا و کۆمەڵەیانەی کە نوێنەرایەتی ڕۆژنامەنووسان دەکەن یەکڕیزی خۆیان بونیاد بنێن لە پێناو پاراستنی مافی ڕۆژنامەنووسان و بەدیهێنانی داواکارییەکانی ژنانی ڕۆژنامەنووس، پێویستیان بە دەرکردنی یاسای ڕاگەیاندن هەیە، کە ساڵانێکە ئەم یاسایە دەبێت دادپەروەری و یەکسانی بەدەستبهێنێت، کە مافی ڕۆژنامەگەری بەبێ جیاوازی کۆمەڵایەتی گەرەنتی بکات.

 

ئەو ئاڵەنگاری و سەختییانەی ڕووبەڕووی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەبنەوە

ڕۆژنامەنووس سیلڤا ڕەزوق سەرنجی ڕاکێشا بۆ ئەو ئاڵەنگاری و سەختییانەی کە ڕووبەڕووی ڕۆژنامەنووسانی ژن دەبنەوە، باسی لەوەشکرد کە ژنە ڕۆژنامەنووسەکان ڕووبەڕووی زۆرترین جیاکاری دەبنەوە و وتی: ئەم پرۆسەیە پێویستی بە بەهێزکردنی کاری ڕۆژنامەوانی هەیە، کاری ڕۆژنامەوانی بۆ ژنان ئاسان نییە، بۆیە دەبێت یاسا و سەندیکاکان کە مافەکانیان دەپارێزن دابمەزرێن و بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، ژنە ڕۆژنامەنووسەکان هەوڵدەدەن لەم پرۆسەیەدا ئازادانەتر مامەڵە بکەن، نابێت بەپێی سنووردارکردنی ڕژێمی پێشوو کاربکەن و ببنە دەنگی ژنانی سووریایەکی ئازاد.

 

"دەبێت سەندیکای ڕۆژنامەنووسان مافەکانمان مسۆگەر بکات"

ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ لۆدی عەلی جەختی لەوە کردەوە کە ژنانی سووریا لە هەموو بوارەکاندا ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بە دڵنیاییەوە بواری ڕاگەیاندن لە داهاتوودا بە سەختی دەمێنێتەوە، ڵنیام ئەو ئاستەنگانە بە هیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر ژنە ڕۆژنامەنووسان نابێت. ئێمە ئامادەین بە کۆڵنەدان هەموو تەحەددیاتەکان تێپەڕێنین. ئێمە زۆر سنووردار بووین لە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوانەی لە ناوچە کەنارییەکان ڕوویانداوە، داواکاریی ئێمە ئەوەیە کە سەندیکای ڕۆژنامەنووسان پاراستنی ڕۆژنامەنووسان مسۆگەر بکات و سەندیکاکە یارمەتیدەرمان بێت بۆ کارکردن بە ئازادیمان و ببێتە دەنگی ژنانی سووریا.