ڕۆژنامەنووسانی شەنگال: کامێرای جیهان و نازم لەسەر زەوی بەجێناهێڵین

ئەندامانی ڕاگەیاندنی ئازادی شەنگال یادی هاوکارەکانیان جیهان بیلگین و نازم داشتانیان کردەوە کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا گیانیان لەدەستدا و بەڵێنیان دا کامێرای جیهان و نازم لەسەر زەوی بەجێناهێڵن.

هێڤیدار شەنگالی

 

شەنگال-ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر ڕێگای نێوان بەنداوی تشرین و شارۆچکەی سیرین لە کاتێکدا کە بە دوواداچوونیان بۆ هێرشە جینۆساید و داگیرکارییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا دەکرد گیانیان لەدەستدا، ژنانی ڕۆژنامەنووسی شەنگال بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە هێرشەکە دەربڕی و ڕایانگەیاند کە ئەوان هەمیشە شوێنکەوتووی ڕاستین و تا کۆتایی تێدەکۆشن بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بڵێن.

 

"دەنگی حەقیقەت و ڕاستی شکست ناهێنێت"

بێریڤان چیا کە پێشکەشکاری کەناڵی چرا تیڤییە، سەرنجی بۆ بەئامانجکردنی ڕۆژنامەنووسان ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە هێرش و کوشتن نابێتە هۆی ئەوەی خۆیان لە ڕاستییەکان بەدوور بگرن، وتی: پێش هەموو شتێک سڵاو لە بەرخۆدانی گەلی ڕۆژئاوا، هەروەها سڵاو لە شوێنکەوتووانی ئەو بەرخۆدان و ڕاستییە، سڵاو لە هەموو ڕۆژنامەنووسان دەکەین. لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە گشتی هێرشی زۆر جیاواز بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان کراوە، ڕۆژنامه نووسان له ڕۆژئاوا، شەنگال، سلێمانی و باکووری کوردستان شەهید کران و دەستبەسەرکران. بە تایبەتی ژنە ڕۆژنامەنووسەکان کرانە ئامانج، ئەوانەی ڕاستی کۆمەڵگە و بەرخۆدانەکەی ڕادەگەیەنن ڕۆژنامەنووسن، ئەوانەی گەندەڵی و ڕاستی حوکمڕانیش ڕادەگەیەنن ڕۆژنامەنووسن، ئەمساڵ لە شەنگال ئەو ئۆتۆمبێلەی کە هاوڕێ ڕۆژنامەوانەکانمان تێیدا بوون کرایە ئامانج و یەکێک لە هاوڕێکانمان شەهید بوو، لە سلێمانی دوو هاوڕێی ڕۆژنامەنووسمان کە لەسەر هێڵی ئازادی و ڕێگای حەقیقەت دەڕۆیشتن، بە هەمان شێوە کرانە ئامانج.

 

"دەنگی حەقیقەت هەمیشە بەرز دەبێتەوە"

بێریڤان چیا ڕایگەیاند، پێنووس و کامێرای ڕۆژنامەنووسانی شەهید لەسەر زەوی نامێننەوە و هەمیشە ڕاستییەکان ڕادەگەیەنن وتی: بە تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنووسان، گەندەڵی دوژمنان ناشاردرێتەوە، تا کۆتایی تێدەکۆشین بۆ ئەوەی ڕاستیەکان بڵێین، هاوڕێیانمان جیهان و نازم لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە کرانە ئامانج و گەیشتنە ئاستی شەهیدبوون، سەرەتا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و دۆستانیان دەکەین، وەک کچ و ژنە ڕۆژنامەنووسانی ئێزدی، بەڵێنەکەمان نوێ دەکەینەوە و دەڵێین کەس ناتوانێت ڕێگری لە دەنگی حەقیقەت بکات، شەهیدبوونی هەریەک لە هاوڕێکانمان ئازارمان دەدات، بەڵام ئێمە کامێرا و پێنووسی هاوڕێکانمان هەڵدەگرین و دەڵێین کەس ناتوانێت ڕۆژنامەنووسی ژن لە دەنگی ڕاستی دوور بخاتەوە، ڕۆژنامەگەری بە ئامانجێک دەستیپێکرد، ئێمە بەڵێنمان داوە ئەو پیسبوونەی کە دوژمنان بەسەر کۆمەڵگەدا سەپاندووە ئاشکرا بکەین و بە ڕای گشتی بناسێنین، با بنەماڵەی هەڤاڵانی شەهیدمان بزانن کە منداڵەکانیان منداڵی ئەو کۆمەڵگەیەن کە بوونە دەنگیان، گیانی شەهیدەکانمان شاد بێت و ئێمەش بەڵێنمان بۆیان دووبارە دەکەینەوە.

 

"هەمیشە لە بەرامبەر هێرشەکاندا بەهێز دەبین"

ئەمیرا زۆزان، ئەندامی ڕاگەیاندنی یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال، سەرنجی بۆ هێرشەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان ڕاکێشا و وتی: پێش هەموو شتێک شەهیدانی ڕێگای ئازادیمان لەبیرە، وەک دەبینین هێرشی بەربڵاو لە دژی ڕاگەیاندنی ئازاد هەیە، چونکە راگەیاندنی ئازاد دەنگ و ڕەنگی حەقیقەتە، لە چوار پارچەی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر ڕۆژنامەنووسان، وەک ڕاگەیاندنی ژنانی شەنگال، هەمیشە وەڵامی ئەم هێرشانە دەدەینەوە، شەڕێکی تایبەت لەسەر ژنان و کۆمەڵگە دەکرێت، لە ڕێگەی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەوەی ڕاستیەکان ڕادەگەیەنێت و دژایەتی شەڕی تایبەت دەکات، ڕاگەیاندنی ژنێکی ئازادە، هەر بۆیە دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر ڕاگەیاندنە ئازادەکان.

"هەمیشە ڕاستیەکان دەڵێین"

ئەمیرا زۆزان لە کۆتاییدا سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی شەهیدان دەربڕی و بەڵێنەکەی دووپاتکردەوە کە ڕێبازی حەقیقەت پەیڕەو بکات و وتی: داگیرکەری تورکیا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر هێرش دەکاتە سەر پێکهاتە ئازادیخوازەکان، فڕۆکەکانیان بەسەر شەنگال و مەخموور و ڕۆژائاوادا لاناچة، کۆمەڵگە دەکوژن، بەڵام تا هەڤاڵانمان شەهید بن، لەسەر هێڵی ئازادی ڕاستی ڕادەگەیەنین، با کامێرامان لەسەر شانمان بێت و شەهید بین، باشترە بەبێ شەرەفی بژین، با هاوڕێیانی شەهیدمان شاد بن، ڕێگە نادەین کامێرا و پێنووسەکانیان لەسەر زەوی بمێنێتەوە، هەمیشە ڕاپۆرتی ڕاستییەکان دەدەین و پەیڕەوی لە هێڵی پیرۆزیان دەکەین، لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرخۆدانێکی گەورە ئەنجامدرا، هاوڕێ ڕۆژنامەوانەکانمان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بەبێ پشوودان بۆ شوێنکەوتنی ئەو بەرخۆدانە زۆر ماندوو بوون، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری هاوڕێ شەهیدەکانمان دەکەین و بەڵێنیشمان دووبارە دەکەینەوە کە کامێراکەیان لەسەر زەوی بەجێناهێڵین.