ڕۆژنامەنووسانى عێراق تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسانیان ئیدانە کرد

ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی عێراق بە ئامانج گرتنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینیان ئیدانە کرد ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینیان کردو وتیان: ئەم کارە پشتگوێخستنی هەموو پەیماننامە و یاسا نێودەوڵەتییەکان کە مافی ئازادیی  و سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان دەپارێزن.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: جارێکی دیکە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئۆتۆمبێلێکی ڕۆژنامەنووسانی لە سلێمانی کردە ئامانج، ئەمەش بووە هۆی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین و برینداربوونی ڕۆژنامەنووسێکى دیکە، ئەم کارە پشتگوێخستنی هەموو پەیماننامە و یاسا نێودەوڵەتییەکان کە مافی ئازادیی  و سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان دەپارێزن، دەیبینین دەوڵەتی تورک، پابەند نییە بەهیچ پێوەرێکی نێودەوڵەتی و مرۆیی لە پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و میدیاکاران، بەپێچەوانەوە هاوپیشەکانمان دەکاتە ئامانج، چونکە ڕاستییەکان دەربارەی کارەکانی لە عێراق ئاشکرا دەکەن، لەوانەش داگیرکردن و ئاوارەبوونی دانیشتووانی ئەو ناوچە و گوندانەی کە داگیری دەکات.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە هەموو لایەنەکان کار بۆ پاراستنی میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسان بکەن و ئەوەی تورکیا کردوویەتی تەنیا وێنای سیاسەتی خۆی دەکات کە ئەویش، پەراوێزخستنی وڵات و پێکهاتەکانی دیکەیە و بەردەوامبوونە لە دەستدرێژی و پێشێلکاری لە عێراقدا.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، تورکیا بۆ بەئامانج گرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ڕۆژنامەنوسان سوود لەو بێدەنگییە وەردەگرێت کە حکومەتی عێراق هەیەتی، هەروەها دەکرێت ئەوەش لەبەرچاو بگیرێت کە ئەوەی کردوویەتی یەکێکە لە دەرئەنجامەکانی ئەو ڕێککەوتنانەی کە عێراق لەگەڵ تورکیا ئەنجامی داوە، ئێمە بە ئامانجگرتنی هاوپیشەکانمان ئیدانە و شەرمەزار دەکەین، داواش لە حکومەتی عێراق دەکەین کۆتایی بە بوونی دەوڵەتی تورک لە عێراق بهێنێت، هەروەها واز لە کارکردن لەسەر ئەو ڕێککەوتنانە بهێنێت کە لەگەڵیدا ئەنجامیداوە.

 

ئەو ڕۆژنامەنووسانەی واژۆیان کردووە بریتیین لە:

محەمەد جیهادی

سام مەحمود

مەروان حەبیب

حسێن هادی

محەمەد شەفیق

زەینەب خەفاجی

کەرار نەعیم

ڕەزاق حسێن

عەبدول سەلام حەمزە

سامر خەزرەجی

ئەحمەد فازڵ

ئەحمەد فەتلاوی

مستەفا سەعد

ئەحمەد ڕەفیعی

ئەیوب واستی

ڕەونەق جەنابی

یوسف جبوری

عەلی شاکر

تەمارا شاکر

ساڵح حەمدانی

ڕەعد مەشهەدانی