ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور دۆخی ئازادی میدیا بە "سەخت و مەترسیدار" پێناسە دەکات

ۆژنامەنووسانی بێ سنوور دۆخێکی "سەخت و مەترسیدار"یان سەبارەت بە ئازادی میدیا ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاندووە، کە جیهان لە ماوەی نزیکەی چارەک سەدەیەکدا پێی ناوەتە "خراپترین سەردەمی" خۆیەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەگوێرەی پێوەرێکی ساڵانەی ڕۆژنامەوانی بێ سنووری جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری ٢٠٢٦، ئازادی میدیا ڕووبەڕووی دۆخێکی لەڕادەبەدەر ’سەخت و مەترسیدار” بووەتەوە، کە بە "خراپترین سەردەم بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری" پێناسە دەکرێت لە سەرەتای دامەزراندنی پێوەرەکە ٢٥ ساڵ لەمەوبەر.

 

ڕاپۆرتی ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور زیاتر لە نیوەی وڵاتانی جیهانی "٥٢.٢٪"ی وەک ژینگەیەکی "سەخت یان لەڕادەبەدەر مەترسیدار" پۆلێن کردووە، هۆشداری دەدات لە خنکاندنی سیستماتیکی ڕۆژنامەگەری لە ڕێگەی سیستەمێکی یاساوە کە تادێت سنووردارتر دەبێت.

 

سووریا لە کۆی ١٨٠ وڵات لە پلەی ١٤١ دایە، دوای ئەوەی دەیان ساڵە لە پلەی خوارەوەی لیستەکەدا بوو، لە ڕاپۆرتەکەدا هۆکاری ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئێران لە پلەی ١٧٧دا بووە، بەهۆی سەرکوتکاری ناوخۆیی و گرژییەکانی هەرێمەوە پێگەی خۆی لە نزیک خوارەوەی لیستەکە پاراستووە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، تورکیا لە پلەی ١٦٣یەمدایە، کە بەردەوامە لە دابەزینی بەهۆی "بەکارهێنانی سیستماتیکی یاساکانی تیرۆر و تۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و بێڕێزیکردن بە سەرۆک کۆمار و تێکدانی دامودەزگاکانی دەوڵەت" بۆ سەرکوتکردنی کاری ڕۆژنامەوانی و زیندانیکردنی پیشەگەرەکانی میدیا.

 

عێراق لە ڕیزبەندی ١٦٢یەمدا ماوەتەوە، بەهۆی سستی ئەمنی و ململانێ بەردەوامەکان کە ڕێگری لە ڕۆژنامەگەری ئازاد دەکەن، لە ڕیزبەندی مەترسیدارترین وڵاتان بمێننەوە.

 

ڕاپۆرتەکە تیشکی خستۆتە سەر تێچووی باجی مرۆیی بەتایبەتی لە فەڵەستین لە ئەنجامی شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٢٢٠ ڕۆژنامەنووس، ئەمەش بووە هۆی دابەزینی چوار خاڵی ئیسرائیل لە ڕیزبەندییەکەدا.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی لەسێدارەدان و تیرۆرکردنی کەسانی پسپۆڕی میدیا، سعودیە ١٤ پلە دابەزی، هەروەها سەرکوتکردن لە ڕووسیاش بەردەوام بوو کە لە پلەی ١٧٢دا بوو.

 

ئەمریکا بەبەراورد بە ساڵی پێشوو حەوت پلە دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش بەهۆی قسەی دژە ڕۆژنامەوانی و بڕینی توندی بودجەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی.

 

لوتکەی ڕیزبەندی

نەرویج بۆ دەیەمین ساڵ لەسەریەک پێشەنگی ڕیزبەندییەکەی گرتووە، ئێریتریاش بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک لە دوایین ڕیزبەندی جیهانیدا ”١٨٠”ە.

 

هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە کەمبوونەوەی پانتایی کارە ڕۆژنامەوانییە پارێزراوەکان کردووە، کە پێوەرە یاساییەکە لەمساڵدا لە سەرانسەری ١١٠ وڵاتدا توندترین دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش بەهۆی خواستی ڕژێمەکان بۆ تاوانبارکردنی ڕۆژنامەگەری بە بیانووی "ئاسایشی نیشتمانی"