ڕۆژنامەنووسان ئەلیف بایبورت و نیسا سودە دەمیرەڵ دەستبەسەرکران

لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا زۆر کەس دەستبەسەر کران کە ڕۆژنامەنووس ئەلیف بایبورت و نیسا سەدە دەمیرەڵیان تێدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

پۆلیس هەڵیکوتایە سەر زۆرێک لە ماڵەکانی ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە، لەو هەڵمەتانەدا، ئەلیف بایبورت، پەیامنێری ئاژانسی ئەتکین هابەر (ETHA) و نیسا سودە دەمیرەل پەیامنێری ڕۆژنامەی ئەفرێنسێل دەستبەسەرکران و گواسترانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەستەنبوڵ.

 

هەروەها باس لەوەکرا کە لە ئەنقەرە لە هەڵکوتانە سەر ماڵەکاندا خەڵکێکی زۆر کە خوێندکاریشیان تێدایە دەستبەسەر کراون.