ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا: پێویستە دەنگ بەرز بکرێتەوە

ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا وتیان: ڕۆژنامەنووسان هەمیشە لە ئامانجەکانی ئەو حکومەتەن کە بەشەڕ بەردەوامە بەخۆی دەدات، بۆ ئەوەی لەسەر ڕاستییەکان نەگیرێن، دەبێت ئەمڕۆ دەنگ بەرز بکرێتەوە.

ساریا دەنیز

 

ناوەندی هەواڵ- لە باکووری کوردستان و تورکیا ئەو ژنانەی خەبات بۆ بوون دەکەن و خەبات ڕێکدەخەن، لەلایەن دەسەڵاتەوە دەکرێنە ئامانج، لە ساڵانی ڕابردوودا ژمارەیەک ژن بە هۆی بەشداری کردن لە خەباتی ژنان تیرۆر کراون، ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمەز، ناگیهان ئاکارسەل، هەڤرین خەلەف، یادێ ئەقیدە، زەینەب سارۆخان، زەهرا بەرکەل، تەنیا بەشێک لەو ژنانەن کە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستدا.

 

 بە تایبەتی ژنانی کورد لە ململانێیەکی گەورەدان بۆ تێپەڕاندنی سنووری تێڕوانینی پیاوی دەسەڵاتدار، یەکێک لەو بوارانەی خەبات، ڕۆژنامەگەرییە، ژنە ڕۆژنامەنووسەکان کە ئەرکی نووسینی ڕاستییەکان و ڕاپۆرتکردنی بۆ هەموو جیهانیان لە ئەستۆ گرتووە، بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" دژی هێرشەکان تێکۆشانیان کردووە، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە شایەتحاڵی پرۆسەی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، بەهۆی ئەو شایەتحاڵانەوە دەکوژرێن، هەڕەشەیان لێدەکرێت یان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێندرێت، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە شوێن ڕاستییەکان دەکەن، بەهۆی کار و ڕاپۆرتکردنی ژنانەوە دەبنە ئامانجی توندوتیژیی سیستماتیکی دەوڵەت، ڕۆژی ٢٣ی ئاب، لە شارۆچکەی سەیدسادقی سەر بە شاری سلێمانی، ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین گیانیان لەدەستداو ٦ ڕۆژنامەنووسیش برینداربوون.

 

هێرشەکە یەکەم نییە

 ئەم هێرشە یەکەم هێرش نەبوو، ڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ناوەندی توێژینەوەی ژنۆلۆژی و سەرنووسەری گۆڤاری ژنۆلۆژی و ئەکادیمیست لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی تیرۆر کرا، هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنوسان تەنها لە سلێمانی سنوردار نییە، لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیا لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ٩ کەس گیانیان لەدەستداو سێ کەسیش بریندار بوون کە عیسام عەبدوڵا، پەیامنێری ئاژانسی هاوار نیوز "ئانها" لە ناویاندا بوو، ڕۆژی ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕێگای نێوان قامیشلۆ عامودا هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلی کارمەندانی کەناڵی ژن تیڤی، لە هێرشەکەدا نەجمەدین فەیسەل حاجی کارمەندی ژن تیڤی گیانی لەدەستدا، پەیامنێری ژن تیڤیش بریندار بوو، ڕۆژی ٨ی تەمووزی ٢٠٢٤، پەیامنێری تەلەفزیۆنی چرا، موراد میرزا ئیبراهیم، ​​لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا بۆ سەر شەنگال، گیانی لەدەستدا، کاتێک سەیری ئەم لیستە دەکەیت، لیستەکە هێندەی تر درێژ دەبێتەوە.

 

"ڕۆژنامەنوسان هەمیشە لەژێر هەڕەشەدان"

ڕۆژنامەنووس جەرەن بایر ڕایگەیاند، هەمیشە ڕۆژنامەنووس لە ئامانجی حکومەتدا هەیە و وتی: ڕۆژنامەنووسان هەمیشە لە ئامانجی حکومەتدان، کە دوورە لە دیموکراسی، خاوەنی عەقڵی دەسەڵاتدارە، و لە ڕێگەی شەڕ و گەندەڵیەوە خۆی دەپارێزێت، بەهۆی دەسەڵاتی چەوساندنەوەی دەسەڵاتەکەیەوە، لە سنووری وڵات و دەرەوەی وڵات هەنگاوی ترسناکانە دەنێت، هەموو هەوڵێکیان دەدەن بۆ ئەوەی نەبیندرێن، بەهۆی ئەمەشەوە هەمیشە هەڕەشە لە ڕۆژنامەنووسان دەکرێن و دادگایی دەکرێن و دەستگیر دەکرێن و لە کارەکەیان دوور دەخرێنەوەو دەکوژرێن.

 

 "پێویستە ئەمڕۆ دەنگ بەرز بکرێتەوە"

 جەرەن بایەر ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین هەنگاوێکیان بۆ دواوە نەناوە، ئەوان لەسەر ڕێگای حەقیقەت ڕۆیشتن وتی: گوڵستان تارا و هیرۆ بەهادین ئەو کارەیان کرد؛ وازیان نەهێنا، ئەوان پەیڕەوی مافی گەلیان کرد بۆ وەرگرتنی هەواڵ و کرانە ئامانج، ئەوان ژن و مەدەنی بوون.

 

 لە درێژەی قسەکانیدا جەرەن بایر یاسا و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی بەبیرهێنایەوەو وتی: بێگومان هاوکارەکانی پێنووسەکەی هەڵدەگرن، بەڵام لەبیرمان نەچێت کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە هەر جۆرە ململانێیەکدا ڕۆژنامەنووسان قەدەغەیە بکرێنە ئامانج، پێویستە ئەمڕۆ هەمووان دەنگی خۆیان بەرزبکەنەوە بۆ ئەوەی چیتر کوشتن ئەنجام نەدرێت و ڕۆژنامەنووس و خەڵکی مەدەنی دیکە نەکوژرێن و ڕاستییەکان دەستگیر نەکرێن.

 

"پێویستە تانە بدرێت"

 جەرەن بایەر وتی: لە سنووری وڵاتێکی دیکەدا ژنە ڕۆژنامەنووس و مەدەنییەکانی کورد بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرانە ئامانج، پێویستە هەم تورکیا و هەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بیر لە مانای ئەم وشەیە بکەنەوە و ناڕەزایەتی دەرببڕن، بۆ پرسی کورد چارەسەر لە ئۆپەراسیۆنی سنوور بەزاندن و چەک و شەڕ و کوشتنی خەڵکی سڤیلدا نییە و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی ئێمەدایە، پێویستە ئەم ڕاستیانە بۆ کۆمەڵگەی تورکیا بڵێین و پێداگری لەسەر دامەزراندنی بنەمایەک بۆ گفتوگۆ بکەین.

 

 

"ئاسایش لەژێر هەڕەشەیەکی گەورەدایە"

ڕۆژنامەنووس جاندان یەڵدز سەبارەت بە تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنووسان وتی: ئەو مافانەی کە خەڵک بە خەباتێکی گەورە و ئاسایشی یاسایی بەدەستیان هێناوە لەژێر هەڕەشەیەکی گەورەدایە، پێویستە ڕۆژنامەنووسان لەژێر ئاسایشی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن، بەڵام ئێستا جیهان بە پڕۆسەیەکدا تێدەپەڕێت بەبێ یاسا، بەپێچەوانەی بارودۆخی وڵاتێک کە سەروەری بەسەر خاکەکەیدا هەیە، کوشتنی میدیاکارانی کورد بە بۆمب مومکین نەبوو، ئەگەرنا لە لایەن ڕێکخراوەکانی مافخواز و ڕێکخراوە میدیاییە نێودەوڵەتییەکانەوە دەنگێکی بەرز دەهاتە ئاراوە.

 

"هێرشی نێوان دەوڵەتان بەشێکە لە ڕێککەوتنەکە"

جاندان یەڵدز ڕایگەیاند کە هەموو هێرشەکان بۆ سەر کارمەندانی ڕاگەیاندن تاوانن و وتی: هێرش بۆ سەر سلێمانی وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی دەوڵەتان سەیر دەکرێت، هەر جارێک یاساکە پێشێل دەکرێت، کارمەندانی دیکەی ڕاگەیاندن دەکرێنە ئامانج, بەهۆی ئەم سیاسەتەی لەسەر بنەمای دانپێدانانی یاسا و لەناوبردن دامەزراوە، ڕۆژنامەنووسان دەکرێنە ئامانج بۆ ئەوەی شوێنەکە بگەڕێننەوە بۆ شوێنێک کە کەمتر گونجاو بێت بۆ ژیان.